فرێدریک دۆگلاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
فرێدریک دۆگلاس

فرێدریک دۆگلاس (١٤ شوباتی ١٨١٨ لە مێرلەند – ٢٠ شوباتی ١٨٩٥ لە واشنتۆن) کۆیلەیەک بوو کە دواتر بووە نووسەر و یەکێک لە بانگەشەکاران و چالاکەوانانی ئازادبوون لە کۆیلایەتی و بەرگریکەر لە مافی ڕەش پێستەکان.

لە تەمەنی ھەشت ساڵی دا دۆگلاس نێردرا بۆ بەلتیمۆر بەمەبەستی دەستبەکاربوون لای یەکێک لە ناسیاوەکانی گەورەکەی. پاشان لە شوێنی دروست کردنی کەشتی دا ئیشی دەکرد. لە ساڵی ١٨٣٨ دا ڕای کرد بۆ شاری نیوبێدفۆرد لە ویلایەتی ماسەتوتس. دواتر گەڕایەوە بۆ سەر کارە کۆنەکەی لە دروست کردنی کەشتی بەڵام ھاوپیشەکانی ڕەتیان کردەوە کاری لەگەڵ دا بکەن بەھۆی ئەوەی ڕەش پێس بوو.[١][٢]

لە ساڵی ١٨٤٥ دا دۆگلاس کتێبێکی بڵاوکردەوە دەربارەی چیرۆکی ژیانی بە ناونیشانی ژیانی فرێدریک دۆگلاس. ھەر لە ھەمان ساڵ دا دۆگلاس گەشتی کرد بۆ ئینگلتەرا بەڵام جارێکی دی گەڕایەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٤٧ دا و ھەستا بە دامەزراندنی رۆژنامەیەکی ھەفتانە بە ناوی ئەستێرەی باکوور کە دواتر ناوەکە گۆردرا بۆ پەڕەی فریدریک دۆگلاس.

لە ساڵی ١٨٨١ دا سەرۆکی ئەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکان (جەیمس گارفیڵد) دۆگلاسی کردە مارشەڵ (بەڕێوبەری پۆلیس) لە ویلایەتی کۆلۆمبیا و دواتر بووە وەزیری ڕێپێدراو لە ھایتی.[٣]

ژیانی کۆیلایەتی[دەستکاری]

فرێدریک ئەگۆستس واشنتۆن وەک کۆیلە لە دایکبووە لە ناوچەی تالبوت لە ویلایەتی مارێلاند. بڕیاری دابوو ئاھەنگ بگێرێت لە ١٤ شوباتی ھەموو ساڵێک لە یادی لەدایک بوونی دا سەرەڕای ئەوەی کەس نەیدەزانی لە چ کاتێک دا لەدایکبووە تەنانەت خۆشی نەیدەزانی. لە یەکەمین ژیاننامەی دا نووسویەتی " ھیچ زانیارییەکی وردم نییە دەربارەی تەمەنم و لە ھیچ بەڵگەنامەیەک دا نەمبینیوە کە رۆژە دروستەکە کامەیە."[٤]

دۆگلاس لەسەر کاتەکانی سەرەتای ژیانی لەگەڵ دایکی دا دەنووسێت:

بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی بە گوێما چرپێنرابوو ئەوە بوو کە گەورەکەم باوکمە بەڵام ڕاست و دروستی ئەم وتەیە نازانم... من و دایکم لەیەکتر جیاکراینەوە کاتێک منداڵێکی ساوا بووم کە ئەمە نەریتێکی باو بوو لەو ناوچانەی مێرلاند کە ھەڵھاتبووم لێی بە جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکیان لە تەمەنێکی زۆر کەم دا. من بیرم نایەت ھەرگیز دایکمم بە رۆژی ڕوناک بینیبێت. شەوان بە تەنیشتمەوە پاڵ دەکەوت ھەتا خەوم لێ دەکەوت و بەیانیان زووتر لەوەی من بە خەبەربێم دەڕۆیشت بۆ سەر کار.

دۆگلاس فێری خوێندەواری بوو وە بەردەوام بوو لەسەر فێربوونی نووسین و خوێندنەوە بە نھێنی و دەڵێت " زانست و زانیاری تەنھا ڕێگەیە بۆ رزگاربوونمان لە کۆیلایەتی."[٥]

لە کۆیلایەتییەوە بۆ ئازادی[دەستکاری]

لە سەرەتاوە دۆگلاس کە لە فریدلاند بوو ھەوڵی ڕاکردنی دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لە ساڵی ١٨٣٦ دا جارێکی تر ھەوڵی دا لە گەورەکەی (کۆفی) ھەڵبێت بەڵام ئەو جارەش سەرکەوتوو نەبوو. پاشان لە ساڵی ١٨٣٧ دا کەوتە داوی خۆشەویستی ئافرەتێکی ڕەش پێستی ئازاد لە بەلتیمۆر بەناوی ئانا مورای و کە ئافرەتێکی ئازادی ڕەش پێستی بینی متمانە و ھیوای زیادبوو بەخۆی کە ئازادببێت.

لە ٣ ئەیلولی ساڵی ١٨٣٨ دا دۆگلاس سەرکەوتوو بوو لە ھەڵھاتن بە سواربوونی شەمەندەفەرێک بەرەو شارە گەورەکانی باکوور. ئەو شوێنەی کە دۆگلای لێی ڕاکرد ببووە جێگەیەکی بەناوبانگ بۆ ڕاکردنی کۆیلەکان.

