غەجینی (فیلمی ٢٠٠٨)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

غەجینی فیلمێکی ئەکشن و ترسناکی ھیندییە و لە ساڵی ٢٠٠٨ دروست کراوە و پڕفرۆشترین فیلمی ئەوساڵە بووە. ئەکتەرانی وەک عامر خان، ئاسین، جایا خان، تینۆ ئاناند، پرادیپ ڕاوت، سونیل گرۆڤەر ڕۆڵیان لەم فیلمەدا بینیووە. عامر خان بۆ ماوەی ساڵێک بە بەردەوامی کاری لەسەر جەستەی خۆی کردووە بۆ ئەوەی لەم فیلمەدا ڕۆڵی تێدا ببینێت و جەستەیەکی ماسولکەیی دروست کردووە. ئەم فیلمە لە فیلمی یادگاری کریستوفر نۆلان وەرگیراوە.

خەڵاتی فیلمفەیر[دەستکاری]

  • براوەی باشترین تازەھاتوو
  • براوەی باشترین ئەکشن
  • کاندیدی باشترین ئەکتەر
  • کاندیدی باشترین ئەکتەری کچ
  • کاندیدی باشترین دەرھێنەر
  • باشترین کاندیدی مۆسیقا
  • کاندیدی باشترین شیعر
  • کاندید بۆ باشترین سینەماتۆگرافی
  • کاندید بۆ باشترین تۆمارکردن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ghajini (2008 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.