فەرزاد بازۆفت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرزاد بازۆفت (٢٢ی ئایاری ١٩٥٨–١٥ی ئازاری ١٩٩٠) ڕۆژنامەنووسی ئێرانی بوو کە لەناوەڕاستی حەفتاکانەوە ڕووی کردە ئینگلتەرا بەمەبەستی خوێندن، لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ ئەو لە ئینگلتەرا مایەوە بە پیشەی ڕۆژنامەنووسی، بازۆفت لە بەرئەوەی بەرھەڵستیکاری سیستەم و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو لەماوەی شەڕی ئێران و عێراق لەلایەن عێراقەوە مۆڵەتی پێ درا بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی، چەندین جار بانگھێشتکرابوو بۆ عێراق وە ھێڵی پێشەوەی جەنگی (ئێران-عێڕاقی) لەڕووی عێراقەوە بینیوە، لەو کاتەی بازۆفت پەیامنێری رۆژنامەی لەندەن ئۆبسێرڤەر بوو، کەڕۆژنامەیەکی بەریتانییە، ساڵی ١٩٩٠ بەگەشتێک دێتە عیراق، لەڕێگەی پەرستارێکی بەریتانی بەناوی دافنێ پەرێش ھەوڵدەدات سەردانی بنکەیەکی سوپای عیراق بکات لەباشووری بەغدا کەتێیدا تەقینەوەیەک روویدابوو کە نزیکەی ٧٠٠ کەسی تیا کووژرا، لەدوای ئەو ڕووداوە بازۆفت گەڕایەوە نووسینگەی لەوێ دەزگاکەی پێی ڕاگەیاندرا کە بگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا لەکاتی گەڕانەوەی بە فڕۆکەکەی ناوبراو لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە دەست بەسەر فڕۆکەکە دادەگیرێت و بازۆفت دەگرن و بۆماوەی مانگێک و نیو لە بەندیخانە دەیگرن پاشان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئەوکاتە لەسێدارەدەرێ لە ڕۆژی ١٥ی ئازاری ١٩٩٠، لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کازم عەسکەر کە پلەدارێکی سەردەمی بەعسە سازکرد ناوبراو سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەی کە بۆ بازۆفت ھەڵبەستراوبوون ڕەتکردەوە و ڕایگەیان ئەو ڕۆژنامەنووسە بە فەرمانی سەددام حوسەین لەسێدارە دراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]