دۆگلاس گەیشتە ماریلاند لە بەشی باکوری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە، ئانا مورای بەشێک لە پارە ھەڵگیراوەکانی خۆی و جلوبەرگی نوێی پێ بەخشی بۆ گەشتەکەی و ھەروەھا بەڵگەنامەی فەرمی و پێناسی بەرگری تایبەتی ھەبوو کە بەدەستی ھێنابوو لەڕێی کەشتیوانە ئازادە ڕەش پێستەکانەوە.[٦]

گەشتەکەی دۆگلاس بۆ ئازادی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری خایاند کە ھەموو ڕێگاکانی گواستنەوەی شەمەندەنەفەر و کەشتی دەریایی و چەندەھای تری بەکارھێنابوو ھەتا گەیشتبووە شاری کوەیکەری فیلادافیا لە ویلایەتی پەنسلڤینیا کە بە بنکەیەکی سەرەکی دژی کۆیلایەتی ئەو سەردەمە دادەنرا و دواتر چوو بۆ نیوۆڕک.[٧]

ھەرئەوەندە دۆگلاس گەیشتە نیوۆڕک ناردی بە شوێن مورای دا و مورای چەند پێویستییەکی سەرەکی لەگەڵ خۆی دا برد و پاش ١١ ڕۆژ لە گەیشتنی ھاوسەرگیریان لە نیوۆڕک ئەنجام دا، نازناوی جۆنسنیان بەکارھێنا لەسەر نازنامەکانیان بەمەبەستی ڕانەکێشانی سەرنج بۆیان.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

چاپکراوەکان[دەستکاری]

  • چیرۆکی ژیانی فرێدریک دۆگلاس، کۆیلەیەکی ئەمریکی (١٨٤٥)
  • کۆیەلەیەکی پاڵەوان (١٨٥٣)
  • کۆیلایەتی و ئازادیەکەم (١٨٥٥)
  • ژیان و کاتەکانی فرێدریک دۆگلاس (١٨٨١)
  • دامەزراندن و سەرنووسەری رۆژنامەی ئەستێرەی باکوور (١٨٤٧-١٨٥١) کە دواتر لێکدرا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی دی بە ناوی پەڕەی فرێدریک دۆگلاس.
  • بە پێنووسی فرێدریک دۆگلاس: وتەکانی پاڵەوانێکی ئازادی (٢٠١٢)

وتارەکان[دەستکاری]

  • کلێسا و دەمارگیری
  • پیاوانی خۆ دروستکەر
  • دوو ڕوویی کۆیلایەتی ئەمریکی
  • وتار لە ھۆڵی نەتەوەیی فیلەدافیا لە ساڵی ١٨٦٣
  • چواری تەمووز چی دەگەیەنێت لای کۆیلەکان؟

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stewart، Roderick M. (January 10, 1999). "The Claims of Frederick Douglass Philosophically Considered". In Bill E. Lawson؛ Frank M. Kirkland. Frederick Douglass: A Critical Reader. Wiley-Blackwell. پەڕەکان ١٥٥–٥٦. ISBN 978-0-631-20578-4. لە ڕێکەوتی March 18, 2011 ھێنراوە.  "Moreover, though he does not make the point explicitly, again the very fact that Douglass is ably disputing this argument on this occasion celebrating a select few's intellect and will (or moral character)—this fact constitutes a living counterexample to the narrowness of the pro-slavery definition of humans."
  2. ^ Social Studies School Service (٢٠٠٥). Big Ideas in U.S. History. Social Studies. پەڕە ٢٧. ISBN 978-1-56004-206-8. لە ڕێکەوتی March 18, 2011 ھێنراوە. 
  3. ^ Matlack, J.. (1979). The Autobiographies of Frederick Douglass. Phylon (1960–), 40(1), 16. doi:10.2307/274419 "He spoke too well... Since he did not talk, look, or act like a slave (in the eyes of Northern audiences), Douglass was denounced as an imposter."
  4. ^ Frederick Douglass (١٨٥٥). "%22I%20would%20unite%20with%20anybody%20to%20do%20right%20and%20with%20nobody%20to%20do%20wrong. %22 The Anti-Slavery Movement, A Lecture by Frederick Douglass before the Rochester Ladies' Anti-Slavery Society لە بەھای |url= دڵنیا ببەرەوە (یارمەتی). پەڕە 33. لە ڕێکەوتی October 6, 2010 ھێنراوە. My point here is, first, the Constitution is, according to its reading, an anti-slavery document; and, secondly, to dissolve the Union, as a means to abolish slavery, is about as wise as it would be to burn up this city, in order to get the thieves out of it. But again, we hear the motto, 'no union with slave-holders;' and I answer it, as the noble champion of liberty, N. P. Rogers, answered it with a more sensible motto, namely—'No union with slave-holding. ' I would unite with anybody to do right; and with nobody to do wrong. 
  5. ^ ""Frederick Douglass", The Historical Society of Talbot County, Maryland". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە December 22, 2016. لە ڕێکەوتی December 22, 2016 ھێنراوە. 
  6. ^ Douglass، Frederick، "Chapter VII"، Narrative of the life of Frederick Douglass, an American slave. Written by himself 
  7. ^ Douglass، Frederick (١٨٥١). Narrative of the life of Frederick Douglass, an American slave. Written by himself. (وەشانی ٦). London: H.G. Collins. پەڕەکان ٤٣–٤٤. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]