فێربوونی چاودێرینەکراو یا فێربوونی بێسەرپەرشتی (بە ئینگلیزی: Unsupervised learning) بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانەی فێربوونی مەکینە یا شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئامانجی شیکارییەکە لە پێشدا دیار نییە، واتە بەپێچەوانەی فێرکاریی چاودێریکراو دراوەکان پۆل یا نیشانەی دیاریکراویان نییە.[١] ھەندێک لە نموونەکانی فێربوونی چاودێرینەکراوەکان بریتین لە بۆڵێن کردن و دۆزینەوەی دراوە ناساغەکان.