فریدریک میشر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فردریک میسچەەوە ڕەوانە کراوە)
جۆنیس فریدریک میشر
Johannes Friedrich Miescher
لێدوان=
لەدایکبوون١٨٤٤
سویسرا
مردن١٨٩٥(تەمەن ٥١)
نەتەوەسویس
بواری زانستیبایۆلۆجی
شوێنی بڕوانامەزانکۆی Basel
ناسراو بە ھۆیدۆزەرەوەی ناوکەترشی دی ئێن ئەیدۆزەرەوەی ناوکەترشی دی ئێن ئەی

جۆنیس فریدریک میشر (بە ئینگلیزی: Johannes Friedrich Miescher) لەدایکبووی ١٨٩٥، زانای سویسری فیزیکی و ژینناسی بوو.

ژیان[دەستکاری]

یەکەم کەس بوو توانی جیاوازی لە ناوکە ترشی دی ئێن ئەی بکات لە ناوکی خانەی خرۆکە سپییەکانی خوێن. لە ساڵی ١٨٦٩ لە زانکۆی Tübingen لە تاقیگەی فیلێکس ھاپ سێلێر لە ئەڵمانیا[١] کاری دەکرد بۆ دانانی ڕێگەیەک بۆ ناساندنی دی ئێن ئەی بۆ ھەڵگرتنی وەک میراتێک مانەوەی زانیارییەکە گرنگی دۆزینەوەکە ئەوە بوو کە لە سالی ١٨٧١ بڵاو کرایەوە بەلام لە جاری یەکەمدا ڕوون نەبوو، و ئەوە ئ‌ە‌لبرێکت کاسل بوو کە لێکۆلینەوەیەکی سەرەکی لە پێکھاتە کیمیاویەکە کرد[٢] دواتر فریدریک گرنگی بە بیرۆکەکە دا و باسی لەوە کرد کە ناوکە ترشی دی ئێن ئەی دەتوانێ بەشداری بۆ ماوەیی بکات[٣]فریدریک لە خێزانێکی زانستخواز ھاتووە. باوکی و مامی سەرۆکی زانکۆی Basel ن لە بواری توێکاری لە منالی شەرمن بوو بەلام زیرەک بوو و گرنگیو بایەخی بە مۆسیقا دەدا، باوکی کارەکانی بە ئاشکرایی دەکرد، فریدریک لە دکتۆری (دەرمان سازی) لە زانکۆی Basel خوێندی، لە سالی ١٨٦٥ فریدریک لە ھاویندا کاری لەسەر سەرەکییەکانی کیمیا کرد بەڵام بۆ ساڵێک لە خوێندن دابڕا بەھۆی گرتنی نەخۆشی مێکوتە (typhoid fever) وایلێکرد کە لاواز بێت، ماجستێری لە سالی ١٨٦٨ ھێنا.

و فریدریک وای ھەست کرد کە لەبەر ھۆکاری کەڕییەکەی سوود ناگەینێ وەک دکتۆرێک بۆیە کارەکەی گۆری بۆ فیسیۆلۆگی کیمیا ئەو بەڕاستی دەیویست لیمفە خانە بخوێنێت بەلام فیلێکس ھاپ سێلێر ھانی دا نیوترۆفیل بخوێنێت، فریدریک دەیویست کیمیا لە بواری ناوکە ترش بخوێنێت، لیمفە خانە گران بوو بۆ گەیشتن بە ژمارەی تەواوی بۆ خوێندن، کاتێکیش کە نیترۆفیلەکان وا ناسرابوون کە یەکێکن لە شتە سەرەکییەکانی کێم.[١]

فریدریک ھەروەھا ناسراوە بەھۆی ئەوەی کە دەرخست کە کاربۆن دووئۆکسید کە چڕدەبێتەوە لەناو خوێن و ڕێکخستنی ھەناسەدان[١]

و بەھۆی نەخۆشی سیل کۆچی دوایی کرد لە سالی ١٨٩٥ لە تەمەنی ٥١ ساڵی[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ Dahm, R (Jan 2008). "Discovering DNA: Friedrich Miescher and the early years of nucleic acid research". Human Genetics. 122 (6): 565–81. doi:10.1007/s00439-007-0433-0. ISSN 0340-6717. PMID 17901982.
  2. ^ Jones, Mary Ellen (September 1953). "Albrecht Kossel, A Biographical Sketch". Yale Journal of Biology and Medicine. National Center for Biotechnology Information. 26 (1): 80–97. PMC 2599350. PMID 13103145.
  3. ^ Bill Bryson, A Short History of Nearly Everything, Broadway Books, 2005, p. 500. ^