غادە سەمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
غادە سەمان
ناوی خۆماڵی
غادة السمّان
لەدایکبوون١٩٤٢ (تەمەن ٨١–٨٢)
دیمەشق، سوریا.
پیشەڕۆماننووس، ڕۆژنەمانووس
زمانعەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی

غادە سەمان (بە عەرەبی: غادة السمّان‎؛ لە دایکبووی ١٩٤٢) نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چیڕۆکنووس و ڕۆماننوسی سوورییە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ بەرھەمی جۆراوجۆری ھەیە لەو بواراننەی کە کاری تێداکردووە.[١] غادە لە ساڵی ١٩٤٢[٢] لە دیمەشق لەخێزانێکی ناسراو و کۆنەپارێز لەدایکبوو. غادە پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ شاعیری عەرەب نزار قەبانی ھەبوو.[٣] باوکی غادە سەرۆکی زانکۆی دیمەشق بوو، باوکی کاریگەری زۆری لەسەر غادە ھەبوو لەبەرئەوەی ئەوکاتەی غادە بچووکبوو دایکی کۆچی دوایی کرد.

ژیان[دەستکاری]

غادە لە ساڵی ١٩٦٣ بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە وێژەی ئینگلیزی بەدەستھێنا، دواتر وڵاتی جێھێشت بۆ لوبنان بۆ خوێندنی ماستەر لەبەشی شانۆی زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت. لەوکاتەوە نەگەڕایەوە سوریا.[٤] لە شەستەکانن غادە ھاوسەرگیری لەگەڵ بەشیر داعوق دەکات کە خاوەنی دەزگای بڵاوکرەرەوەی دار تال بوو. لەگەڵ بەشیر بوونە خاوەنی کوڕێک کە بەناوی حازم نا، کە یەکێکبوو لەپاڵەوانەکانی کورتەچیڕۆکەکانی شەوانی بێگانەکان.

شەڕی شەش ڕۆژەی، عەرەب و ئیسرائیل کاریگەری دەخاتە سەر غادە، لەکاتی جەنگەکە وتارێکی نووسی کەدواتر بەناوبانگبوو لەژێر ناوی ئابڕووی خۆم ھەڵدەگرم بەرەو لەندەن احمل عاري إلى لندن لەدوای ئەم وتارە بۆ ماوەی شەش ساڵان ھیچ کتێبێکی نەنووسی، بەڵام وتارەکانی لەڕۆژنامەکان ئەوی زیاتر ناسراوکرد بەھۆی بوونی واقعییەت لەناوەڕۆکی وتارەکانی.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

کارەکانی غادە وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتالی، ئیسپانی، ڕووسی، پۆڵەندی، ئەڵمانی، ژاپۆنی و فارسی.[١]

بەشێک لەکارەکانی غادە سەمان:

  • عيناك قدري (چاوەکانت چارەنووسمە) - کورتە چیڕۆک لە ١٩٦٢
  • لا بحر في بيروت (هیچ دەریایەک لە بەیرووت نییە) - کورتە چیڕۆک لە ١٩٦٥
  • ليل الغرباء (شەوانی بێگانەکان) - کورتە جیڕۆک - لە ١٩٦٦
  • حب (خۆشەویستی) - شیعر لە ١٩٧٣
  • رحيل المرافئ القديمة (دەرچوون لە بەندەرە کۆنەکە) - کورتە چیڕۆک لە ١٩٧٣
  • بيروت 75 (بەیرووت ٧٥) - ڕۆمان ١٩٧٤
  • أعلنت عليك الحب (ڕایدەگەیەنم کە خۆشم دەوێی) - شیعر لە ١٩٧٦
  • اعتقال لحظة هاربة (گرتن لە ساتێکی سامناک / گرتنی ئازادی فرمێسک (بەم ناوە وەرگێڕدراوەتە سەر ئینگلیزی)
  • لأبديه لحظة حب (هەمیشەیی ساتێکی خۆشەویستییە)
  • كوابيس بيروت (شەوەزەنگەکانی بەیرووت) - ڕۆمان، ١٩٧٧.
  • ليلة المليار (شەوی ملیار) ڕۆمان، ١٩٨٦.
  • الرواية المستحيلة: فسيفسا ءدمشقية (ڕۆمانی مەحاڵ: هونەری دیمەشقی)، ژیاننامەی خۆی، ١٩٩٧
  • القمر المربع: قصص غرائبية (مانگی چوارگۆشە: چیڕۆکە نامۆکان) کورتە چیڕۆک، ١٩٩٤
  • سهرة تنكرية للموتى (ئاهەنگێکی تایبەت بۆ مەرگی من)، ٢٠٠٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Ghada Samman: A Writer of Many Layers، ماڵپەڕی ئەل جەدید، نووسراوە لەلایەن Pauline Homsi Vinson. ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Ghada Al-Samman, 'The Eraser'، ماڵپەڕی ئای دەبلیوو پی.
  3. ^ پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ نزار قەبانی[بەستەری مردوو]، لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ پڕۆفایلی غادە سەمان، ماڵپەڕی جەدەلیە، لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.