فڕۆکەخانەی تەمپلھۆف لە بەرلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
{{{ناو}}}
IATA: THFICAO: EDDI
پوختە
Coordinates ٥٢°٢٨′٢٥″N ٠١٣°٢٤′٠٦″E / ٥٢.٤٧٣٦١°N ١٣.٤٠١٦٧°E / 52.47361; 13.40167پۆتانەکان: ٥٢°٢٨′٢٥″N ٠١٣°٢٤′٠٦″E / ٥٢.٤٧٣٦١°N ١٣.٤٠١٦٧°E / 52.47361; 13.40167

فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف بەرلین (بە ئەڵمانی:Flughafen Berlin-Tempelhof)یەکێکە لە فڕۆکەخانەکانی بەرلین لە ئەڵمانیا،کەوتۆتە ناوەڕاستی باکوری شاڕەکە کەپێی دەڵێن ناوچەیTempelhof-Schöneberg،لەساڵی ۲۰۰۸ لەخزمەتکردنی شاڕەکە وەستا.ئێستا لەبڕی ئەو فڕۆکەخانەکانی تیگڵ و شۆنەفیڵد کاردەکەن،هەروەها فڕۆکەخانەی برادینبێڕگ تاکو ئێستا (۲۰۱۷)لەژێڕ کارکردن دایە.


تەمپلهۆف لەلایەن وەزاڕەتی گواستنەوە دامەزڕا لە ڕێکەوتی ۸ئۆکتۆبەری ۱۹۲۳.لەساڵی ۱۹۲۷ هەندێک بەشی تری بۆ زیادکرا،بەڵام لەساڵەکانی ۱۹۳۰بەهۆی زۆڕی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی فڕۆکەخانەکە لەلایەن ڕژێمی نازیەوە پەڕەی پێدرا وەک یەکێک لەهەرە باشترین فڕۆکەخانە بازڕگانیەکانی جیهان دەستنیشان کرا لەسەردەمی خۆیدا.ئەمیش بەهۆی تۆکمەیی و ڕێک دڕووستکردنیەوە بوو کەتا دواساتی داخستنی هیچ کێشەیەکی ڕووبەروو نەبوویەوە.

فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف یەکێک بوو لەسێ فڕۆکەخانە هەرە مەزنەکانی ئەورووپای بەر جەنگی جیهانی دووەم ئەمیش دوای فڕۆکەخانەی کرۆیدۆن لە لەندەن و فڕۆکەخانەی لێ بورگێت لەپاڕیس،بەیەکێک لەمەزنترین پردە ئاسمانیەکانی جیهان دادەنرا کە خاوەنی بنمیچێکی پتەو بوو و بەرگەی هەر بۆردومانێکی مووشەکی قوڕس و جۆڕبەجۆڕی دەگرت جگە لەفڕاوانیەکەی کە فڕۆکەیەکی زۆڕی دادەپۆشت،ئەم پاڕاستنەی و کەمی باجی گومرگەکەی  بازاڕێکی گەوڕەی دڕووست کردبوو.

فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف لە ۳۰ ئۆکتۆبەری ۲۰۰۸هەموو چاڵاکیەکانی خۆی ڕاگرت،لە ۲۷ئەپریڵی ۲۰۰۸ دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر داخستنی بەڕزبوویەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی دەنگی ڕازیبوان بەڕزتربوو نەتوانڕا ڕێگری لە داخستنی بکرێت،دواتر چەند بەشێکی سازکرا وەک شوێنێکی گەشتیاری،وە لە  ساڵی ۲۰۱٥ دوای شەپۆڵە گەوڕەکەی پەنابەران بۆ ئەوڕووپا و ئەڵمانیا بەتایبەتی بوە خێوەتگای پەنابەڕان کە تاکو ئێستا چەندین پەنابەڕی داڵدەداوە.

