فانکشنی بەردەوام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فانکشنی پچڕاوەوە ڕەوانە کراوە)

لە زانستی بیرکاریدا فانکشنی بەردەوام (بە ئینگلیزی: Continuous function) بە فانکشنێک دەوترێت کە لە خاڵی پێناسەی ھەبێت و ھەروەھا ڕادەی فانکشن لە خاڵی بوونی ھەبێت و یەکسان بێت بە . بە واتایەکی تر ئەگەر بتوانی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک بکێشیت، بێ ئەوەی قەڵەمەکەت ھەڵبگریت، ھەست بە بەردەوامی فانکشن دەکەیت. بە فانکشنێک کە بەردەوام نەبێت دەوترێت فانکشنێکی پچڕاو.

سێ مەرج وا دەکات فانکشنێک لە = بەردەوام نەبێت (پچڕاو بێت):

  1. ئەگەر فانکشنەکە لە = پێناسە نەکرابێت.
  2. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی نەبێت کاتێک لە نیزیک دەبێتەوە.
  3. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی ھەبێت کاتێک نیزیک دەبێتەوە لە بەڵام یەکسان نەبێت بە .

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم مەرجانە دەتوانین پێناسەی بەردەوامی فانکشن بکەین.[١]

پێناسە[دەستکاری]

فانکشنی f لە خاڵی = بەردوام دەبێت ئەگەر ئەم سێ مەرجەی خوارەوە ھاتەدی:

  • فانکشنەکە لە = پێناسە کرابێت.
  • ڕادەی لە = بوونی ھەبێت.
  • ڕادەی فانکشن یەکسان بێت بە بەھای فانکشن واتە

پێناسەی ھینێ[دەستکاری]

ئێدوارد ھینێ (Eduard Heine) ماتماتیکزانی ئاڵمانی بەردەوامی بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکات.

فانکشنی ڕاستی بەردەوامە، ئەگەر بۆ ھەر پاشیەکی وەکوو کە ، دەرئەنجامی دەرکەوێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس