بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فارسیی ھەمەدانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فارسیی ھەمەدانی یان شێوەزاری ھەمەدانی یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی فارسییە کە لە شاری ھەمەدان قسە پێدەکرێت.[١] فارسیی ھەمەدانی لەگەڵ شێوەزارەکانی فارسی و ھەروەھا لوڕیی دیکەی پارێزگای ھەمەدان وەکوو مەرگانەیی، ملایێری، تووسرکانی و ئەسەداوایی پەیوەندی و نزیکیی ھەیە.[٢]

شێوەزاری ھەمەدانیی ئێستاکە ھیچ پەیوەندییەکی بە زمانی کۆنی شاری ھەمەدانەوە نییە، بە پێی لێکۆڵێنەوەیەک زاراوەی ئێستای ھەممەدان زاراوەیەکی فارسییە. بەلام زمانی کۆنی ھەمەدان زمانێکی سەربەخۆ لە زمانی فارسی بووە و یەکێک لە لقەکانی زمانەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە بووە و ڕەنگە زمانی یەھوودییەکانی ھەمەدان پاشماوەیەک لەو زمانە بێت.[٣]

زۆرێک لە وشەکانی فارسیی ھەمەدانی لەگەڵ وشەکانی کوردی بەتایبەت کوردیی باشووری نزیکییان ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]