فرەسەری ئەگزۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلکاری[بەستەری مردوو] بۆ فرەسەری ئەگزۆز لە کیا ڕیۆ ١. فرەسەر ٢. گاسکێت ٣. نوت ٤. پاراستنی گەرمی (قەپێلک) ٥-بورغی قەپێلکی گەرمی
فرەسەری[بەستەری مردوو] ئەگزۆز ڕوپۆشکراو بە -سیرامیک لە لای چالاکی (جێبەجێکردنی) ئۆتۆمبێلەکە

لە سیستەمی ئەندازیاری ئۆتۆمۆتیڤ (ئەگزۆز) گازەکان لە چەندەھا سلندەر کۆدەکاتەوە و بەیەک بۆڕی دەریدەداتە دەرەوە، وشەی مانیفۆڵد لە وشەیەکی کۆنی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە "مانیگفیڵد " کە "مانیگ" بە مانای (زۆر) دێت و (فیڵد) بە مانای "گرێدان یان پێکەوەبەستن "دێت. ھەروەھا وشەی مانیفۆڵد واتە بەیەکگەیاندنی پارچەکانی ناوەوە و دەرەوە. دەرچەیەک لە مانیفۆڵد "فرەسەر" ھەوا دەگوازێتەوە بۆ سلندەرەکان.

فرەسەری ئەگزۆز بە زۆری یان ئاسنی سادەن یان ستیڵی دژەژەنگن کە گازی ئەگزۆزی بزوێنەر کۆدەکەنەوە لە چەند سلندەرێک و دەیگوازێتەوە بۆ بۆڕی ئەگزۆزەکە. بۆ زۆر لە بزوێنەرەکان فرەسەری ئەگزۆزی شێوەبۆڕی ھەن کە ناودەبرین بە "سەرەکان" لە ئینگلیزی ئەمریکی و لو ئینگلیزی بەریتانی و ئوسترالی بە فرەسەری پوختەکار ناودەبرێن؛ و بە ئینگلیزی بەریتانی پێشی دەڵێن فرەسەری شێوەبۆڕی. ئەمەیان پێکدێت لە سەرەبۆڕی تاک بۆ ھەر سلندەرێک کە دەگەیەنرێن بە یەک تیوب کە ناودەبرێت بە کۆکەرەوە. جۆرێکی تر ئەگزۆز ھەیە بە ناوی ئەگزۆری (خشتەیی یان کڵاوەیی) ئەو جۆرە ئەگزۆزە بۆ ھەر سلندەرێک بۆڕی تایبەتی خۆی ھەیە و دوای دەبردرێتە ناو تیوبێک بەناوی (کۆکەرەوە) ئەو کڵاوانەی کۆکەرەوەیان نییە پێیان دەوترێ کڵاوەی زومی.

جۆری باوی کڵاوە لە بازاڕدا ئەو جۆرەیە کە لە ستیڵی نەرم یان دژە دەنگ دروست کراوە لە لێوار تەخت و تیرەی گەورەتر، لەوانەیە بە سیرامیک ڕووپۆش کرابن لە ناوەوە و دەرەوە یان بە گەرمی داپۆشراو یان بە ڕەنگێک، پلێتی کرۆمی بەڵام پاش ماوەیەک ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ شین، ستیڵی (دژە دەنگ) یش ڕەنگی زەرد دەبێت بەڵام کەمتر تا ڕاددەیەک لە کرۆم باشترە.

بۆچی بزوێنەری ڕوو تەختی ٨ڤی پێویستی بە ھەریەک لە ئێچ یا ئێکس بۆری ئەگزۆزە[دەستکاری]

