بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فیلمی سووپەر ماریۆ گالاکسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلم

فیلمی سووپەر ماریۆ گالاکسی فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمێدی و سەرکێشیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠٢٦ە کە لەسەر بنەمای زنجیرە یارییە ڤیدیۆیییەکانی ماریۆی کۆمپانیای نینتێندۆ بەرھەم ھێنراوە. فیلمەکە لەلایەن ئارۆن ھۆرڤات و مایکل جێلێنیکەوە دەرھێنراوە و لەلایەن ماتیۆ فۆگلەوە نووسراوە، کە بەشی دووەمی فیلمی فیلمی برایانی سووپەر ماریۆ (٢٠٢٣)یە. ئەکتەران کریس پرات، ئانیا تەیلۆر-جۆی، چارلی دەی، جاک بلاک، و کیگان-مایکل کی ڕۆڵەکانی پێشووی خۆیان دەبیننەوە، لەگەڵ بەشداریی بێنی سافدی، دۆناڵد گلۆڤەر، گلێن پاول، و بری لارسن لە دەستەی ئەکتەراندا. فیلمەکە لەلایەن ئیلومینەیشن و نینتێندۆوە بەرھەم ھێنراوە. لە فیلمەکەدا، ماریۆ و لویجی و ھاوڕێکانیان گەشتێکی سەرکێشی بۆ بۆشاییی دەرەکی ئەنجام دەدەن، لەوێ ڕووبەڕووی بۆوسەر و کوڕەکەی بە ناوی بۆوسەر جونیۆر دەبنەوە بۆ ڕزگارکردنی شازادە ڕۆزالینا.

سەرۆکی نینتێندۆ، شونتارۆ فوروکاوا لە ئایاری ٢٠٢١دا ڕای گەیاندبوو کە ئەگەر پێشوازیی باش لە فیلمی ماریۆ بکرێت کە ئەو کاتە ھێشتا ناوی لێنەنرابوو، ئەوا نینتێندۆ ئارەزووی ھەیە فیلمی ئەنیمەیشنی زیاتر لەسەر بنەمای بەرھەمەکانی تری بەرھەم بھێنێت. پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە نیسانی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئیلومینەیشن و بەرھەمھێنەر کریس مێلێداندری پرسیار کرا لەسەر ئەگەری دروستکردنی بەشی دووەمی بۆ فیلمی برایانی سووپەر ماریۆ. لە دوای فرۆشی باشی بۆکس ئۆفیس، لە ئازاری ٢٠٢٤دا ڕاگەیەندرا کە فیلمێکی ئەنیمەیشنی نوێی ماریۆ لە کۆمپانیای ئیلومینەیشن لە قۆناغی پەرەپێداندایە، کە تێیدا ھۆرڤات و جێلێنیک وەک دەرھێنەر و فۆگل وەک فیلمنامەنووس دەگەڕێنەوە. فیلمەکە ئیلھامی لەو یارییە ڤیدیۆییانەی ماریۆ وەرگرتووە وەک سووپەر ماریۆ گالاکسی (٢٠٠٧) و سووپەر ماریۆ گالاکسی ٢ (٢٠١٠)، لە تەنیشت یارییەکانی تری نینتێندۆ وەک زنجیرەی ستار فۆکس.

فیلمی سووپەر ماریۆ گالاکسی بۆ یەکەم جار لە ھۆڵی مینامی-زا لە کیۆتۆ لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ نمایشکرا، و لە ١ی نیساندا بە شێوەی سینەمایی لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە. ھەرچەندە پێداچوونەوەی ڕەخنەگران تێکەڵاو[١][٢][٣][٤] بۆ نەرێنی بوو،[٥][٦][٧][٨] بەڵام داھاتێکی زۆری بەدەستھێنا، و ١٫٠١١ ملیار دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا کۆکردەوە لە بەرامبەر بوودجەی ١١٠ ملیۆن دۆلارییەکەیدا؛ بەمەش بوو بە پڕداھاتترین فیلمی ساڵی ٢٠٢٦ و دووەم پڕداھاتترین فیلمی یارییە ڤیدیۆیییەکان لە مێژوودا، کە تەنیا لە دوای بەشی پێشووی خۆیەوە دێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The Super Mario Galaxy Movie draws mixed reaction». BBC News. ١ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. «The Super Mario Galaxy Movie nets $372.5 million globally in its opening weekend». Shacknews. ٦ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. Bahr، Lindsey؛ Press، The Associated. «'Super Mario' fans ignore weak reviews and send sequel to $372.5 million global box office debut, biggest opening of the year for a studio film». Fortune. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. Stuart، Keith (١٠ی نیسانی ٢٠٢٦). «Super Mario what?! The seven best obscure Mario games». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. Barnes، Barnes (٥ی نیسانی ٢٠٢٦). «Despite Poor Reviews, 'The Super Mario Galaxy Movie' Is a Megahit». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  6. Colantonio، Giovanni (٥ی نیسانی ٢٠٢٦). «The Super Mario Galaxy Movie doesn't need defenders». Polygon. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  7. Fuster، Jeremy (٦ی نیسانی ٢٠٢٦). «'Super Mario' Is the New 'Transformers': A Critic-Proof Box Office Titan | Analysis». TheWrap. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  8. Engle، Jeremy (٩ی نیسانی ٢٠٢٦). «Are You a Fan of Film Adaptations of Video Games?». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.