بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فیل ڕۆمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیل ڕۆمان
لەدایکبوون (١٩٣٠-١٢-٢١) ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٥ ساڵ)
فرێزنۆ، کالیفۆڕنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خزمەکانChristian Roman
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەئەنیمەیشن ساز، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، television producer، بەڕێوەبەرێکی تەلەڤیزیۆنی
شوێنی کارکردنWalt Disney Studios، مێترۆ-گۆلدوین-مایر، Bill Melendez Productions
پەروەردەArt and Culture Center of Hollywood، San Joaquin Memorial High School
قوتابییCharles M. Schulz
دەستپێکی چالاکی١٩٥٥
خەڵاتەکانInkpot Award
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

فیلیپ ڕۆمان ئەنیمەیشن سازێکی ئەمریکییە و دەرھێنەری فیلمە تایبەتە ئەنیمەیشنەکانی فستق و گارفیڵدە. ئەو دامەزرێنەری ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی فیلم ڕۆمان و فیل ڕۆمان ئینتەرتەینمەنتە.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

فیلیپ ڕۆمان لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ لە شاری فرێزنۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە. دایک و باوکی کرێکاری کێڵگەیی و کۆچبەری مەکسیکی بوون. تاکوو چوونە باخچەی ساوایان، تەنیا بە زمانی ئیسپانی قسەی دەکرد.[١][٢] دوای تەواوکردنی خوێندن لە ئامادەیی سان خواکین میمۆریال، ڕووی لە ھۆڵیوود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کرد و سکۆلەرشیپێکی لە قوتابخانەی سەنتەری ھونەری ھۆلیوود بەدەست ھێنا.

ڕۆمان لە ساڵی ١٩٥٥ وەک یاریدەدەری ئەنیمەیتەر بۆ فیلمی کلاسیکیی ئەنیمەیشنی دیزنی، جوانیی خەوتوو، دەستی بە کار کرد.[٢] لە سەرەتای ژیانی پیشەییدا، ڕۆمان وەک ئەنیمەیتەرێک بۆ ستۆدیۆ سەربەخۆکانی چاک جۆنز، سیب تاوەر ١٢ پرۆداکشنز و دواتر چاک جۆنز پرۆداکشنز کاری کردووە. ئەو ئەنیمەیتەرێکی سەرەکی بوو بۆ فیلمی ھاو زە گرینچ ستۆڵ کریسمەس!، و دواتر شرۆڤەیەکی دەنگیی لەگەڵ جوون فۆرەی لەسەر وەشانی دیڤیدیی فیلمەکە پێشکەش کرد. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕۆمان دەرھێنەری چەندین فیلمی تایبەتی ئەنیمەیشنی فستق بوو کە لە ستۆدیۆی بیڵ مێلێندێز بەرھەم ھێنران.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The animated life of Phil Roman». ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
  2. 1 2 Renteria، Ramon (٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨). «Art creates a life-come-true». El Paso Times. لاپەڕە ١D. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «el-paso» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا