فانتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فانتا
لقیsoft drink
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠
ناو بە زمانی فەرمیFanta
دروشمTrinke Fanta - sei Bamboocha
خاوەنکۆمپانیای کۆکا کۆلا
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیا
دروستکەرکۆمپانیای کۆکا کۆلا
وێبگەhttp://fanta.com

فانتا (بە ئینگلیزی: Fanta) براندێکی جیھانی کۆمپانیای کۆکاکۆلایە بۆ خواردنەوە گازییەکان کە تامی میوەیان تێدایە. ئەم خواردنەوە گازییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٢ خرایە بازاڕەوە.

مێژوو[دەستکاری]

سەرچاوەی فانتا دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ھێزەکانی ھاوپەیمانان قەدەغەکردنی بازرگانییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا سەپاند و کۆمپانیای کۆکاکۆلای ئەڵمانی نەیتوانی ئەو کەرەستە خاوانەی کە پێویستی بوو بۆ بەرھەمھێنانی خواردنەوە گازییەکان ھاوردە بکات. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کۆکاکۆلا بڕیاریدا بەرھەمێکی نوێ بخاتە بازاڕی وڵاتەکەوە، کە کەرەستەی خاو لە ئەڵمانیا بەردەست بوو. ئەم کەرەستە خاوانە بریتی بوون لە زەیتی زەیتوون و چەوری میوە. ھەروەھا ھەڵبژاردنی ناوی فانتا لە ئەنجامی پریشکێکی دەروونی یەکێک لە فرۆشیارەکانی ئەو کۆمپانیایە بوو بە ناوی جۆ نیپ، بەجۆرێک کە یەکسەر ناوی فانتای ھێنا لە وەڵامی داواکارییەکەی کیس بۆ کارمەندەکانی بۆ ناونانی ئەم بەرھەمە نوێیە.

بەبازاڕکردن[دەستکاری]

فانتا بە ڕیکلامە دڵخۆش و سەرکەوتووەکانی لە ئەمریکا ناسراوە. ڕیکلامەکانی فانتا لەلایەن گرووپی فانتاناسانەوە ئەنجام دەدرێت کە لە کۆمەڵێک کچی گەنج پێکدێن. ھەریەکێک لەم مۆدێلە ڕیکلامانە کاری پەرەپێدانی تامێک دەکەن.

فانتای نێونەتەوەیی[دەستکاری]

فانتا زیاتر لە ٧٠ تامی جیاوازی ھەیە لە سەرانسەری جیھاندا. بۆ نموونە لە ڕۆمانیا و بولگاریا و مەقدۆنیا و بۆسنە و ھەرزەگۆڤینا و ھەندێک وڵاتی تر فانتا بە تامی خەنە ڕەش بەرھەم دەھێنرێت و لە سویسرا و ھۆڵەندا فانتا بە تامی گوێز بەرھەم دەھێنرێت.

ھەواداری جیھانی[دەستکاری]

پاپا بێنێدیکتی شازدەیەم یەکێک بوو لە ھەوادارانی فانتا کە ڕۆژانە سێ بۆ چوار دەبە فانتای دەخوارد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پاپ بندیکت شانزدهم به فانتا معتاد است". Archived from the original on 4 فوریه 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٤ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.