بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فڕۆکەخانەی سیدنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕۆکەخانەی سیدنی
بەشێکە لەسیدنی
ناونراوە لەدوایسیدنی، Charles Kingsford Smith
وڵاتئوسترالیا
دابەشکاریی کارگێڕینیو ساوت وێلز
ناوچەی کاتیAustralia/Sydney
جێMascot
پۆتانی شوێن٣٣°٥٦′٥٤″S ١٥١°١٠′٣٤″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٢١ پێ
کارپێکەرSydney Airports Corporation Limited
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣
Place served by transport hubسیدنی
وێبگەhttp://www.sydneyairport.com.au
Interchange stationInternational railway station، Domestic railway station
دۆخی بەکارھێنانلە خزمەتدایە
Aerodrome reference point٣٣°٥٦′٤٦″S ١٥١°١٠′٣٧″E
Runway07/25، 16L/34R، 16R/34L
کۆدی فڕۆکەخانەیی ئیاتاSYD
کۆدی فڕۆکەخانەیی ئیکائۆYSSY
Map

فڕۆکەخانەی سیدنی بە شێوەیەکی فەرمی فڕۆکەخانەی سیدنی کینگسفۆرد سمیت و ھەندێک جار بە فڕۆکەخانەی ماسکۆت ناسراوە، فڕۆکەخانەیەکی نێونەتەوەیییە کە لە ماسکۆت لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا دەکەوێت، و نزیکەی ٩ kiloمەتر (٥٫٦ mi) لە باشووری ناوچەی بازرگانیی ناوەندیی سیدنییەوە دوورە. ئەم فڕۆکەخانەیە بە فڕۆکەخانەی سەرەکی دادەنرێت کە خزمەت بە سیدنی و ناوچە کلانشارییەکەی دەکات، و مەڵبەندی سەرەکیی کۆمپانیای کوانتاس (کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نیشتمانیی ئوسترالیا)یە، ھەروەھا مەڵبەندێکە بۆ ڤێرجن ئوسترالیا و بنکەیەکی سەرەکیی کارکردنە بۆ جێتستار.

فڕۆکەخانەی سیدنی کە لە تەنیشت کەنداوی بۆتانی لەسەر ٩٠٧ ھەکتار (٢٬٢٤١ ئەکتەر) زەوی بە سێ ڕێڕەوی فڕینەوە ھەڵکەوتووە،[١] یەکێکە لە کۆنترین فڕۆکەخانە بازرگانییە بەردەوام کاراکانی جیھان[٢] و قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەیە لە ئوسترالیا، کە بەدوای یەکدا پێشوازی لە ٤١٫٤ ملیۆن سەرنشین[٣] و ٣٤٨٬٩٠٤ جموجۆڵی فڕۆکەیی[٤] لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠١٧دا کردووە. لە ئێستادا، ٤٦ شوێنی ناوخۆیی و ٤٣ شوێنی نێونەتەوەیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ گەشتیان بۆ سیدنی ھەیە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٨ەمین قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیھان بووە. لە ساڵی ٢٠١٨دا، فڕۆکەخانەکە لە ڕیزی پێنج فڕۆکەخانە یەکەمەکانی جیھاندا بوو لەسەر ئاستی ئەو فڕۆکەخانانەی کە ساڵانە پێشوازی لە ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن سەرنشین دەکەن، و بە گشتی لە پلەی ٢٠ەمینی فڕۆکەخانەکانی جیھاندا داندرا لە خەڵاتەکانی فڕۆکەخانەی جیھانیی سکایتراکسدا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Master Plan 2039». sydneyairport.com.au. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «Heritage». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. https://assets.ctfassets.net/v228i5y5k0x4/2ozpKDREwS2COzV0EypWRZ/d4dd5238f386db3d759d14fb1aa93624/Sydney_Airport_Traffic_Performance_Q4_2024_Final.pdf. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. «Aviation reporting». Airservices Australia. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. Skytrax. «World's Top 100 Airports 2019». Skytrax. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.