فلاش (فیلمی ٢٠٢٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فلاش
سەرناوThe Flash
لەسەر بنچینەیفلاش
بەشێک لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی
لەدوای ئەوBlue Beetle
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەرھێنەرAndy Muschietti
سیناریۆنووسChristina Hodson
بەڕێوەبەری وێنەگرتنHenry Braham
ئێدیتەرPaul Machliss
ئاوازدانەرBenjamin Wallfisch
بەرھەمھێنەرBarbara Muschietti
کۆمپانیای بەرھەمھێنانوارنەر برۆس پیکچەرز، DC Studios
دابەشکەروارنەر برۆس پیکچەرز، InterCom
ڕێژەی ڕووبەر1.90:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە6.4، 55/100، 63%
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییجیھانی سینەمای دی سی
کەسایەتییەکانفلاش
BBFC rating12 certificate
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
CNC film rating (Romania)A.P. - 12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
هەڵسەنگاندنی ICAAبۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG-13
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category IV
وێبگەhttps://www.warnerbros.com/movies/flash
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
هەڵسەنگاندنی IGACM/12
ھەڵسەنگاندنی IFCO12A
هەڵسەنگاندنی MTRCBParental Guidance


فلاش (بە ئینگلیزی: The Flash) فیلمێکی سوپەرھێرۆیە کە لەسەر بنەمای کارەکتەری ھەمان ناو لە کۆمپانیای دی سی کۆمیکس دروست کراوە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرز و دی سی فیلمز و دابل دریم و دیسکۆ فاکتۆری بەرھەم ھێنراوە. لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرزەوە دابەشکراوە. فیلمی فلاش ١٤یەمین فیلمە لە گەردوونی درێژکراوی دی سی. فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەندی موسکیتی لە سیناریۆی کریستینا ھادسۆنە، و ئێزرا میلەر ڕۆڵی باری ئالن/فلاش شانبەشانی ساچا کای و مایکل شانۆن و ڕۆن لیڤینگستۆن و مایکل کیتۆن و کریسی کلیمۆنس و ئەنتیا تراڤێ و بێن ئەفلێک ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. لەم فیلمەدا فلاش بۆ پێشگرتن لە مردنی دایکی گەشت دەکات بۆ دواوەی کات و ئەمەش دەرئەنجامە نەخوازراوەکانی لێدەکەوێتەوە.

لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، وارنەر پلانی ھەبووە فیلمێک لەسەر بنەمای کارەکتەری فلاش دروست بکات و تا ساڵی ٢٠١٤ چەندین پڕۆژە لە بەرھەمھێناندا بوون و ھیچیان تەواو نەبوون. پاشان پڕۆژەکە وەک بەشێک لە گەردوونی درێژکراوەی دی سی ناسێندرایەوە و میلەر وەک کارەکتەری سەرەکی فیلمی فلاش ڕۆڵی گێڕا، لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری و دەستەی دادپەروەری دەرکەوت. چەندین دەرھێنەر وەک سێس گراھام سمیس و ڕیک فامویوا و دوو دەرھێنەر جۆن فرانسیس دالی و جۆناسان گۆڵدشتاین پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد، بەڵام ھەریەکەیان بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ بیرۆکەکانی ستۆدیۆکەدا پڕۆژەکەیان بەجێھێشت. مۆشیتی و ھادسۆن لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کرد، پێش بەرھەمھێنانیش لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد. چیرۆکی ئەم فیلمە ئیلھام لە زنجیرە کتێبی کۆمیک «فلاشپۆینت» وەرگیراوە و چەندین کارەکتەری بەناوبانگی کۆمیکەکانی دی سی لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا دوو باتمان لە دوو جیھانی جیاواز کە بەڕیز ئەفلێک و کیتۆن ڕۆڵیان تێدا دەگێڕن. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی نیسان تا تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس لە ئینگلتەرا و سەرتاسەری بەریتانیا ئەنجامدرا.

چیرۆک[دەستکاری]

باری ئالن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دایکی گەشت دەکات بۆ دواوەی کات و ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری نەخوازراو لە ھێڵی کاتییدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]