فریدریش مێرتس
| فریدریش مێرتس | |
|---|---|
| بە ئەڵمانی: Friedrich Merz | |
| لەدایکبوون | ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٥ Brilon، ئەڵمانیا |
| باوک | Joachim Merz |
| دایک | Paula Merz |
| ھاوسەر | Charlotte Merz |
| منداڵ | Philippe Merz، Constanze Merz، Carola Clüsener |
| زمانی زگماکی | زمانی ئەڵمانی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی |
| بواری کار | سیاسەت، یاسا، justice and judicial activities، بەڕێوەبەری، lobbying |
| شوێنی کارکردن | Mayer Brown، BlackRock، Verband der Chemischen Industrie e.V. |
| پەروەردە | University of Bonn، Gymnasium Petrinum، Q97397282، University of Marburg |
| شوێنی کار | سترازبێرگ، شاری بروکسێل، بۆن، ئەڵمانیا، بەرلین |
| پەیوەستبوون | CDU/CSU-Bundestagsfraktion |
| ئەندامی حیزبی | یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی ئەڵمانیا |
| ئایین | کاسۆلیکی |
| باری تەندرووستی | نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ |
| بەشداربووە لە | 2012 German presidential election، 2009 German presidential election، 2004 German presidential election، 1999 German presidential election، 2017 German presidential election |
| کۆدی خشتە | 11002735 |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | خزمەتی سەربازی |
| خەڵاتەکان | Orden wider den tierischen Ernst |
| وێبگە | https://www.friedrich-merz.de/ |
| Biography at the Bundestag of Germany URL | https://www.bundestag.de/abgeordnete/biografien/M/merz_friedrich-861648 |
یواخیم-فریدریش مارتین جۆزێف مێرتس (بە ئەڵمانی: Friedrich Merz؛ لەدایکبووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٥) سیاسەتوانێکی ئەڵمانییە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خزمەت دەکات. ئەو لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە وەک سەرۆکی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی کار دەکات. مێرتس سەرکردایەتیی گرووپی پەرلەمانیی پارتەکانی یەکێتی[ئ] لەسەر ئەستۆیە و ھەروەھا لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بووندێستاگ) بووە ھەتا مانگی ئایاری ٢٠٢٥. لە ئەیلوولی ٢٠٢٤دا بووە بەربژێری یەکێتییەکەی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا[١][٢][٣]مێرتس لە شاری بریلۆن لە ویلایەتی ڕاینی باکوور-وێستفالیا لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەدایکبووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ وردە وردە لە سیاسەت کشایەوە و سەرنجی لەسەر کاری یاسایی خۆی بوو و لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە تەواوی پەرلەمانی بەجێھێشت، لە ساڵی ٢٠٢١ گەڕایەوە بۆ پەرلەمان. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووەتە ڕاوێژکاری باڵا لە کۆمپانیای مایر براون و لە دەستەی کارگێڕی چەندین کۆمپانیادا کاری کردووە، لەنێویاندا کۆمپانیای بلاک ڕۆکی ئەڵمانیا. مێرتس پارێزەری کۆمپانیاکان و چەند ملیۆنێرێکی بەناوبانگە، ھەروەھا فڕۆکەوانێکی تایبەتی مۆڵەتپێدراوە و خاوەنی دوو فڕۆکەیە.[٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٨ گەڕانەوەی بۆ ناو سیاسەت ڕاگەیاند. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە سەرۆکی CDU ھەڵبژێردرا و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ پۆستەکەی وەرگرت. لە دوو ھەڵبژاردنی پێشووی سەرکردایەتی لە ساڵانی(٢٠١٨–٢٠٢١)دا نەیتوانیبوو ئەو پۆستە بەدەستبھێنێت.[٦][٧][٨][٩] لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٤ بووە کاندیدی یەکێتییەکە بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێش ھەڵبژاردنی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٥. دواتر پارتەکانی یەکێتی گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا.[١٠][١١][١٢] مێرز لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، لە خولی دووەمی دەنگداندا بە ڕاوێژکار ھەڵبژێردرا، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نەیتوانی زۆرینەی ڕەھای پێویستی دەنگەکانی پەرلەمان لە خولی یەکەمی دەنگداندا کۆبکاتەوە – ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی ئەڵمانیادا بۆ کاندیدێکی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.[١٣]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ↑ ھاوپەیمانییەک پێکھاتوو لە پارتەکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی ئەڵمانیا و یەکێتیی سۆسیال مەسیحی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «German exit polls: Clear win for Merz's centre-right CDU/CSU». Yahoo News. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Parker، Jessica (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥). «Friedrich Merz: Risk-taker who flirted with far right». BBC News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Tanno، Sophie (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥). «Merz claims win for German conservatives as far right surges to strongest postwar election result». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Sorge، Nils-Viktor (٢٠ی ئایاری ٢٠١٤). «Ex-CDU-Star Friedrich Merz und der Karriereknick» [Ex CDU star Friedrich Merz and the career setback]. manager-magazin.de (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Hat Friedrich Merz wirklich zwei Flugzeuge?» [Does Friedrich Merz really have two planes?]. stern.de (بە ئەڵمانی). ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Braun، Stefan (٢٠١٨). «Die große Zeitenwende ist eine Chance für die CDU» [The great turning point is an opportunity for the CDU]. Süddeutsche Zeitung (بە ئەڵمانی). ISSN ٠١٧٤-٤٩١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Connolly، Kate (٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Annegret Kramp-Karrenbauer elected Merkel's successor as CDU leader». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Laschet zum neuen CDU-Chef gewählt» [Laschet elected new CDU leader]. tagesschau.de (بە ئەڵمانی). ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Germany: race for Merkel party leadership goes to runoff». ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «German exit polls: Clear win for Merz's centre-right CDU/CSU». Yahoo News. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Parker، Jessica (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥). «Friedrich Merz: Risk-taker who flirted with far right». BBC News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Germany's Merz set to be elected chancellor on May 6, sources say». Reuters. ١١ی نیسانی ٢٠٢٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Picheta، Rob (٦ی ئایاری ٢٠٢٥). «Merz appointed German chancellor hours after unprecedented parliamentary defeat». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
(بە ئەڵمانی)
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |