بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فیتنەی کوژرانی عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیتنەی کوژرانی عوسمان
جێنیمچەدوورگەی عەرەبی
لە دوایSecond Fitna
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ٠٦٥٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٠٦٦١

فیتنەی کوژرانی عوسمان، فیتنەی گەورە کە بە فیتنەی یەکەم ناسراوە، کۆمەڵێک نائارامی و پشێوی و ململانێیە کە بووە ھۆی کوشتنی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان لە ساڵی ٣٥ی کۆچی، و دواتر بووە ھۆی ناکۆکی و شەڕ لە سەرانسەری خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبوو تالیب، و یەکەم شەری ناوخۆی موسڵمانانە.

ئەو فیتنەیە کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر گۆڕینی ڕەوتی مێژووی ئیسلامی، بۆ یەکەم جار موسڵمانان سەرقاڵ بوون بەخۆیانەوە و وازیان لەجیھاد ھێنا، و ھەروەھا بووە ھۆی ململانێی تائیفی لەنێوان موسڵمانان و دەرکەوتنی خەواریج کە داوای چاکسازی و گۆڕینی دەسەڵاتداریان دەکرد، لەگەڵ دەرکەوتنی سەبەئییەکان کە زیادەڕەویان دەکرد لە خۆشویستن و پیاھەڵدانی ئالوبەیت. کاریگەرییەکانی ئەو ململانێیە بریتی بوون لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ھاوەڵان، دیارترینیان عوسمانی کوڕی عەفان و عەلی کوڕی ئەبوو تالیب بوون. لە دیارترین گۆڕانکارییەکانی ئەو سەردەمە کۆتایی سەردەمی خەلافەتی ڕەشیدون و خەلافەتی شورا و دامەزراندنی دەوڵەتی ئومەوی و سەرھەڵدانی خەلافەتی بۆماوەیی بوون.


ھەروەھا سەیری بکە

[دەستکاری]

ئاماژە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    کتێبنامە

    [دەستکاری]

    خوێندنەوەی زیاتر

    [دەستکاری]