فەرھاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەرھاد (کۆکەن)
فەراێتاش لە چیای بێستوون
زانیاریی گشتی
ناوفەرھاد
ناوەکانی دیکەفەراێ
جێگەشازادەی چین
نازناوفەرھادی کۆ‌کەن
ڕەگەزچینی
شوێنی لە دایک بوونچین
نەتەوەچین
زانیارییەکانی دیکە
ناسراو بە ھۆیئەوینداری شیرین، خاوەنی زاتی داو کەوسوار
ناسراو بەشەھیدی عشق

فەرھاد یان فەراێ ناوی کەسایەتییەکی ئەفسانەیی چیرۆکی عاشقانەی خەسرەو و شیرین یا فەرھاد و شیرینە. فەرھاد ھێمایەک لە عاشقی ڕاستەقینەیە لە ئەدەبی کوردی، فارسی، تورکی و پەنجابیدا.

فەرھاد لە ئەدەبی کوردیدا[دەستکاری]

لانیکەم سێ شاعیری کورد ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی، میرزا شەفیعی کولیایی و خانای قوبادی چیرۆکی شیرین و فەرھادیان بە شێعر ھوێندوەتەوە. جگە لەم شاعیرانە، کەم شاعیرێکی کلاسیکی کورد دەست دەکەون کە ناوێکیان لە فەرھاد نەبردبێت لە شێعردا.

خانای قوبادی ناوی فەرھاد لە یەکەم دێڕی خەسرەو و شیریندا دێنێت و دەڵێت:

بە نام ئەو کەس شیرین ئەرمەن
پەیدا کرد نە خاک فەرھاد کۆکەن

مەحوی دەڵێت:

کێ لە گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت
ئەو لە کۆساری خەما فەرھادی کردە لالەنێژ

فەرھاد لە ئایینی یارسان[دەستکاری]

لە کەڵامی پیرۆزی یارسان، فەرھاد خاوەنی زاتی داو کەوسوارە و ئەوینداری شیرینە کە ئەوەیش خاوەنی زاتی پیر بنیامینە. لە کەڵامی دەروێش عەبباس کرنی نووسراوە کە فەرھاد شازادەیەکی چینی بووە کە لە خەوندا لە بوونی دڵدارێک ئاگادار دەبێت و بە ھۆی دۆزینەوەی دڵدارەکەی لە وڵاتی خۆی بار دەکات و دێت بە مەڵبەندی کرماشان. لە لایەکی دیکە شیرینیش بە شوێنی فەرھاد دەگەڕێت و لەم ڕێگایە لەگەڵ خەسرەو ئاشنا دەبێت کە خاوەنی زاتی بابەیادیگارە و پاشای گۆرانە. فەرھاد لە بارەگای خەسرەو دەزانێت کەە ناوی دڵدارەکەی شیرینە کە شازادەیەکی ئەرمەنییە. شیرین لە ناخی دڵ ئەوینداری فەرھادە، بەڵام خەسرەو شەرت دەکات ئەگەر فەرھاد کێوی بێستوون بتاشێت دەتوانێت بە دیداری شیرین بگەیێت. فەرھاد لە ڕەنجی تاشینی بێستوون گیانی خۆی فیدای شیرین دەکات.[١]

لە سەرانسەری ناوچەی کرماشان و تۆزێک شوێنی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان نیشانەکانێک لەم چیرۆکە خەیاڵییە ناوزەد کراوە و شوێنەوارەکانی کۆنی ئەو ناوچانە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بە ناوی شیرین، فەرھاد، خەسرەو یان کەسایەتییەکانی دیکەی ئەم چیرۆکە ناوی لەسەر نراوەتەوە.

لە کەڵامی یارسان[دەستکاری]

دەروێش عەبباس کرنی دەڵێت:

فەرھاد پەی شیرین ویش مەتاشا سەنگ
نە بەرق تیشەش مەلان مەوین لەنگ
یاوا ویش پەنە چە شیرین ئیشا
مودام تیر عشق شیرین مەکیشا

شوێنەکانی ناونراو لەسەر شیرین و فەرھاد[دەستکاری]

ھێنری راولینسۆن کە لە ساڵی ١٨٣٦ سەفەری کردووە بە کرماشان دەڵێیت کە لە کوردستانی ئێران ناوچەکانێکی زۆر ھەیە کە لە چاندی گشتیی خەڵکی کوردی ناوچەکە پەیوەندی بە چیرۆکی دڵدارانەی شیرین و فەرھاد دراوەتە یان باوەر لەسەری ئەوەیە کە بە دەستی فەرھاد ساز کراوەتەوە.[٢] لە ناوچەی کرماشان چیرۆکی شیرین و فەرھاد جێگایەکی ھەرە بەرزی لە فۆلکلۆری کوردی و چاندی گشتیی گەل ھەیەتی.

  • شاری قەسری شیرین.
  • فەراێتاش لە بێستوون.
  • فەراێتاش لە پارکی شاری ھەرسین.
  • دەخمەی شیرین و فەرھاد لە سەحنە.
  • تاقی شیرین و فەرھاد لە گوندی چل زەرعی، تەنگی کۆشک، دلە زەڕنەی ‌پارێزگای ئیلام.
  • کۆشکی خەسرەو لە قەسری شیرین.
  • داری شیرین و فەرھاد لە تاقوەسانی کرماشان.
  • تاقی شیرین لە ڕێژاوی کرماشان.
  • دەخمەی فەرھاد لە گوندی سەنگەری ماکۆ
  • ئەشکەوتی فەرھاد (ئەیوانی فەرھاد) لە ساینقەڵا.
  • قەبری شیرین و فەرھاد لە گوندی سیەکیەنی.

سەرچاوە[دەستکاری]

دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم، انتشارات کردستان، ۱۳۸۹ ھەتاوی.