فازیلە ئیبراھیم
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| فازیلە ئیبراھیم | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٨ی ئابی ١٩٤١ پاریس، فەڕەنسا |
| مردن | ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (٨٣ ساڵ ژیاوە) ئەستەمبوڵ، تورکیا |
| نازناو | princess |
| باوک | محەممەد عەلی ئیبراھیم |
| دایک | خانزاد سووڵتان |
| خوشک و برا | ئەحمەد ڕەفعەت ئیبراھیم |
| ھاوسەر | سووعاد خەیری ئۆرگووبلوو، ژان ئەلفۆنس بێرنارد |
| خێزان | شانشینی عوسمانی |
| پیشە | ئەرستۆکراتی |
فازیلە ئیبراھیم سوڵتان محەممەد عەلی ئیبراھیم کوڕی محەممەد وەحیدەددین کوڕی ئیبراھیم ئەحمەد کوڕی ئەحمەد ڕەفعەت پاشای کوڕی ئەلوالی ئیبراھیم پاشای کوڕی محەممەد عەلی (١٩٤١، پاریس – ٢٠٢٤، ئەستەمبوڵ). باوکی شازادە محەممەد عەلی وەحیدەددین کوڕی ئیبراھیمە، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ والی میسر کە لەدایکبووی ئەلبانیایە، محەممەد عەلی پاشا، دایکی ناوی شازادە خانزادە، کچی شازادە عومەر فارووق، کوڕی سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەمی عوسمانی. براکەی شازادە ئەحمەد ڕەفعەت ئیبراھیمە.
دەزگیرانی شا فەیسەڵی دووەمی عێراق، بووە و بڕیار بوو شاژنی عێراق بێت، ئەگەر شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ نەبوایە، کە بە بزووتنەوەی تەممووزی ١٩٥٨ ناسراوە، تێدا پاشایەتی ڕووخا و ئەو و خێزانەکەی کوژران و دەسەڵاتی پاشایەتی لە عێراق ھەڵوەشایەوە بۆ کۆمار.