شایستە (فیلم)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| لێھاتوو | |
|---|---|
Theatrical release poster | |
| دەرھێنەر | سانجای گوپتا |
| بەرھەمھێنەر | ڕاکیش ڕۆشان |
| نووسەر | سانجای ماسوم |
| شانۆنامە | ڤیجای کومار میشرا |
| چیرۆک | ڤیجای کومار میشرا |
| ئەکتەران | هریتیک رۆشان یامی گاوتەم ڕۆنیت ڕۆی ڕۆھیت ڕۆی |
| مۆسیقا | گۆرانیەکان: ڕاجیش رۆشان بنچینە: سەلیم سولەیمان |
| وێنەگری سینەمایی | سوودیپ سێتەجی ئایەنانکا بوس |
| مۆنتاژ | ئاکیڤ عەلی |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
| بڵاوکردنەوە | فیلم کرافت پڕۆدەکشن بی فۆر یو مۆشن پیکچەرز |
| دەرچوون | ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ |
| وڵات | ھیندستان |
| زمان | ھیندی |
شایستە ( لە زمانی ئینگلیزی Capable) فیلمێکی لە ٢٠١٧ لە ھیندستان فیلمێکی ئاکشن و ڕۆمانسی ھەستبزوێنە , دەرھێنەرەکەی سانجای گوپتایە , لە نوسینی ڤیجای کومار میشڕایە, بەرھەم ھێن ڕاکیش ڕۆشان , کۆمپانیای پەرھەم ھێنەر فیلمکرافت پڕۆدوکشن , موزیکی ھێمن لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان. یەکەم وێنەگرتنی ئەم فیلمە دەست پێ دەکات لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦. ئەوەی ئەم فیلمە جیادەکاتەوە هریتیک رۆشان و یامی گاوتەم ھەردووکیان ڕۆڵی دوو کوێر دەگێرن کە دەکەونە خۆشەویستی یەکەوە بە ھەر ڕێگەیەک .
ئەکتەران
[دەستکاری]- هریتیک رۆشان ھەروەک ڕۆھان بھاتناگەر
- یامی گاوتەم ھەروەک سوی بھاتناگەر
- ڕۆنیت ڕۆی
- ڕۆھیت ڕۆی ھەروەک ئەمیت
- نارێندرا جھا
- گیریش کولکارنی
- سورێش مینۆن
- ئورڤشی رۆتیلا
چیڕۆک
[دەستکاری]ڕۆهان (ریتیک ڕۆشان) کوڕێکی دڵخۆشە بەڵام کوێرە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک دەکات کە ئەویش وەک خۆی کوێرە بەناوی سوپیریا (یامی گاوتەم). ژیانی ئەم دوو ژن و مێردە بەخؤشی دەچێتە سەر تاوەکوو ڕۆژێک سوپریا دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەلایەن کۆمەڵێک کەسی بەدەسەڵاتەوە. دوای ئەوەی دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن لەسەر ئەو ڕووداوە بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن و دواتر دووبارە لەلایەن هەمان کەسانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر سوپریا بەمەش بەناچاری سوپریا خۆی دەکووژێت. ئەم ڕووداوە وا لە ڕؤهان دەکات چیتر چاوەڕێی دادگا نەکات و بەڕێگای خۆی تۆڵەی ژنەکەی بکاتەوە.
گەشەپێدان
[دەستکاری]سانجای گوپتا فیلمەکەی بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند لە مانگی کانونی دووەم لەگەل ھیرتک ڕۆشان وەک ڕۆلی پێشەنگ , ڕاکیش ڕۆشان بەرھەمھێنی پرۆژەکەیە و ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە. وە ھەروەھا دڵنیا کرایەوە یامی گۆتەم ڕۆڵی سەرەکی ببینێ لە ھەمان کاتیشدا ڕۆنیت و ڕۆھیت ڕۆڵی براکانی بگێرن , فیلمەکە بەرھەم دەھێنرێت لە لایەن ڕاکیش ڕۆشان لەژێر چاودێری کۆمپانیای بەرھەم ھێن FilmKraft Productions Pvt. Ltd. ڕاجیش ڕۆشان دانەری مۆسیقایە و سەلیم سولەیمان دانەری مۆسیقای بنچینەییە و ڕەسول پوکوتی دیزاینەری فیلمەکەیە. وێنەگری سینەمایی لە لایەن سوودیپ چێتەجی تەواو دەکرێت
فیلم
[دەستکاری]وێنەگری سەرەکی لە مۆمبای لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ دەستی پێ کرا, وە لە مانگی تەمووزی ھەمان ساڵ تەواو کرا , لە ٢٥ی کانوونی دووەم نمایش دەکرێت و بە ٧٧ ڕۆژ فیمەکە تەواو کرا.
ڕێچکەی دەنگ
[دەستکاری]| لێھاتوو | ||||
|---|---|---|---|---|
| ڕێچکەی دەنگ لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان | ||||
| تۆماربوون | ٢٠١٦ | |||
| چەشن | Feature film soundtrack | |||
| زمان | ھیندی | |||
| بڵاوکەرەوە | T-Series | |||
| دەرھێنەر | سانجای گوپتا | |||
| بەرھەمھێنەر | ڕاکیش ڕۆشان | |||
| کاتزانیی ڕاجیش ڕۆشان | ||||
| ||||
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]فیلمەکە تەواو دەکرێت تا بڵاو بکرێتەوە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧, یەکەم پۆستەری لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە .
دانەری مۆسیقای ئەم فیلمە ڕاجیش ڕۆشانە. گۆرانیبێژ Jubin Nautiyal سێ گۆرانی گوتووە لەم فیلمە .
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکی ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ١١ی ئابی ٢٠١٧