ھەبوونی لێواری ڕاست و چەپ کە ھەریەکێکیان پێکدێت لە چوار سلندەر. لە کاتی کەوتنە کاری بزوێنەرەکە، پەستێنەرەکان دادەگیرسێن بە گوێرەی داواکاری داگیرسانی بزوێنەرەکە. ئەگەر لێوارەکان دوو پەستێنەری یەک لە دوای یەک بن ئەوا دەبێتە ھۆی دروستبوونی پەستانی بەرزی ھەوا بۆڕی ئەگزۆز. ناردنی دوو لێدانی کارەباش دەبێتە ھۆی جووڵە بەناویدا، لەو کاتەدا کە دوو لێدانی کارەبایی جووڵە دەکا لە بۆری ئەگزۆز کە یان "ئێچ" ە یان "ئێکس" کە دەبێتە پێچەوانەبوونەوەی ڕێرەوی لێدانی کارەبایی و ڕێرەوی دەگۆڕێت لە ناو بۆری "ئێچ ئێکس ". ھۆی نزم بوونەوەی پەستانی گشتی برێکی کەمە لە کەمبوونەوەی پەستانی شلگاز (شلە، ھەوا، گاز) بە درێژایی ڕێرەوی بۆرییەکە پێویستە ڕێبکەن. پێویستە ڕیگای کەمترین بەرگەگرتن وەربگیرێ، و پێویستە بڵاو بوونەوەی ڕاگیرێت، بەم شیوەیە کەمبوونی پەستان بە شێوەیەکی کەمترە بە بێ ھەریەک لە "ئێچ ئێکس" کە دەڕوات بۆ بۆری ئەگزۆز کە جیاوازدەبێت لەگەڵ بزوێنەر کە نابێت بکەوێتە ئیش لە کاتێک کە چوستی بەرز بێت. لێدانی دوانەیی ئەگزۆز وا لە بەشێکی لێدانی دواتری ئەگزۆز کە بە تەواوی دەرنەچێت لە سلندەرەکە یان دەبێتە ھۆی تەقان (بەھۆی لاوازبوونی ڕێژەی ھەوا – سووتەمەنی، ئەی ئێف ئاڕ) یان کەمبوونی بەھۆی بەرزی ئەی ئێف ئاڕ بە گوێرەی ماوەی ئەو لێدانە دوانەیییەن کە ماوەتەوە و تێکەڵەی لێدانەکان چییە.

ئەندازەی ئەگزۆزی داینەمیکی[دەستکاری]

لەم ڕۆژگارەدا تێگەیشتن لە سیستەمی ئەگزۆز و جوڵەی شلگاز بووەتە ھۆی پێشکەوتنێکت دیار لە بواری میکانیکی. لە دیارترین پێشکەوتنەکان ئەوەیە کە دەمەوانەی چوونەدەری توانابەرز بۆ زۆربەی «مۆتۆرسایکڵی یاماھا» داندرا کە کە کارەکەی ئەوەیە پەستانی پشتەوە لەگەڵ کۆکەرەوەی سیستەمی ئەگزۆز بۆ ڕاگرتنی شەپۆڵە پەستان کە ئەمە دەبێتە ھۆی خێرابوونی بزوێنەرەکە؛ و دەبێتە ھۆی ئەرک جێبەجێکردنێکی لە کەمەوە بۆ نیوە.

لە خێرایی نزمی بزوێنەر دەبێتە ھۆی دروستبوونی برێکی کەم لە لەرەلەر لە ناوەوەی بۆرییەکە لە بەردەم دەمەوانە داخراوەکە؛ و ھەروەھا بۆ زیادبوونێکی خێرایی کەمی زەبر، ئەگزۆزی گەورە داھێنراوە بۆ دروستکردنی شەپۆڵە پەستانی دەستکرد لەلایەن بەشە داخراوەکەی دەمەوانەی ناوەوە لەگەڵ ئەگزۆزی ئێکسەپ. لەو خاڵەدا کە چوار سەرەکیترین سلندەر و بۆرییەکان دەگەنە یەکتر، پێویستە ئەم خاڵی بەیەکگەیشتنە وەک کەشێکی دەستکرد ڕەفتاربکات و لە ئێستاوە گۆران لە پەستان لەو خاڵەدا کۆنترۆڵبکرێت، ئەمە دەبێتە ھۆی زیادکردنی لەناکاوی شەپۆڵە دراوەکە. کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستکردنی ڕووبەرێکی گەورەتر بۆ جولان و دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی خێرایی زەبرەکە بە شێوەیەکی خێرا و بەمشێوەیە پەساتن قورستر دەبێت لە ئێکسەپ. ھۆکاری خیرایی لە دەمەوانەی «ئێکسەپ» ئەوەیە دەمەوانەکە کراوەیە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەگزۆزەکە دەری دەداتە دەرەوە.