بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فایەرفۆکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فایه‌رفۆکسەوە ڕەوانە کراوە)
فایرفۆکس
دروستکەر(ان)ی ڕەسەنمووزیلا
وەشانی جێگیر
127.0.2
Repository لە ویکیدراوە دەستکاریی بکە
مۆڵەت
    لە ویکیدراوە دەستکاریی بکە
    مۆڵەتمۆڵەتی گشتی مووزیلا
    وێبگەwww.mozilla.org/firefox/new/

    فایەرفۆکس وێبگەڕێکە کە لە پێشتر وەک پرۆژەیەک لەژێر پرۆژەی Mozilla بڵاوکرایەوە و پێشتر ناوی Phoenix و پاشانیش Mozilla Firebird و دواتریش گۆڕدرا بۆ Mozilla Firefox ئەم وێبگەڕە لە ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر پەرەی سەند و پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن بەکارھێنەرانییەوە.

    ئامانج لەم پرۆژەیە بەرھەم ھێنانی وێبگەڕێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز کە لە ساڵی ٢٠٠٢ وەک تاقیکاری بڵاوکرایەوە بە ناوی «Phoenix»، بەڵام لەدواییدا بەھۆی ئەوەی کە Phoenix Technologies کە بۆ بەرھەم ھێنانی BIOSـە ھەمان ناوی ھەیە ھاتە کێشە لەگەڵیدا و پاشان ناوی گۆڕدرا بۆ Firebird لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەر لەھەمان ساڵدا بڕیاردرا ناو بنرێت «Mozilla Firebird» بۆ ڕزگاربوون لە ھەمان ناو کە ھەیە ئەویش خزمەتگوزاری بنکەی دراوەیە بە ناوی FirebirdSQL. پاشانیش بۆ جارێکی تر زۆریان لێکرا لەلایەن سەرچاوەی کۆدی کراوەوە کە ناوەکەی بگۆڕن، پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «Mozilla Firefox» لە ڕێکەوتی ٩. ٢. ٢٠٠٤.

    ئێستا فایەرفۆکس لە وەشانی ٤٩ یەو یەکێکە لە وێبگەڕە بەهێزەکان کە ریقابەت دەکات لەگەڵ گووگڵ کرۆم.

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]

    ilk:Mozilla Firefox