بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێربوونی چاودێریکراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

فێربوونی چاودێریکراو یا فێربوون لەگەڵ سەرپەرشتی (بە ئینگلیزی: Supervised Learning) بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانەی فێربوونی ماشین یا شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئامانجی شیکارییەکە لە پێشدا دیارە.[١] واتە لە فێربوونی چاودێریکراودا ئەلگۆریتمەکە بۆ ھەر تێخستەیەک دەرخستەیەک پێشبینی دەکات. بۆ نموونە پۆلێنی ئیمەیلەکان نموونەیەکی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستییە. چون پێش شیکارییەکە زانراوە کە ئەنجامی کارەکە دەبێت بە جیاکردنەوەی ئیمەیلەکان و خستنیانە دوو پۆلی سپام و ئاسایی. واتە ھەر ئیمەیلێک یا تایبەتمەندییەکانی ھەر ئیمەیلێک (وەک تێخستە) بەستەر دەدرێت بە دەرخستەیەکەوە کە دوو حاڵەتی سپام و ئاسایی ھەیە. لە بەرامبەر فێربوونی چاودێریکراودا، فێربوونی چاودێرینەکراو ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".