فەزای گشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەزای شار(فلۆڕەنس)

بەشیوەیەکی ئاسایی فەزای گشتی، بەو فەزایانەی پێناسە کراون کە هەموو شارمەندان و هاووڵاتیان بە ئازادیی(و لەڕووی یاساییەوە) دەتوانن دەستیان پێ ڕابگا، فەزای گشتیی شار تەنیا لە شەقامان پێک نەهاتووە، بەڵکوو پلازا(گۆڕەپانی گشتیی شارPlaza) و مەیدانانیش لەخۆ دەگرێ. هەروەها فەزای ژوورەوەی بیناکان وەک کتێبخانە و هۆڵە گشتییەکانی شاریش دەگرێتەوە.

فەزای گشتیی لە نێوان فەزا تایبەتەکانی ماڵەوە و کار هەڵکەوتووە و وەها فەزاگەلێ بەگشتی وەک فەزای دیمۆکراتیکی کۆبوونەوە و بەشداری سیاسی دەردەکەون، لەوێ دەرێیە گروپگەلی لەپەراوێز خراو دەتوانن داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن. بەکارهێنانی وەها فەزاگەلێ بۆ ناڕەزایی دەربڕینی سیاسی، مانۆر و مانگرتن جەخت کردنە لەسەر ڕۆڵی سیاسیی ئەوان. لە ڕەوڕەوەی میژوودا، ئاشکرایە بەگشتی بزووتنەوەگەلی شۆڕشگێڕانە، لە شەقامەکان ڕوویان داوە و ئەم فەزا گشتییە ڕەنگە ببێتە مەیدانی مڵملانێی نێوان دەوڵەت و یاسا و ئەو کەسانەی کە لە دووی سەپاندنی تەکووزییەکی نوێی کۆمەڵایەتییەوەن. نموونەیەکی ئەمە لێژیۆنە دەرەکییەکانی فەڕەنسا لە شۆڕشەکانی فەڕەنسای سەدەی نۆزدەهەمن کە لە شەقامەکانی پاریس ڕۆڵیان گێڕا، هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دواییانەی نێوان ناڕەزایانی بزووتنەوەی دژە جیهانگیری و پۆلیسی دژەئاژاوە لە سیاتل لەم تاقمەن.

سەرچاوە[دەستکاری]

Caves, Roger w. (2005), Encyclopedia of the City, Routledge.