فار کرای ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Far-cry-4.jpg
ساڵانی چالاکی١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
جۆرجیھانی کراوە
ئاکشن
یاریزانانسینگڵ پلەیەر (یەک یاریزانی)
دوو یاریزانی بەشێوە سەرھێل

فار کرای ٤ (بە ئینگلیزی Far Cry 4، بە کوردی ھاواری دوور) یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشنیە کە لەلایەن کۆمپانیای (یوبیسۆفت) ەوە پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە و بەشێکە لە زنجیرە یاریەکانی فار کرای. یاریەکە بۆ ھەریەکە لە ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠، ئێکس بۆکس وەن، پلەی ستەیشن سێ و چوار و ویندۆز بەردەستە. یاریەکە بەشی چوارەمی زنجیرە یاریەکانی فار کرایە و لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.

یاریەکە لە شوێنێکی خەیاڵی دەستپێدەکات بەناوی (کایرات) کە وڵاتێکی خەیاڵی لای چیاکانی ھیمالایایە، و لەوێشدا باسی گەنجێک دەکات بەناوی ئاجای گەیل، کە گەنجێکی کایراتی- ئەمەریکییە، کاتێک دەگەڕێتەوە گوندەی لە کایرات جەنگێکی ناوخۆیی دەستپێکردووە لەنێوان سوپای شاھانە و شۆرشگێڕانی گۆڵد پاث - ڕێگای زێڕین، لەم نێوەندەشدا ئاجای وەک سەرۆکی ڕێگای زێڕین دادەنرێت و کار دەکات بۆ لەناوبردنی سەرۆکی سوپای شاھانە (پاجان مین) کە کەسێکی دڵڕەقە و قاتێکی پەمبە لەبەردەکات ھەموو کاتەکان.

یاریەکە کاردانەی پۆزەتیڤی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگران و گرافیکی یاریەکەیان بە نایاب وەسفدەکرد، یاریەکە توانی دوای تەنھا دوو مانگی یەکەم، ٧ میلیۆن دانە بفرۆشێت و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین یاریەکانی ساڵی ٢٠١٤.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Far Cry 4 gameplay footage shows co-op, grapple hook, kicking". Eurogamer. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.