بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فارساندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فارسکردنەوە ڕەوانە کراوە)

فارساندن یان بەفارسکردن (بە فارسی: پارسیسازی، پارسِش) پرۆسەیەکی کۆمەڵناسی گۆڕانی چاندە، کە تێیدا کۆمەڵگایەکی نافارسی دەبێتە یان دەکرێتە «فارسی»، واتە ئەو کۆمەڵگایە یان ناڕاستەوخۆ زمانی فارسی، چاند، وێژە، ھونەر، مۆسیقا، ناسنامەی فارسی و ھەروەھا ھۆکارە کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکانی دیکە وەردەگرێت یان بە کاریگەریی ڕاستەوخۆی بەمەبەست وای لێدێت. چەشنێکی تایبەتی توانەوەی چاندە کە زۆرجار گۆڕانی زمان بە پلەی یەکەم لەخۆ دەگرێت.

لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی باو بەکارھاتووە بۆ ئاماژەدان بە گۆڕانکاری لە چاندی گەلانی نائێرانی کە لە چوارچێوەی کایەی چاندی فارسدا دەژین، بەتایبەتی لە سەردەمی سەرەتا و ناوەڕاستی ئیسلامیدا، وەک عەرەب و گەلانی جۆراوجۆری قەوقاز (وەک جۆرجی، ئەرمەنی و داغستانی) و گەلانی تورک، لەوانەش سەلجووقییەکان، عوسمانییەکان و غەزنەوییەکان. ھەروەھا ئەم زاراوەیە بۆ گواستنەوەی لایەنەکانی چاندی فارس، لەوانەش زمان، بۆ گەلانی نافارس لە شوێنەکانی وەک ئەنادۆڵ و کیشوەری ھیندستان بەکارھاتووە.

مێژوو

[دەستکاری]

سەردەمی پێش ئیسلام

[دەستکاری]

بە پێچەوانەی یۆنانییە کۆنەکان و ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم، ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیی فارسی کۆن، خەمی بڵاوکردنەوەی چاندەکەیان نەبووە بۆ ئەو گەلانەی کە داگیریان کردبوو. یەکەم ئەڵقەی تۆمارکراوی فارساندن دەگەڕێتەوە بۆ ئەسکەندەری مەزن، کە دوای داگیرکردنی ئیمپراتۆرییەتیی فارس لە سەدەی چوارەمی پێش زایین، جل و بەرگ و داب و نەریتی فارسی گرتەبەر؛ ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادەیەکی فارس کرد، ستاتیرای دووەم.

سەرەتای سەردەمی ئیسلامی تا سەدەی ١٥

[دەستکاری]

دوای ڕووخانی خانەدانی ساسانی لە ساڵی ٦٥١، عەرەبانی ئەمەوی زۆرێک لە داب و نەریتی فارسیان بە تایبەت شێوازی کارگێڕی، گرتەبەر. پارێزگارانی ویلایەتە عەرەبەکان یان ئارامیی فارسێندراو بوون یان بە ڕەچەڵک فارس بوون؛ بە دڵنیایییەوە، زمانی فارسی وەک زمانی بازرگانی فەرمی خەلافەت مابووەوە تا پەسەندکردنی زمانی عەرەبی لە کۆتایی سەدەی حەوتەمدا. سکەی دراوە ئیسلامییە نوێیەکان لە لاساییکردنەوەی دراوی ساسانی و بیزەنتینەوە پەرەیان سەند و ڕێنووسی پەھلەوی لەسەر دراوەکە گۆڕا بە زمانی عەرەبی.

سەدەی ١٦ تا ١٨

[دەستکاری]

دوو زلھێزی گەورە لە ڕۆژاوای ئاسیا سەریان ھەڵدا، ئەوانیش سەفەوی و عوسمانی بوون. سەفەوییەکان چاند و ھەژموونی فارسیان بەسەر باشووری قەوقاز و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵیا و مێزۆپۆتامیا و ناوچەکانی دیکەدا دووپاتکردەوە. زۆرێک لە خان و بەگ و فەرمانڕەواکانی تر داب و نەریت و جلوبەرگی فارسیان گرتەبەر و پاڵپشتی چاندی فارسیان دەکرد.

سەردەمی نوێ

[دەستکاری]

لە سەردەمی نوێ و مۆدێرندا زۆرجار ئەم زاراوەیە لە پەیوەندی لەگەڵ نا فارسی زمانەکانی وەک ئازەربایجانییەکان[١] و کوردانی لوڕ[٢] و کوردەکان بەکاردێت.

باس لەوە کراوە کە ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی ئێرانی لە سەردەمی پەھلەویدا دامەزراوە و لەسەر بنەمای ئامانجی پێکھێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی نوێ بووە.[٣] ئەوەی زۆرجار پشتگوێ دەخرێت ئەوەیە کە ناسیۆنالیزمی ئێرانی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پەرەی سەندووە نەک لە سەردەمی پەھلەویی نوێدا.[٣] لە سەروبەندی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، پڕوپاگەندەی پان تورکیزم لەسەر خاکە تورک زمانەکانی ئێران، قەوقاز و ئاسیای ناوەندی ھەبوو؛ ئامانجی لەمەش ڕازیکردنی دانیشتووانی تورک بوو بۆ جیابوونەوە لەو ھەژموونە سیاسییەی ئێران و پەیوەست ببن بە نیشتمانی نوێی پان تورکیزم.[٣] زۆرێک لە ئازەربایجانییەکانی ئێران، کە بە پێچەوانەی نیازی پان تورکیستن، تیایاندا کۆمەڵەیەکی بچووک لە ڕۆشنبیرانی ئازەربایجان ھەن کە بەبەھێزی داکۆکیکارن لە یەکپارچەیی خاکی ئێران و نایانەوێت ببینە بەشێک لە پان تورکیزم.[٣][٤]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Stavenhagen، Rodolfo (٢٠٠٢). Ethnic Conflicts and the Nation State. Palgrave Macmillan. ژپنک ٠-٣١٢-١٥٩٧١-٤.
  2. «تاریخچه عدم خودآگاهی قومی در بین لُر ها !! – ولات | سایت شخصی نورعلی مرادی بئوار الیما» (بە فارسی). لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 4 Touraj Atabaki, "Recasting Oneself, Rejecting the Other: Pan-Turkism and Iranian Nationalism" in Van Schendel, Willem (Editor). Identity Politics in Central Asia and the Muslim World: Nationalism, Ethnicity and Labour in the Twentieth Century. London, GBR: I. B. Tauris & Company, Limited, 2001:
  4. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Persianization»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥.