فەیس لیفت (ئۆتۆمبێل)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەیس لیفت (بە ئینگلیزی: Facelift) کە زۆرجاریش بە تازەبوونەوە لە ناوەڕاستی نەوە ناودەبرێت (بە ئینگلیزی Mid-generational refresh)، بە کوردیش دەتوانین بڵێین نەشتەرگەری جوانکاری ڕوو؛[ژێدەر پێویستە]تازەبوونەوەیەکە یاخوود گۆڕانکاریەکی سانایە کە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل (نەفەر ھەڵگر، بارھەڵگر و پاس) دەیکەن بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر بەبێ دەستکاری کردنی دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە.

فەیس لیفت بە گشتی گۆڕانکاریەکە لە چەند پارچەیەکی ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلدا و زۆرجاریش گۆڕانکاری بچووکیش دەکەن بۆ ڕووی ناوەوەی ئۆمبێلەکە ، وە بەدەگمەنیش گۆڕانکاری دەکەن بۆ پێکھاتە میکانیکیەکان .

زۆربەی کۆمپانیاکانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل دوای چەند ساڵێک لە بەرھەم ھیانانی ئۆتۆمبێلێکی نوێ (نەوەیەکی نوێ) ھەڵدەستن بە تازەکردنەوەی شێوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ بەمەستی بازرگانی و گەرمکردنەوەی بەشی فرۆشتن.

زۆربەی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل ھەر ھەشت ساڵ جارێک نەوەیەکی نوێ بۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانیان دەخەنە بازاڕەوە و دوای ھەر چوار ساڵێکیش فەیس لیفتێکی بۆ دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]