بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فڕۆکەخانەی لەندەن ستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەخانەی لەندەن ستی
کورتەناوLondres-City، London City، London City، Londres-Ciudad، Londra-City
ناونراوە لەدوایشاری لەندەن
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
دابەشکاریی کارگێڕیLondon Borough of Newham
ناوچەی کاتیEurope/London
پارێزگای مێژووییLondon
پۆتانی شوێن٥١°٣٠′١٩″N ٠°٣′١٩″E
بەرزی لە ئاستی دەریا١٩ پێ
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧
Place served by transport hubلەندەن
بەستراوە بەLondon City Airport
وێبگەhttps://londoncityairport.com
Interchange stationLondon City Airport
دۆخی بەکارھێنانلە خزمەتدایە
Aerodrome reference point٥١°٣٠′١٩″N ٠°٣′١٩″E
Runway09/27
کۆدی فڕۆکەخانەیی ئیاتاLCY
کۆدی فڕۆکەخانەیی ئیکائۆEGLC
Map

فڕۆکەخانەی لەندەن ستی فڕۆکەخانەیەکی نێونەتەوەیییە لە لەندەن، ئینگلتەرا. ئەم فڕۆکەخانەیە لە ناوچەی ڕۆیاڵ دۆکس (Royal Docks) دەکەوێت، کە نزیکەی ٦ میل (١٠ km) لە ڕۆژھەڵاتی سیتی ئۆف لەندەن و ٣ میل (٥ km) لە ڕۆژھەڵاتی کاناری وارف دوورە. ئەمانە دوو ناوەندی سەرەکیی پیشەسازیی داراییی لەندەنن، کە بەکارھێنەری سەرەکین بۆ گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە. فڕۆکەخانەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەندازیاریی ماولێم (Mowlem) لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ و ١٩٨٧دا گەشەی پێدرا. فڕۆکەخانەکە لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی لیمیتد خاوەندارێتی و بەڕێوە دەبرێت.

فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی خاوەنی یەک ڕێڕەوی فڕینە بە درێژیی ١٬٥٠٨ مەتر (٤٬٩٤٨ پێ)*، و خاوەنی مۆڵەتی فڕۆکەخانەی بەکارھێنانی گشتیی سی ئەی ئەی (CAA) (ژمارە P728) کە ڕێگە بە گەشتە گشتییەکانی گواستنەوەی سەرنشینان دەدات؛ ئەم مۆڵەتە ھەروەھا ڕێگە بە گەشتە مەشقییەکانیش دەدات، بەڵام تەنیا بە مەبەستی ڕاھێنانی فڕۆکەوانان بۆ کارکردن لەم فڕۆکەخانە تایبەتەدا.[١] تەنیا فڕۆکە فرە-بزوێنەرەکان و فڕۆکە باڵ-نەگۆڕەکان تا قەبارەی ئێمبرایەر E195-E2، ئایرباس A220 و A318،[٢] کە خاوەنی تاقمی فڕینی تایبەت و بڕوانامەی فڕۆکەیی بن بۆ نیشتنەوە بە گۆشەی ٥٫٥ پلە، لەگەڵ سنووردارکردنی توندی ژاوەژاو و ھەندێک بەربەستی تر، ڕێگەیان پێدەدرێت کارەکانیان لە فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی ئەنجام بدەن.[٣] ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢٠ ڕووبەری فڕۆکەخانەکە نزیکەی ٦٠ hectare (١٥٠ acre) بووە.

فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٤دا، بەدوای یەکدا ٥٫١ و ٣٫٥٧ ملیۆن جموجۆڵی سەرنشینانی بەخۆیەوە بینیوە. ئەمە پێنجەم قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەیە لەسەر ئاستی سەرنشینان و جموجۆڵی فڕۆکەکان کە خزمەت بە ناوچەی لەندەن دەکات—لە دوای ھیتڕۆ، گاتویک، ستانستێد و لوتۆن—و لە ساڵی ٢٠١٧دا ١٤یەمین قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی شانشینی یەکگرتوو بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «NATS | AIS - Home». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. Wallsworth، Dave (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Airbus A318 at London City Airport». Captain Dave (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. «Request Rejected» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.