کاری سەرەکی[دەستکاری]

تەمپڵهۆف کە بە "فڕۆکەخانەی شاڕ"یش دەناسڕا لەماوەکانی ڕابردوو فڕۆکەکانی ناوەوەی ئەڵمانیا و دەوڕووپشتی لەخۆ دەگرت بەڵام بەم ساڵانەی دوایی بەتایبەت دوای پێشکەوتنی پیشەسازی فڕۆکە ،فڕۆکەگەلی پان و پۆڕ هاتنە ئاڕاوە بەجۆڕێک تەمپلهۆف نەیدەتوانی ئەم فڕۆکە مەزن و گەورانە لەباوەش بگڕێت وەک فڕۆکەی بۆینگ ۷٤۷ ولۆکێد ل-۱۰۱۱ تریستار ولۆکێدس-٥ئاگاڵاکسی.یەکەمین گیڕبوونی  فڕۆکە لەفڕۆکەخانەکە لە ۱۸سێپتێمبەری۱۹۷٦ بوو کاتێک فڕۆکەی بۆینگ۷٤۷س پ ی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکی نەیتوانی لە فڕۆکەخانەکە بنیشێتەوە.تەمپلهۆف توانی خۆڕاگربێت تاوەکوو ساڵی ۲۰۰۸ بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی گەوڕە بەگشتی لەلایان گشت وڵاتانەوە ناچار بوو چۆک دابنێت.

تەمپلهۆف دوو ڕێڕەوی سەرەکی هەبوو ڕێڕەوی یەکەم09L/27R  دڕێژیەکەی۲٫۰۹٤مەتر بوو.ڕێڕەوی دووەم 09R/27Lدڕێژیەکەی۱٫۸٤۰ مەتر بوو.هەردوو ڕێڕەوەکە بە قیڕێکی پتەو قیڕڕێژکرابوو لەگەڵ وێستگەیەک کەکەوتبووەباکوری خۆڕهەڵاتی فڕۆکەخانەکە.

تەمپلهۆف  خزمەتێکی زۆڕی خەڵک و شاڕەکەی کردوە بۆیە خۆشەویستیەکی تایبەتی هەیە لەلای خەڵکەکەیەوە وە بەردەوام پاڕێزگاری لە تەڵار وباڵاخانەکەی دەکەن .تەمپلهۆف دوای داخستنیشی هێشتاجێگای خزمەتە لە ساڵی ۲۰۱٥بووە پەناگەیەکی باشی پەنابەڕان،بەپێی فەرمانگەی کۆچی ئەڵمانی لەکاتی ئێستادا ۲۰۱۷ نزیکەی۱٫۲۰۰کۆچبەر لە فڕۆکەخانەکە دەژین.

مێژوو[دەستکاری]

ئەدۆڵف هیتلەر لەناوەڕاستی فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف -بەرلین٫۱۹۳۲.

لەبنەڕەت دا ئەو خاکەی فڕۆکەخانەکەی لەسەر داڕێژراوە پارچە زەوی سوارچاکەکان بووە پێیان دەگووت "تەمپڵەر"،کە ئەسپ سواڕان لەم خاکەوە لەچاخەکانی ناوەڕاست پێشبڕکێی سوارچاکیان لێ ئەنجام دەدا،پاشان زەویەکە لە لایەن ڕووسەکانەوە وەک مەیدانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بەکاریان دەهێنا لەدوای ساڵی ۱۷۲۰ تاوەکو سەرەتای جەنگی جیهانی یەکەم لەلایەن سووپای یەکگرتووی ئەڵمانیا مەشقی سەربازی لێ ئەنجام دەرا،لەساڵی ۱۹۰۲ فڕۆکەوانی فەڕەنسی "ئارماند زیپ فیڵ"یەکەم گەشتی بۆ زەویەکە ئەنجام دا ،دوای ئەمە لەلایەن ئۆرڤێڵ ڕایت ی ئەڵمانی بیرۆکەی بە فڕۆکەخانەکردنی زەویەکە لەدایک بوو،لە ۸ئۆکتۆبەری ۱۹۲۳ بەفەرمی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەکە دانڕا لەلایەن ئەندازیاری ئەڵمانی لوفت هانسا،لە ڕێکەوتی ٦ژانیوەری ۱۹۲٦ تەواو بوو.

