فەریاد ڕەواندزی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| فەریاد ڕەواندزی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧ |
| پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر |
| پەروەردە | زانکۆی مووسڵ |
فەریاد محەممەد فەقێ ڕەواندزی لەدایکبووی ڕەواندزی ساڵی ١٩٥٧) وەزیری ڕۆشنبیری بوو لە حکوومەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی.
خوێندن
[دەستکاری]- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کیمیا لە زانکۆی مووسڵ ساڵی ١٩٨٠
- بڕوانامەی دبلۆمی ڕۆژنامەگەری، پەیمانگای زمانی بڕاو، کەنەدا، ١٩٩٩-٢٠٠٠
- زمانەکان: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی
کار و بەشداری
[دەستکاری]چوار ساڵ وەک مامۆستا کاری کردووە، پاشان زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە بواری ڕۆژنامەگەریدا لەم ڕۆژنامانەدا کاری کردووە:
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، پاشان لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بووە
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ئەلئیتیحاد لە ساڵی ١٩٩٣ و سەرنووسەری.
- ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی نێونەتەوەیی
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ساڵی ١٩٧٨ (بە بڕیاری سەرۆکی پێشووی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان عودەی سەددام حوسێن ئەندامێتی ھەڵوەشایەوە)
- ئەندامی یانەی پێن ئاسیا، کە بنکەکەی لە نیوویۆرکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |