فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
ناونراوە لەدوایHamid Karzai
وڵاتئەفغانستان
دابەشکاریی کارگێڕیکابول
پۆتانی شوێن٣٤°٣٣′٥٧″N ٦٩°١٢′٤٤″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٬٨٧٧ پێ (یەکە)
ڕووداوە بەرچاوەکانتەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
Place served by transport hubکابول
Runway11/29
وێبگەhttp://hamidkarzaiairport.com/
IATA airport codeKBL
ICAO airport codeOAKB
Map

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای (بە پەشتۆ: حامد کرزي نړيوال هوايي ډګر‎، بە فارسی: میدان هوائی بین المللی حامدکرزی‎؛IATA: KBL, ICAO: OakB) یان فڕۆکەخانەی کابول، فڕۆکەخانەیەکە دەکەوێتە دووری ٥ کم لە ناوەندی شاری کابول لە ئەفغانستان.[١] ئەم فڕۆکەخانەیە وەک یەکێک لە فڕۆکەخانە نێونەتەوەیییە سەرەکییەکانی ئەفغانستان دادەنرێت ھەروەھا وەک یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان ھەژمار دەکرێت لە ناوچەکە، کە توانای نیشتەجێبوونی زیاتر لە سەد فڕۆکەی ھەیە.[٢] پێشتر بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابول ناونراوە و لەناو خەڵکیش ھەر بە فڕۆکەخانەی خواجەی ڕەواش دەناسرێت، ھەرچەندە بە فەرمی لەلایەن چەند ھێڵی ئاسمانییەوە بە ناوی فڕۆکەخانەی حامید کارزای ناسراوە. فڕۆکەخانەکە ساڵی ٢٠١٤ ناوی نوێی خۆی پێبەخشرا بە شەرەفی حامد کارزای سەرۆک کۆماری پێشووی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان و کابینەی سەرۆک ئەشڕەف غەنییەوە پەسەند کرا.[٣] فڕۆکەخانەکە لە دەیەی ڕابردوودا فراوان کراوە و نوێکراوەتەوە تەرمینالێکی نوێی نێونەتەوەیی بۆ زیادکرا و تەرمیناڵە کۆنەکەش لەکاتی ئێستادا بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت. ھەروەھا ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکەدا دروست کراون، کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەرکی پشتیوانیی ناتۆ (RS) (پێشتر ھێزی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئایساف) بەکار دەھات.[٤] ھەروەھا ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان بنکەیەکی ھەیە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستان ئاسایشی ناو تەرمیناڵەکان دابین دەکات.

مێژوو[دەستکاری]

The road entrance to the terminal, with the Afghan Air Force's Sukhoi Su-22M-4 which is permanently on display there.
The Soviet-built domestic terminal
Control tower with a Kam Air aircraft
Atlas Air plane departing from Kabul Airport

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابول لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن ئەندازیارانی سۆڤیەتەوە دروستکراوە. گەشتیارانی بیانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابولەوە دەستیان کرد بە سەردانی کردنی ئەفغانستان ئەم سەردەمە دوای شۆڕشی ١٩٧٨ کۆتایی ھات، بەتایبەتی دوای داگیرکردنی سۆڤیەتی ساڵی ١٩٧٩

فڕۆکەخانەکە لە ماوەی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانییەکان لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨٩ و لەلایەن ھێزە سەربازییەکانی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، محەممەد نەجیبوڵا و سوپای سۆڤیەتەوە بەکارھێنراوە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکە لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا بووە لە کاتی شەڕەکانی ناوخۆدا، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٩٢ تا مانگی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان کە مەلا محەممەد عومەر بەڕێوەی دەبرد دەستی بەسەر داگرتبوو، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠١ کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە شارەکە ھەڵھاتن بەھۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە لە کاتی حکوومەتی تاڵیباندا فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی نەوەدەکاندا داخراوە و گەشتی نێودەوڵەتی زۆر سنوورداری پێ کراوە.[٥] دوای ھێرشی ناتۆ بۆ سەر ئەفغانستان دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لەلایەن ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە بۆردومان کرا دوای ئەوەی ھێزەکانی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئیساف) دەستیان بەسەر کۆنترۆڵدا گرت، فڕۆکەخانەکە بە ھێواشی لە ماوەی چەند ساڵێکدا دەستی کرد بە بەرەوپێشچوون وەک دانانی سیستەمی نوێی ڕادار لە ساڵی ٢٠٠٥ دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمریکا پەرەی زیاتری پێدرا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ دا ترمینالێکی نوێی ٣٥ ملیۆن دۆلاری بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە، کە بە ھاوکاری ئاژانسی ھاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن دروستکرا، حامد کارزای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و کەسایەتییە باڵاکانی دیکە ئامادەیی مەراسیمی دەستبەکاربوونی بوون. تەرمیناڵی نوێ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩ بە فەرمی کرایەوە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان. تەرمیناڵە کۆنەکش نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت.[٦] جموجوڵی سەرنشینان تا ساڵی ٢٠١٠ لە ڕۆژێکدا گەیشتە٣٠٠ کەس و ١٠٠٬٠٠٠ لە ساڵێکدا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا سیستەمی ڕادار بەھێز کرا بۆ داپۆشینی تەواوی بۆشایی ئاسمانی ئەفغانستان.[٧] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان پێشنیاری ناونانی فڕۆکەخانەکەی کرد دوای ئەوەی حامد کارزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان خزمەتێکی زۆری فڕۆکەخانەکەی کرد دواتر کابینەی سەرۆک ئەشڕەف غەنی ناو گۆڕانەکەی پەسەند کرد. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨دا کانتۆنی لای باکوور – بنکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول تایبەتکرا بە ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاسانکارییەکانی فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان (AAF)، ڕێگای تاکسی نوێ و ڕەمپە. بارەگا و بنکەی سەرەکی (١ یان ٢٠١)ی ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان یەکەم شوێنی عەمبارەکانی لە فڕۆکەخانەکە.[٨] لە ساڵی ٢٠٢١دا تاڵیبان دەستیان بەسەر چەندین ناوچەی ئەفغانستاندا گرت، لەوانە ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابول. تورکیا ڕای گەیاند کە لە فڕۆکەخانە ئاسایش دابین دەکات. ھێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ ھێشتا لە فڕۆکەخانەشدا بوونیان ماوە.[٩] چەند ھەفتەیەک دواتر کابول کەوتە ژێڕدەستی تاڵیبان و بەو ھۆیەوە سەدان کەس لە ھەوڵی بەجێھێشتنی وڵات بەرەو فڕۆکەخانەکە ھەڵھاتن،[١٠] دیارە پێنج کەس لە فڕۆکەخانەکەدا گیانیان لە دەستداوە لەگەڵ ئەمەشدا سەدان کەس ھەوڵیان داوە بە زۆر بچنە ناو فڕۆکەکانەوە کە لە فڕۆکەخانەکە ڕاگیرابوون. ھێزەکانی ئەمریکا تەقەی ئاسمانیان دەکرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ھاتنی ئەو خەڵکانە بۆ ناو سەکۆکە.[١١] لە ١٦ی ئابی ٢٠٢١ جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا ڕای گەیاند، کە ئەمریکا ھێزی زیاتر بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە دەنێرێت، پنتاگۆن سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکای بۆ ئەم کارە ڕاسپاردووە، جەنەراڵ کینس ئێف مکنزی جەی ئاڕ، لە قەتەر چاوی بە سەرکردەکانی تاڵیبان کەوت بەرپرسانی تاڵیبان ڕازی بوون بەو مەرجانەی کە مکینزی بۆ پەنابەران دیاریی کردووە بە بەکارھێنانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول بۆ ھەڵھاتنیان.[١٢] دوای ڕووخانی کابول، سوپای نەتەوەیی و پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستان پۆستەکانیان لە فڕۆکەخانەکە چۆڵ کرد، کە لە ئێستادا تەنھا لەلایەن ھێزەکانی ناتۆوە بەڕێوەدەبرێت ڕۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢١ ھەموو گەشتە بازرگانییەکانی فڕۆکەخانەکە ھەڵوەشانەوە.[١٣]

ئاسانکارییەکان[دەستکاری]

فڕۆکەخانەکە دوو بینای تێرمیناڵی ھەیە، نوێیەکە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەکاردێت و کۆنەکەش کە سۆڤیەت دروستی کردبوو بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت. دروست کرد. فڕۆکەخانەکە حەوت سەکۆی ھەلیکۆپتەری ھەیە کە زیاتر بۆ ھاتوچۆی سەربازی بەکاردەھێنرێن، ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوە ئامادەن، کە ھەریەکەیان لەتوانایاندا ھەیە ١٢ ھەزار لیتر باربکەن و بۆ بواری ٩٠ مەتر ئاو بھاوێژن.

ھێڵی ئاسمانییەکان و مەبەستەکانیان[دەستکاری]

لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (کاتژمێر ٢٢:١٠ بەکاتی ناوخۆیی) ھەموو گەشتە بازرگانییەکان لە ئێستادا ڕاگیراون، بەھۆی کەوتنەژێردەستی کابۆل بۆ تاڵیبان.

ڕێبواران[دەستکاری]

ھێڵە ئاسمانییەکانشوێنە مەبەستەکان
ھێڵی ئاسمانی عەرەبیئەبو زەبی، ئیمارات
ھێڵی ئاسمانی ھیندستان Delhi
ھێڵی ئاریانەی ئەفغانستانAnkara, Delhi, Dubai–International, Herat, Istanbul,[١٤] Jeddah, Kandahar, Mazar-i-Sharif, Moscow–Sheremetyevo, Ürümqi[١٥]
ھێڵی ئاسمانی ئیمارات Dubai–International
فلای دوبەی Dubai–International (suspended)[١٦]
ھێڵی ئاسمانی ئێرانTehran–Imam Khomeini
ھێڵی ئاسمانی کام Ankara, Bamyan, Delhi, Dubai–International,[١٧] Dushanbe, Farah, Herat, Islamabad, Istanbul,[١٤] Jeddah, Kandahar, Khost, Kuwait,[١٨] Lashkargah, Mazar-i-Sharif, Medina, Sharjah, Tashkent, Zaranj
ھێڵی ئاسمانی کووەیت Kuwait
ھێڵی ئاسمانی مەھان Mashhad, Tehran–Imam Khomeini
ھێڵی ئاسمانی پاکستان Islamabad
سپەیس جێت Delhi
ھێڵی ئاسمانی تورکی Istanbul[١٤]

کارگۆ[دەستکاری]

ھێڵە ئاسمانییەکانشوێنە مەبەستەکان
Coyne Airways[١٩] Dubai-International
Emirates SkyCargo[٢٠] Dubai–Al Maktoum
Silk Way West Airlines[٢١] Baku

گواستنەوەی گشتی[دەستکاری]

پاس و تاکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەت گواستنەوە بۆ فڕۆکەخانە دابین دەکەن، ڕێگای گشتی پێک ھاتووە لە چوارساید کە فڕۆکەخانەکە بە کابولەوە دەبەستێتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "hamidkarzaiairport.com". ww12.hamidkarzaiairport.com. Retrieved 2021-08-17.
  2. ^ "OAKB – Hamid Karzai International Air Airport | SkyVector". skyvector.com. Retrieved 2021-08-17.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 16ی Augustی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Super Tucano in Service in U.S. Air Force :: Dialogo Americas". web.archive.org. 2018-09-02. Retrieved 2021-08-17.
  5. ^ "OAKB/Hamid Karzai International Kabul General Airport Information". acukwik.com. Retrieved 2021-08-17.
  6. ^ https://www.cnn.com/world/live-news/afghanistan-taliban-us-news-08-16-21/index.html
  7. ^ "Press Releases 2010 | Kabul, Afghanistan – Embassy of the United States". web.archive.org. 2015-10-19. Retrieved 2021-08-17.
  8. ^ "Karzai opens Kabul air terminal" (بە ئینگلیزی). 2008-11-06. Retrieved 2021-08-17.
  9. ^ "Turkey still keen to run Kabul airport despite Taliban advance -officials". Reuters (بە ئینگلیزی). 2021-08-11. Retrieved 2021-08-17.
  10. ^ https://www.reuters.com/world/asia-pacific/nato-maintains-diplomatic-presence-kabul-despite-taliban-advances-2021-08-15/
  11. ^ https://www.independent.co.uk/news/world/americas/us-politics/kabul-taliban-us-evacuations-airport-b1903493.html
  12. ^ https://www.aljazeera.com/news/2021/8/16/taliban-says-afghanistan-war-over-as-president-diplomats-flee
  13. ^ https://www.thestatesman.com/world/commercial-flights-kabul-airport-cancelled-1502995255.html
  14. ^ ئ ا ب "Istanbul New Airport Transition Delayed Until April 5, 2019 (At The Earliest)". onemileatatime.com. 20 February 2019. Retrieved 2019-02-26.
  15. ^ "Flight Schedule". www.flyariana.com.
  16. ^ https://www.reuters.com/business/aerospace-defense/uaes-flydubai-suspend-kabul-flights-monday-spokesperson-says-2021-08-15/
  17. ^ "Kam Air W19 Middle East Network additions". Routesonline. Retrieved 2019-10-11.
  18. ^ "Kam Air files Kabul – Kuwait schedule from Nov 2019". Airlineroute. Retrieved 10 September 2019.
  19. ^ conyeair.com – Our services retrieved 4 July 2021
  20. ^ skychain.emirates.com – View Schedule[بەستەری مردوو] retrieved 4 July 2021
  21. ^ silkwaywest.com – Schedule retrieved 4 July 2021