فار کرای ٣
| فار کرای ٣ | |
|---|---|
| سەرناو | Far Cry 3 |
| بەشێک لە زنجیرەی | فار کرای |
| چەشن | کایەی ئەکشن-سەرکێشی، تەقەکەری کەسی یەکەم |
| چاپەکان | Far Cry 3 Classic Edition |
| پەرەپێدەر | Massive Entertainment، Ubisoft Shanghai، Red Storm Entertainment |
| بڵاوکەرەوە | یوبی سۆفت |
| سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠ |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ |
| وڵاتی بنەڕەت | کەنەدا |
| سیناریۆنووس | Jeffrey Yohalem |
| ئەکتەران | Gianpaolo Venuta، مایکڵ ماندۆ، Julian Casey |
| ئەکتەری دەنگی | Faye Kingslee |
| ئاوازدانەر | Brian Tyler |
| بەرھەمھێنەر | Dan Hay |
| دابەشکەر | ستیم، علي، مایکرۆسۆفت ستۆر، فرۆشگای ئیپیک گەیمز، پلەیستەیشن ستۆر |
| شوێنی گێڕانەوە | Rook Islands |
| تۆماری پێداچوونەوە | 88/100، 91/100، 89/100 |
| خەڵاتەکان | British Academy Games Award for Action Game |
| ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | Far Cry universe |
| کەسایەتییەکان | Jason Brody، Hoyt Volker، Vaas Montenegro، Buck Hughes، Citra Talugmai |
| دۆخی کایە | فرە یاریزان، تاک یاریزان |
| بزوێنەری نەرمامێر | Dunia 2 |
| چەشنی بڵاوکردنەوە | پەپکی بینایی، دابەشکردنی دیجیتاڵی |
| OFLC classification | R16 |
| ڕیزبەندی ڕێکخراوی کات بەسەربردنی کۆمپیوتەر | Z |
| نرخاندنی ESRB | پێگەیشتوو ١٧+ |
| نرخاندنی PEGI | پی ئی جی ئای ١٨ |
| نرخاندنی USK | USK 18 |
| وێبگە | https://www.ubisoft.com/en-us/game/far-cry-3 |
| دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
| Has spin-off | Far Cry 3: Blood Dragon |
| بەکاردەھێنێت | Far Cry 3 map، PunkBuster |
| شوێنی ڕێکخستنەکان | fictional island |
| Compatible with | Steam Deck، لینوکس |
فار کرای ٣ (بە ئینگلیزی: Far Cry 3)[و ١] یارییەکی ڤیدیۆیی تەقەکەری کەسی یەکەم و کایەی ئەکشن-سەرکێشی و جیھانی کراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای یوبیسۆفت مۆنتریال پەرەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفتەوە بڵاوکراوەتەوە. یارییەکە بۆ یەکەمجار لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ئوسترالیا و دواتر چەند ڕۆژێک دواتر لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە.[١][٢] ھەروەھا یاری فار کرای ٣ لە ٧ی ئازاری ٢٠١٣ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە.[٣] ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای یوبی سۆفتەوە بۆ پلاتفۆرمی پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکراوەتەوە.[٤]
دیزاینی ئەم یارییە لەلایەن کیڤن گویلمێت و جەیمی کەین و ئەندریا زانینییەوە کراوە و مۆسیقا و دەنگی یارییەکەش لەلایەن برایان تایلەرەوە کراوە. ئەم بەشەی یاری فار کرای لەلایەن دان ھای بەرھەم ھێنراوە.
