فایەرفڵای (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فایەرفڵای (زنجیرەی تیڤی)ەوە ڕەوانە کراوە)
فایەرفڵای
چەشنزانستی خەیاڵی
کاوبۆیی
سەرکێشی
دانەرجۆس ویدن
دەرھێنەرجۆس ویدن
ئەکتەرانناتان فیلیۆن
گینا تۆرێس
ئالان تودیک
ئادام بالدوین
ڕۆن گلاس
وڵاتی بەرھەمھێنەرنەتەوە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان١٤
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرجۆس ویدن
تیم مینییەر
وێنەگردەیڤد بۆید
ماوەی پەخش٤٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرفۆکسی تەلەڤیزیۆن
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن – ٧ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٤
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانفیلمی Serenity

فایەرفڵای یان گوڵەئەستێرە (بە ئینگلیزی: Firefly) زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی و ڕۆژاوایی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرھێانی جۆس ویدۆن، [تیم مینیەر و جۆس ویدۆن بەرھەمھێنەرانی فیلمەکەن.

چیڕۆکی زنجیرەکە باس لە ساڵی ٢٥١٧ دەکات، کاتێ مرۆڤەکان بەشێوەیەکی نوێی گەردوونی دەژین و باسی تاقمی کەشتیی ئاسمانی «فایەرفڵای» دەکات کە پێکھاتوون لە «کاپتن مالکم ڕێینۆلدس، زۆوی، واش، شێپێرد بووک، جەین کۆب، دکتۆر سایمن، ڕیڤەر تام و کەیلی و ئینارا»، کاری ئەم تاقمە گەڕانە و گەشتکردنە بەدەوری ھەسارەکان بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کە بەمھۆیەشەوە ڕووبەرووی چەندین سەرکێشی جۆراوجۆر دەبنەوە.

فایەرفلاس لەسەر تۆڕی فۆکسی ئەمریکی یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا، لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٢. زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەکی ٧٫٤ ملیۆن بینەری ھەبوو، دوای پەخشکردنی ١٤ ئەڵقە لە وەرزی یەکەم بڕیار درا زنجیرەکە ھەڵبوەشێتەوە و ئەڵقەی نوێی لێدەرنەچێ، دوای ئەوە زنجیرەکە توانی ژمارەیەکی بەرچاوی دیڤیدی بفرۆشێ و بووە ھۆی ئەوەی ھەوادارێکی زۆر داوای نوێکردنەوەی زنجیرەکە بکەن، زنجیرەکە خەڵاتی ئێمی ئەوکاتی بردەوە بۆ باشترین کاریگەرییە ڤیدیۆیییەکانی نێو زنجیرە، وێبسایتی تیڤی گاید زنجیرەکەی لە پلەی پێنجەمی زنجیرە ھەڵوەشێنراوەکانی مێژوو داناوە، لەنێو ٦٠ زنجیرەی جیاواز و بەیەکێک لە سەرکەووترین زنجیرە خەیاڵییە زانستییەکان دادەنرێت.

بەھۆی داواکارییەکی بەرچاوی ھەوادرانەوە، کۆمپانیای یوونیڤێرسال پیکچەرز داوای لە جۆس ویدن کرد کە فیلمی (Serenity) بەرھەمبھێنی و فیلمەکەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچوو وەک تەواوکەری زنجیرەکە بەردەوام بوو.

لەلای چەپەوە بۆ ڕاست، سەرەوە بۆ خوارەوە): ڕۆن گلاس، سەمەر گلاو، ئالان تودیک، شۆن ماھیر، ئادام بالدوین، مۆرێنا باکارین و نەیثن فیلیۆن کە ھەش ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بوون (وێنەکە گیان تۆرێسی تیایە نییە کە ڕۆڵی زۆوی دەبینێ).

سەرچاوەکان[دەستکاری]