وێستگەیەکی شەمەندەفەری هەبوو ،کە بەشێوەی هۆین یان شەمەندەفەری ژێڕخاک بوو پێیان دەگووت وێستگەی Paradestraße یەکەم وێستگەی شەمەندەفەری فڕۆکەخانەکە بوو لە ۱۹۲۷،دواتر لەساڵی ۱۹۳۰بەهۆی هەندێ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکە وێستگەکە گوازڕایەوە بۆ شوێنێکی تر کە ناویان لێنا Platz der Luftbücke بەهۆی نزیکیەوە لە گەیشتن بە ڕێڕەوی ئاسمانی فڕۆکەخانە کە بە پڕدی ئاسمانی بەرلین ناوزەندیان دەکرد.

وەک بەشێک لە نەخشەڕێگایەکەی ئەلبێرت سپێرس بۆ سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی تەواوی بەرلین لەسەردەمی ڕژێمی نازیەکان لەساڵی۱۹۳٤ بڕیاردرا وێستگە کۆنەکەی فڕۆکەخانە بکرێتە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە و درووستکردنی هۆڵ و ژووری پێشوازی و گومرگی زیاتر لەگەڵ خستنەناوی تەواوی ناوچەکەی دەورووپشتی وەک تەڵاری سەرەکی فڕۆکەخانەکە تاوەکو وەکو دەروازەی یەکەمی ئاسمانی هەموو ئەورووپا دەربکەوێت،تەمپلهۆف وەک تەڵارێکی مەزن و بێ رکابەر دەرکەوت بەهۆی ئەوبەردە سەرسورهێنەرانەی لەدیواری باڵاخانەکەی بەکارهاتبوو لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر.ئەندازیاری گەورەی بەریتانینۆرمان فۆستەر بە "دایکی هەموو فڕۆکەخانەکان"،"the mother of all  airports"ڕوخساری پێشەوەی فڕۆکەخانەکە ۱٫۲کیلۆمەترە،لەدوای ساڵی ۱۹٤۱ فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف بەهێڵی شەمەندەفەری بەرلین U6 U Bahn line بەستراوەتەوە و ئەو وێستگەیەی گەشتیاران دەگەیێنێتە فڕۆکەخانەکە پێی دەڵێن Friedrichstraße.

لەساڵانی۱۹۳۸-۱۹۳۹ ژماڕەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف گەیشتە ٥۲گەشتی دەرەکی و ٤۰گەشتی ناوەخۆیی ئەڵمانیا.

لەساڵی ۱۹۳۸ بناغەی وێستگەیەکی تری ئاسمانی نڕا لەلایەن هاوبەشگای دویتشە لێفت هانزا،کە دواتر ڕادەستی هاوبەشگای سەرەکی نیشتمانی ئەڵمانی نرا،هەرچەندە وێستگەکە نەتوانڕا تەواو بکرێت تا ئەمڕۆشی لەگەڵ دابێت بەهۆی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و دواتر داتەپینی ئابوری ئەڵمانیا،بەگوێرەی ئەم وێستگە نوێیە فڕۆکەخانەکە توانای لەخۆگرتنی فڕۆکەی گەڵێک مەزن و هاوشێوەی دەبێت لەگەڵ چەندین کۆگای پێداویستی فڕۆکەوانی و بواڕی فڕینی جۆڕبەجۆڕ.

ئەوبەشەی پێشوازی هاوڵاتیان و لەنگەرگرتنی فڕۆکەکان کە لەشێوەی باڵی هەڵۆ داڕێژرایە لەلایەن ئەندازیاری بەتوانا نۆرمان فۆستەر ،دڕێژیەکەی۱٫٦کم دەبێت کە شێوەی چەماوەیی هەیە هەروەک جێگای دانیشتنی بینەرانی یاڕیگاکان.

جەنگی جیهانی دووەم[دەستکاری]

فڕۆکەخانەکە لەماوەی نێوان ساڵانی ۱۹۲۷ بۆ۱۹۳۷ لەکاتی دڕووستکرنی باڵاخانەکەی.

لەتڕسی بۆمبارانکردنی فڕۆکەخانەکە لە ڕێکەوتی ۲سێپتێمبەری ۱۹۳۹گەشتی فڕۆکە شارستانیەکانی ڕاگرت.بەڵام لە ۱نۆڤەمبەر قۆناغ بەقۆناغ هەڵی فڕۆکە شاڕستانیەکانی کردەوە ،بەڵام ئەو وێستگەیەی لەساڵی ۱۹۲۷بونیات نڕابوو بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نەدەدرا لەلایەن فڕۆکە شاڕستانیەکانەوە بەکاربهێنڕێت.

لە ژانیوەری ۱۹٤۰تاوەکو سەڕەتاکانی ۱۹٤٤ هەموو فڕۆکەکانی جۆڕی ویزەر فلوگزوگباو کە بە جۆنکەرز۸۷ستوکا دەناسڕان لە بنمیچی فڕۆکەخانەکە شاڕدرانەوە دواتر سەرجەم فڕۆکە سەربازیەکانی تریش لە کۆگای سەڕەکی فڕۆکەخانەکە کۆکڕانەوە کە وێستگەی شەمەندەفەری سەربازی لەڕێگای هێڵی ئاسنینی هۆین(داپۆسڕاو)پێی دەگەیشتن،فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم تەواو وەک فڕۆکەخانەیەکی سەڕبازی دەرکەوت.

پردی ئاسمانی بەرلین[دەستکاری]

USAFدۆگڵاس ج-۲۷ لەکاتی هەوڵدانی بۆ فڕین لە پڕدی ئاسمانی بەرلینەوە لە ئۆگستی۱۹٤۸.
پوڵێکی دارایی ئەڵمانیای خۆڕئاوا کە فڕۆکەی دۆگڵاس ج-٥٤نیشان دەدات لەئاسمانی تەمپلهۆف.
فڕۆکەخانەی ناوەندی تەمپڵهۆف.
مۆنۆمێنتی بیڕەوەڕی تەمپڵهۆف لە بەردەم فڕۆکەخانەکە لەناوچەی پلاتزدێرلوفتبروکێ،کە ناوی ۳۹سەڕبازی بەریتانی و ۳۱سەڕبازی ئەمەریکایی لێ نووسڕاوە کە لەکاتی دەڕهێنانی فڕۆکەخانەکە لەژێڕ دەستی نازیەکان گیانیان سپارد،سێ نوکەکەی سەڕیشی هێمایە بۆ هەرسێ ڕێڕەوە ئاسمانیەکەی تەمپڵهۆف.
منۆمێنتی ڕێڕەوی ئاسمانی بەرلین کەناوی ئەو سەڕبازانەی لێ نووسڕاوە گیانی خۆیان سپاڕدوە لە گرتنی فڕۆکەخانەکە و ئازادکردنی بەرلین.
فڕۆکەی DC 4ی هێڵی جیهانی ئەمەریکی لە ژەنیوەری ۱۹٥٤ .

جەنگی سارد[دەستکاری]

لەکاتی سەرهەڵدانی جەنگی سارد لەکۆتاییەکانی پەنجاکان و سەرەتاکانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو گەیشتن بە بەرلینی  خۆڕئاوا سەخت بوو،بەدڕێژایی ماوەی جەنگی سارد فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف وێستگەیەکی سەرەکی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بوو،گەیشتن بەبەری خۆڕئاوا سەخت بوو جا بەڕێگای وشکانی بێت یاخود ئاوی.

لەکاتی یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا وێستگەی سەرەکی سەربازی ئەمەریکی لە فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف نەما،لەساڵی ۱۹۹۳وێستگە سەربازیە ئەمەریکیەکە هەموو چاڵاکیەکانی وەستاند و لە ۱۹۹٤بەیەکجاری وێستگەکە لە فڕۆکەخانەکە نەما کەناویان نابوو وێستگەیUSAF 7350th,وە بەفەرمانی کلینتۆن سەڕۆکی ئەمەریکا هەموو چاڵاکیە سەربازیەکانی فەرەنسا و بەریتانیا لە فڕۆکەخانەکە کۆتایی هات،بەم شێوەیە دوای ٤۹ساڵ لە هەژموونی ئەمەریکیەکان لە بەرلین کۆتاییان پێ هێناو فڕۆکەخانەی تەمپلهۆف و بەرلین یان ڕادەستی حکومەتی یەکگرتووی نوێی ئەڵمانیا کرد.

خزمەتگوزاڕیە بازڕگانیەکانی دوای جەنگ[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینیەکان و ڕووداوەکانی[دەستکاری]

تێبینیەکان

ڕووداوەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]