فێربوونی درەختی بڕیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلگۆریتمی پۆلبەندی جۆرێک لە ئەلگۆریتمی فێربوونی ماشین یا شیکاریی دراوەیە کە دراوەکان پۆلبەندی دەکات.

درەختی بڕیار (بە ئینگلیزی: Decision tree) جۆرێک ئەلگۆریتمی شیکاریی دراوەیە. ئەم ئەلگۆریتمە بە جۆرێک لە ئەلگۆریتمی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی دادەنرێت[١] کە بۆ پۆلبەندیی دراوە بە کار دەبرێت. زۆربەی ئەو ئەلگۆریتمانەی بۆ فێربوونی درەختی بڕیار بەکار دێن، بەپێی ئانترۆپی کار دەکەن. نموونە سەرەتایییەکانی ئەم ئەلگۆریتمە توانای وەرگرتنی دراوەی ژمارەییان نەبوو، بەڵام نموونە تازەترەکانی وەک C4.5 دەتوانن دراوەی ژمارەییش بۆ فێربوون بەکار بھێنن.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Provost, F. , & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
  2. ^ Piryonesi, S. M.; El-Diraby, T. E. (2020) [Published online: December 21, 2019]. "Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index". Journal of Infrastructure Systems. 26 (1). doi:10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512.{{cite journal}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Trevor Hastie, Robert Tibshirani and Jerome Friedman (2001). The Elements of Statistical Learning, Springer. ISBN 0-387-95284-5 (companion book site).