یاری فارکرای ٣ چیرۆک و کارەکتەرەکانی جیاوازە لە بەشەکانی پێشوو. چیرۆکی ئەم یارییە لە دەوری چەند گەنجێک دەسوڕێتەوە کە گەشتیان کردووە بۆ دوورگەی ڕۆک کە دەکەوێتە زەریای ھێمن بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرن و لەلایەن چەتەی دەریایییەوە دەگرترێن. کارەکتەری سەرەکی و تاکە کارەکتەری کۆنتڕۆڵکراوی یارییەکە، جەیسۆن برادی، گەشتیارێکی ئەمریکییە. ڤاس و سیترا مۆنتینیگرۆ لە کارەکتەرە بنەڕەتییەکانی دیکەی ئەم یارییەدان. یارییەکە لە دوو بەشدا پەیڕەو دەکرێت، دوورگەی باکوور و دوورگەی باشوور، کە ھەریەکەیان لەژێر کۆنترۆڵی یەکێک لە دوژمنەکانی جەیسۆندایە. جەیسۆن برادی وەک تاکە کارەکتەری کۆنترۆڵکراو لە یارییەکەدا، بە ھەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی و ھەڵھاتن لەم دوورگەیە، چیرۆکی یاری فار کرای ٣ لە قاڵب دەدات، کە بە تێپەڕبوونی کات تووشی وردەکاری زیاتر دەبێت و خەڵکی زیاتر دەچنە ناو چیرۆکەکەوە.
یۆرۆگەیمەر دیمەنە سروشتییەکان و گیانلەبەرە کێوییەکانی فار کرای ٣ی بە دەستکەوتێکی تەکنیکی سەرسووڕھێنەر وەسف کرد و نمرەی تەواوی بەم یارییە بەخشی کە ١٠ لە ١٠ پێکھاتبوو؛ بەڵام گەیم ترەیلەرز ڕەخنەی لەو ھەستەی دووبارەبوونەوەی گرت کە ڕۆک ئایلەند دەیبەخشێتە یاریزانەکە و ئەم یارییەی ھاوشێوەی چاندی بکوژێک ناوبرد و ئەم یارییەیان بە ٨٫٦ لە کۆی ١٠ نمرەی بەخشی. یاری فار کرای ٣ خەڵاتی باشترین یاری ئەکشنی بەدەستھێنا لە نۆیەمین خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان.
یاری فار کرای ٣ لە ھەفتەی دەیەمی دوای بڵاوبوونەوەی، ١٬٨٩١٬٨٨٠ دانە لە ئێکس بۆکس ٣٦٠، ١٬٦١٠٬٠٠٣ دانە لە پلەیستەیشن ٣ و ٤٤٠٬١٣٥ دانە لە مایکرۆسۆفت ویندۆز فرۆشرا، بە کۆی گشتی ٤ ملیۆن دانە دەکات. تا مانگی شوباتی ٢٠١٣ نزیکەی ٤٫٥ ملیۆن دانە لەم یارییە فرۆشراوە و دواجار تا ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ژمارەی نوسخەی ئەم یارییە کە فرۆشراوە گەیشتە ١٠ ملیۆن دانە. دوای سەرکەوتنی ئەم یارییە، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەدواداچوونێکی بە ناوی فار کرای ٤ بڵاوکرایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Madness – Far Cry 3 delayed until November 30» (بە ئینگلیزی).
- ↑ «Far Cry 3 pushed back to November» (بە ئینگلیزی).
- ↑ «Far Cry 3» (بە ئینگلیزی).
- ↑ «Far Cry 3 review» (بە ئینگلیزی).
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی گیانلەبەران
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی تایلەند
- ↑ فریاد در دوردست
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «و» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="و"/> نەدۆزرایەوە- تەقەکەری کەسی یەکەم
- یارییەکانی ویندۆز
- پاشکۆکانی یارییە ڤیدیۆییەکان
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٢
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٤
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٣
- گەمەکانی ئێکس بۆکس وان
- یارییەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠
- کایە ڤیدیۆیییەکان سەبارەت بە کۆیلایەتی
- کایە ڤیدیۆیییە تاک-یاریزان و فرەیاریزانەکان
- کایەکانی یوبی سۆفت
- ئەو کایە ڤیدیۆیییانەی لە کەنەدا پەرەیان پێدراوە
- کایە ڤیدیۆیییەکان بە بەکارھێنانی ھاڤۆک