بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فاسۆلیای بازدانی مەکسیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاسۆلیای بازدان، هەریەک نزیکەی حەوت بۆ دە میلیمەترە.
«تەڵەی دەرگا» (ئەو کونەیە کە کرمەکە لێیدەدات بۆ ئەوەی هەڵبێت) فاسۆلیای بازدانی لای چەپ کراوەتەوە و ئەوەی لای ڕاست بە بەستراوی ماوەتەوە, لە تەنیشت دوو کرمۆکەی پەپوولە و توێکڵی قۆزاخەکانیان.

فاسۆلیای بازدانی مەکسیکی (بە ئیسپانی: frijoles saltarines ) کیسۆکە تۆوێکن کە کرمۆکە(Cydia saltitans) پەپولەی بچوکی لە ناو دەژی و بە شێوازێکی ڕەسەن دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی مەکسیک. عادەتەن کیسۆکەکە بە ڕەنگی قاوەیی کاڵ داپۆشراوە. ئەوان لە shrub Sebastiania pavonianaـن، وە زۆر جار ئاماژەی پێدەکرێت بە «فاسۆلیای بازدان». هەرچەندە ئەوان پەیوەندیان بە فاسۆلیای ڕاستیەوە نییە (پاقلەمەنییەکان) (beans (legume بەڵکو سەر بە خێزانی ڕووەکی شیردارن spurges. فاسۆلیاکان ژەهراوی نین بەڵام ناخورێن. لە وەرزی بەهاردا، کاتێک دەوەنەکە گوڵدەردەکات، پەپولە بچووکەکان هێلکەکانیان دەخەنە سەر کیسۆکە هەڵواسراوەکانی دەوەنەکە. کاتێک هێلکەکان هەڵدێن، کرمە بچووکەکان کون دەکەنە کیسۆکە پێنەگەییوەکان و دەست دەکەن بە خواردنی تۆوەکان. کیسۆکەکان لێدەبنەوە دەکەونە سەر زەوی و بڵاودەبنەوە بۆ سێ بەش، وە ئەو سێ بەشانەش پێیان دەوترێت «فاسۆلیای بازدانی مەکسیکی». کرمە بچووکەکان لەناوەوە خۆیان لول دەدەن و ڕاست دەکەنەوە، لە کیسەکە دەدەن، وە وادەردەکەوێت کە فاسۆلیاکە باز دەدات. زیاتر دەجوڵێن کاتێک پلەی گەرما بەرز ببێتەوە. بەجۆریک کرمەکە ناوەوەی فاسۆلیاکە دەخوات ( هەتاوەکو ببێت بە کون) و وە خۆی دەبەستێتەوە بە ناوەوەی فاسۆلیاکە بە تۆڕێکی تەنک.

فاسۆلیای بازدانی مەکسیک.

زانا فیزیایەکانی زانکۆی سیاتڵ ثیۆری وەک نمونەیەک جوڵەی قاوەیی بەکاردەهێنن، ئەو ڕۆشتنە هەڕەمەکـیەی کرمەکە یارمەتی دەدات سێبەر بدۆزیتەوە بۆ دەربازبوون لە ڕۆژە گەرمەکان. هەرچەندە زۆر بە باشی دروست نەکراوە بۆ دۆزینەوەی سێبەر بە خێرایی، ستراتیژیەکە هەلی نە دۆزینەوەی سێبەر کەم دەکاتەوە کاتێک سێبەر کەمە. [١]١]

لەوانەیە کرمۆکەکە چەندین مانگ لەناو فاسۆلیاکە بژی و چەند ماوەیەکی جیاواز دەچێتە سوڕی متبوونەوە. ئەگەر کرمۆکەکە شێ و پلەی گەرمای باشی هەبێت، تەمەنێکی باش دەژیت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی (قۆزاخە) پێش هەڵهاتن. لە وەرزی بەهاردا، پەپولەکە هێز لە خۆی دەکات بۆ ئەوەی بێتە دەرەوە لە لە ڕێگای «تەڵەی دەرگاوە»، توێکڵی قۆناغی پێش هەڵهاتنەکە (قۆزاخە) لە دوای خۆی بەجێدەهیڵێت. دوای گۆڕانکاریە فیزیکیەکان، پەپولە بچووکە زیوی و خۆڵەمیشیەکە چەند ڕۆژێکی کەم دەژیت.

سەیروسەمەرەیی

[دەستکاری]
قتوی پلاستیکی فاسۆلیای بازدان وەک کاڵایەکی سەیروسەمەرە (بۆ خۆشی) دەفرۆشریت.

فاسۆلیاکان ماوەیەکی زۆر لە مەکسیک وەک کاڵایەکی سەیروسەمەرە (بۆ خۆشی) دەفرۆشرێن، ناسراون بە بازدەرەکان. فاسۆلیاکان لە کتێبە کۆمیکەکان بەدیار کەوتن لە ساڵی ١٩٣٠ کان هەتاوەکو ساڵی ١٩٥٠ کان، وە سێ یان پێنج دانە کراونەتە ناو سندوقی پلاستیک و فرۆشراون وەک ئامڕازیکی سەیروسەمەرە. کاتێک فاسۆلیاکە گەرمای دەبێت (بۆ نموونە، لەناو لەپی دەست بیهێڵیتەوە) کرمۆکەکە دەست دەکات بە جوڵە و خواردن، خۆی دەدا بە دەزووەکاندا و دەبێتە هۆی بازدانە تایبەتەکەی.

فاسۆلیا بازادانە مەکسیکیەکان لە شاخەکانن لە ویلایەتەکانی سۆنۆرا,سینالۆوا و چیواوان. شاری ئالامۆس لە ویلایەتی سۆنۆرا ناسراوە بە «پایتەختی فاسۆلیای بازدان لە جیهان». ئەوان لە ناوچەیەکن بە نزیکەیی ٥٠ بە ١٦٠ کیلۆمەترە، لەوێ Sebastiania pavoniana درەختی خانەخوێ (درەختێکە گیانلەبەری لەسەر دەژی و خۆراکی لێوەردەگرێت) گەشە دەکات. لە وەرزی بەهاردا، پەپولەکان لە کۆتا ساڵی فاسۆلیاکان دێنە دەرەوە و هێلکەکانیان لەسەر گەڵای درەختی خانەخوێ بەجێدەهێڵن.

هەروەها ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ١. Marisa Demarco (27 September 2007). the-king-and-queen-of-hopping-seeds/. alibi. ٢. Ouellette, Jennifer (2023-02-09). taking-a-walk-on-the-random-side-helps-mexican-jumping-beans-find-shade. Ars_Technica.archive. from the original on 2023-02-10. Retrieved 2023-02-10 ٣. What makes Mexican jumping beans jump? | Earth | EarthSky". 29 October 2009 ٤. Cranshaw, Whitney; Redak, Richard (15 September 2013). Bugs Rule!: An Introduction to the World of Insects 978-0-691-12495-7 ISBN ٥. " How do Mexican jumping beans work?". HowStuffWorks. April 2000. Retrieved 4 November 2013.