فەرەیدوون فەڕوخزاد
فەرەیدون فەڕوخزاد (بە فارسی : فريدون فرخزاد)(بە ئینگلیزی : Fereyduun Farokhzad ) ( ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦ تاران – ٦ی ئابی ١٩٩٢ شاری بۆن ) هەڵبەستڤان، بەرنامەسازى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، پێشکەشکاری تەلەفزیۆن و ڕادیۆ، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ئەکتەر، چالاکی سیاسی و کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بووە. فەرەیدون فەروخزاد بە "بەناوبانگترین یادگاری ئێران" ناودەبرێت[١]. لە رۆژگارى پێش شۆڕشی ئیسلامى ١٩٧٩، لە رێگەى بەرنامەکەیە چەندین بەهرەى نوێى لە بوارى گۆرانیدا دۆزیەوە لەوانەى: سەتتار، لەیلا فروهەر، شوهرە، روحى ساوەجى، مورتەزا و شەهرام صەولەتى و سەعید محەمەدى و چەندانى تر. دواى ١٩٧٩ و هاتنى خومەینى بۆ سەر تەختى دەسەڵات، فەڕوخزاد ئێرانى جێهێشت و لە ئەڵمانیا گیرسایەوە. لەوێدا لە رووی سیاسی و هونەرى چالاک بوو. لە ٦ی ئابی ١٩٩٢ لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا تیرۆرکرا[٢]. تا ئێستا بکوژانى دیار نەکراون بەڵام تۆمىنىکان هەموویان ئاماژە بە رۆڵى پلانسازى دەزگا نهێنیەکانى دەوڵەتى ئیسلامى ئێران دەکەن لە کوشتنى فەڕوخزاد و چەندان کەسایەتى ترى بەرهەڵستکارى دەوڵەتى ئێران.

سەرچاوەکان و یەستەر
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- لەدایکبووانی ١٩٣٨
- ئەکتەرە پیاوە ئێرانییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرە پیاوە ئێرانییەکان
- ئەکتەرانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پۆپی ئێرانی
- شاعیران بە زمانی فارسی
- پەنابەرە ئێرانییەکان لە ئەڵمانیا
- مردووانی ١٩٩٢
- لەدایکبووانی ١٩٣٦
- ھونەرمەندانی کاڵتێکس ڕیکۆردز
- پەنابەرە ئێرانییەکان
- خەڵکی تاران