فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر
| فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر | |
|---|---|
| بەشێکە لە | hijacking of Roman Pratasevich |
| بابەتی لاوەکی | hijacking of Roman Pratasevich |
| وڵات | بیلاڕووس |
| جێ | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک |
| کاتی ڕوودان | ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ |
| خاڵی دەستپێک | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا |
| خاڵی کۆتایی | Vilnius Airport |
| کەشتی | بۆینگ ٧٣٧ |
| کارپێکەر | Ryanair |
| بابەتی کارپێکراو | SP-RSM |
| ئامانج | hijacking of Roman Pratasevich |
| Flight number | FR4978 |
فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر یەک فڕینی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا، یۆنان، بەرەو فڕۆکەخانەی ویلنیۆس، لیتوانیا بوو.[١] لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، کاتێک چوو ناو ناوچەی فڕینی بیلاڕووس، لەلایەن حکوومەتی بیلاڕووسەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک کرا، کە دوو کەسی تێیدا: ڕۆمەن پرۆتاسویچ چالاکی سیاسی و دەستگیرانەکەی سۆفیا ساپگا، لەلایەن ھێزە بیلاڕووسییەکانەوە دەستبەسەرکران. سەرۆک کۆماری بیلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ فەرمانی ھەلفڕینی فڕۆکەی شەڕکەر و ئاراستەکردنی بەرەو فڕۆکەخانەی مینسکی دا. فڕۆکەکە لە دوای حەوت کاتژمێر توانی ھەلفڕێت و ھەشت کاتژمێر و نیو درنگتر لە کاتی خۆی گەیشتە فڕۆکەخانەی ویلنیۆس.
ئەم ڕووداوە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ھەندێک وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە ڕۆژی دوای ڕووداوەکە، یەکێتیی ئەورووپا ھەندێک گەمارۆی نوێی لە دژی حکوومەتی بیلاڕووس دەستپێکرد، وەکوو داخستنی ناوچەی فڕینی بیلاڕووس و کۆمپانی ھێڵی ئاسمانی. ئەمە دووەمین نیشتنەوەی زۆرەملی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ لە ئەورووپایە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Vilnius Airport flight timetable». www.vilnius-airport.lt (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ When Belarus forced down a plane, it may have committed state-sponsored hijacking
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |