عەواد بەندەر
| عەواد بەندەر | |
|---|---|
| بە عەرەبی: عواد حمد بندر السعدون | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ بەسرە، عێراق |
| مردن | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ (٦٣ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
| تاوانبار بە | تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
| پیشە | دادوەر، سیاسەتوان |
| پۆستەکان | سەرکردە |
| ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعس |
| ئایین | ئیسلام |
عەواد حەمەد ئەلبەندەر ئەلسەعدوون (١٩٤٤ – ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧)[١] دادوەرێکی دیار بووە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق. ھەروەھا لە ھەمان ماوەدا سەرۆکایەتی دادگای کوودەتای کردووە، کە لە ٨ی تەممووزی ١٩٨٢ سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٤٨ ھاووڵاتی عێراقی خەڵکی شارۆچکەی دوجەیل دەرکرد، کاتێک کۆمەڵێک چەکدار لە ھەوڵی تیرۆرکردنی سەددام تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی سەددام کرد.[٢]
لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر عەواددا سەپاند بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی، ھەمان سزای بەسەر سەددام حوسێن و بەرزان تکریتی نیوە برای دەرکرد.
دەستگیرکردن و دادگاییکردن
[دەستکاری]دوای داگیرکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە فەرمی لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕادەستی حکوومەتی کاتیی عێراق کرا.[٣] لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٥، لە دادگاییکردنی دووجەیل، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەلبەندەری بە تۆمەتی تاوان دژی بە مرۆڤایەتی دادگایی کرد بەھۆی دەرکردنی سزای لە سێدارەدان کە تێیدا خۆی بە بێتاوان لەقەڵەمدا. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، ئەلبەندەر لەگەڵ تۆمەتبارانی ھاوڕێی، حوسێن و بەرزان ئیبراھیم تکریتی، سزای لە سێدارەدانی بە پەت بۆ دەرچوو.[٤] تەرمەکەی لە تەنیشت تەرمی سەددام حوسێن لە عۆجە نێژرا.
تیمی بەرگریی ئەلبەندەر پێکھاتبوو لە بەدر عەواد حەمەد سەعدوون وەک سەرۆکی بەرگری و سەعدوون عەنتەر جەنابی. ئەمەی دوایییان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ تیرۆر کرا، یەک ڕۆژ دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا ڕفێندرا.
لە سێدارەدان
[دەستکاری]زۆر پێشبینی دەکرا سزاکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، کەمێک پێش کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی عێراق جێبەجێ بکرێت. سەددام حوسێن لە کاتژمێر ٦:٠٥ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی عێراق (٠٣٠٥ UTC) لە سێدارە درا. لە سەرەتادا وا بڕوا دەکرا کە تکریتی و ئەلبەندەریش لەگەڵ ئەو لە سێدارە درابن.[٥] دوای چەند کاتژمێرێک، بەیاننامە فەرمییەکان ڕوونیان کردەوە کە لە سێدارەدانی ئەلبەندەر و تۆمەتبارەکەی تری ھاوڕێی دواخراوە بۆ ئەوەی بایەخێکی تایبەت بەو ڕۆژە بدرێت کە سەددام حوسێن تێیدا لە سێدارە درا.[٦] ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدیعای کرد کە کۆپتەری لەبەر دەستدا نەبووە بۆ گواستنەوەی ئەو دوو کەسەی کە مابوونەوە بۆ شوێنی لە سێدارەدانەکە؛ حکوومەتی عێراق دواتر وتی کە کاتیان نەبووە.
لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، بەرپرسێکی حکوومەتی عێراق بە ئەسۆشییەتد پرێسی ڕاگەیاند کە ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ لە سێدارەدانی نیوە برای سەددام، تکریتی، کە بەرپرسی پێشووی ھەواڵگری بوو، و ئەلبەندەر، سەرۆکی پێشووی دادگای شۆڕش، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧.[٧] ھەردووکیان پێش بەرەبەیانی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە سێدارە دران.[٨] کاتژمێر ٣:٠٥ی بەیانی (٠٠٠٥ UTC) مردنیان ڕاگەیەندرا. ڕێگە بە ڕاوێژکاری یاساییی ئەلبەندەر نەدرا ئامادە بێت. ھەروەھا ڕێگە بە حوسێن و نیوەی برای، تکریتی، نەدرا پارێزەرەکەیان ئامادە بێت کاتێک لە سێدارە دران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hakim Mustafa (١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢)، محاكمة الرئيس العراقي السابق صدام حسين - الجلسة 16-2، لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە
- ↑ «Awad Hamed al-Bandar - TRIAL International». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «AWAD HAMED AL-BANDAR». Trial International. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Jomana Karadsheh (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Dujail case: Saddam gets death». IBNLive.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Saddam Hussein Executed by Hanging in Iraq». FOXNews.com. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Hussein executed with 'fear in his face'». CNN.com. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Reports: Hussein's co-defendants to be hanged Thursday». CNN.com. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ↑ «Report: Hussein's half-brother, other co-defendant hanged». CNN.com. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.