بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەوزیە ساڵح مەنمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەوزیە ساڵح مەنمی

لەدایکبوون
نەتەوەکورد
پیشەبەڕێوبەری ئێواران لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی
چەشنچیرۆکنووس، ڕۆماننووس، وەرگێڕ


فەوزیە ساڵح مەنمی لەدایکبووی گەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانیە،[١] و دەرچووی پەیمانگەی تەكنیكیە، لە ئێستادا بەرێوبەری بەشی ئێوارانی كتێبخانەی گشتی سلێمانییە. یەكێكە لە ژنە چیرۆك نووس و وەرگێرەكانی شاری سلێمانی و چەندین بابەتی لە فارسیەوە وەگێراوە بۆ زمانی كوردی، نزیكەی ٥٠ كتێبی لە بواری مناڵان هەیە و بەشداری زۆربەی ڤیستیڤاڵە ئەدەبییەكانی كردووە.[٢][٣]

ژیانی ئەدەبی

[دەستکاری]

فوزیە مەنمی لە ساڵی (١٩٩٥) وەکو فەرمانبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی دامەزراوە، ئەوکاتەی بۆ یەکەمجار فەوزیە، لەگەڵ هاوکارێکی پێکەوە خولێک بۆ مناڵان دەکەنەوە ئاشنای دونیای مناڵان دەبێت بووە هۆی ئەوەی لە بواری منداڵاندا کار بکات، وەک خۆی دەڵێت: " لە ساڵی (٢٠٠٤) بۆ یەکەمجار لەگەڵ کاک تەها کەریم پێکەوە خولی فێرکردنی چیرۆکمان بەمنداڵان گوتەوە، ئیدی خۆشەویستیم بۆ منداڵان بەشێوەیەک لادروست بوو کە بووە هۆی ئەوەی دریژە بە چالاکییەکانم بدەم."

سەرەتا بە نوسینی کورتە چیرۆک دەستی پێکردووە و لە بڵاوکەرەوەکانی (ئاوێنە، کوردستانی نوێ، ژیانەوە، تەوار، ڕێوان) بڵاوکردووەتەوە.[٤]

بەرهەمەکانی

[دەستکاری]
  • ناڵەی گەرمیانییەکی وێڵ: ڕۆمانەکە لەلایەن دەزگای سەردەم چاپکراوە و لە ٣٧٢ لاپەرە پێکهاتووە، یەکێکە لەو ڕۆمانانەی کە لە ناوەڕۆکدا باس لە ئازارەکانی ئەنفاڵ  و نیشتیمان دەکات کە بە هەموو شێوەیەک زۆربەی گوندەکان خاپوور کران، جگە لە ئەنفاڵ کردنی خەڵکی کورد زیانی ئابووریی و کەلتووری لێکەوتەوە، هەروەها لە ڕووی تەکنیکی نووسینەوەی ڕۆمانەکە پێکهاتەی ئەفسانەی کوردییە، وەهەرووها زیاتر لە ٤٥ سەرچاوە بەکارهێنراوە.[٥]
  • بەرنامەکەی شەمێران: یەکێکی دیکەیە لە بەرهەمەکانی نووسەر و لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوی کردووەتەوە.[٦]
  • ڕۆمانی خودناسی: نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕۆمانە باس لە خۆناسی دەکات، چونکە تا تاک خۆی نەناسێت، ناتوانێت دەوروبەر و کەسانی دیکە بناسێت.[٦]
  • ڕۆمانی نهێنی ئەشکەوتی کونەبا: نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ئەم ڕۆمانە باس لە ئاستەکانی ئاگایی دەکات، کە لە شەرمەزاریی تا ڕۆشنبیری ڕووندەکاتەوە و بۆ هەر ئاستێکیش چیرۆکێکی باس کردووە، بۆ ئەوەی منداڵ هۆشیاربێت دەربارەی ئاستەکانی.[٦]
  • دیداری ئەدەبی منداڵان: چەند توێژینەوەیەكی ئەدەبی و ڕەخنەییە، كەوتە بەرچاوی خوێنەرانی، ئەو كتێبە لە بەرهەمی ١٠ نووسەرە، چەندان لایەنی ژیانی منداڵانی تێدا باس كراوە.[٧][٨][٩][١٠][١١]
  • کورتە فیلمی کتێبخانەکەی کارۆ: لە نوسینی فەوزیە مەنمی ساڵح.[١٢]

گەلەری

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «"لە ماوەی ١٨ ساڵدا ٥٢ پەرتوک و نامیلکەم تایبەت بە مناڵان نوسیوە"». newjin.net (بە عەرەبی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ^ «فەوزیە مەنمی لە دیدگایەكی ژنانەوە باس لە ئاڵنگاریەكانی بەردەم پێشكەوتنی ژناندا دەكات – Tawar». tawar.org. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ nusar2 (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «لە سلێمانی؛ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو ڕۆمانی (فەوزیە ساڵح) بەڕێوەچوو». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ «"لە ماوەی ١٨ ساڵدا ٥٢ پەرتوک و نامیلکەم تایبەت بە مناڵان نوسیوە"». newjin.net (بە عەرەبی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ^ ROJNEWS، rojnews sh (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «فەوزییە مەنمی: گرنگە ژنان پێشانگایەتی بکەن لە نووسینەوەی بابەتە مێژووییەکادا - ژن ‌». کوردی - RojNews.News. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا ب «دوو بەرهەم لەلایەن ژنە نووسەرێکەوە بۆ ئاگایی منداڵان بڵاوکرایەوە». JINHAGENCY News (بە سۆمالی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. ^ «كتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان) چاپ و بڵاو كرایەوە». www.wishe.net. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. ^ «کتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)چاپ و بڵاوکرایەوە – Denegkan». لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. ^ «didariedebiym». emrro.com. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. ^ «هەوڵێك بۆ تێگەیشتن لە دنیا شاراوەكەی منداڵان‌». knwe.org. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  11. ^ «چوار کتێب لەبارەی ئەدەبی منداڵان.. ڕۆستەم خامۆش – Denegkan». لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. ^ «"لە ماوەی ١٨ ساڵدا ٥٢ پەرتوک و نامیلکەم تایبەت بە مناڵان نوسیوە"». newjin.net (بە عەرەبی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.