عەمەرلو (گێڵان)
عەمەرلو ناوی دەڤەرێکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ڕودبار لە پارێزگای گێڵانی ئێران کە بریتییە لە دوو بەش عەمەرلو و خورگام.[١]
جوگرافیای ھۆزی عەمەرلو
[دەستکاری]زۆربەی دانیشتووانی شاری ڕودبار لە عەشیرەتی عەمەرلون کە ناوی ناوچەیەکیشە لە قەزای ڕودبار و پێکھاتووە لە گوندی وەک: جیراندە، کلیشم، خورگام و بلوکات).
پاشخانی ھۆزی عەمەرلو
[دەستکاری]عەمەرلو (بە کوردیی باکووری: omerlû یان emarlû یان amarlû) یەکێکە لە ھۆزە گەورەکان و خەڵکەکەی زۆربەیان بە کوردیی باکووری قسە دەکەن. زێدی سەرەکی و یەکەمیان ھەرێمی وانە لە باکووری کوردستان؛ ئەمڕۆ بەشێکیان لە باکووری سووریا و تورکیا و ئێراندا دەژین. نزیکەی ٤٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی سەفەویکاندا بەشێک لە ھۆزەکانی کورد لە کوردستانەوە گواسترانەوە بۆ خوراسان. ھۆزی عەمەرلو بۆ ١٣٠ ساڵ لەسەر خاکی خوراسانمانەوە، سەرناسەکانیان ئەوسا میرزا جەوانشیر میانکۆشکی، کوڕە گەورەکەی حسامەدین میانکۆشکی ڕەنجباری و نەوەکەی ھارون وەلی خان میانکۆشکی بوون. لە نێویاندا میرزا حسامەدین لە نێو نەوەکانی ئەم خێڵەدا بەھۆی جەنگاوەری و لێھاتوویی لە ئاسنگەری و چەقۆ لێدان و سواربوون و شەڕکردن (بە ئەسپە سپییەکەی کە ناوی ئەسکەندەر) و پاراستنی ئەم گەلە لە داگیرکاریی ھۆزەکانی ڕۆژھەڵات ناوبانگی دەرکردووە. لە ساڵی ١١١١ی کۆچی دا نادر شا ئەفشار ئەم ھۆزەی بە سەرپەرشتی وەلی خانی گەورە لە قۆچانەوە بۆ دیوی گیلان و بۆ کوردستان گواستەوە بە مەبەستی ڕاگرتنی لەشکرکێشی ڕووسەکان لەم ناوچەیەدا. بەرچاوترین نەوەی خانەکانی ئەم خێڵە (کە خەڵکی ئەم ناوچەیەن) کە لە کوردستان نیشتەجێ بوون لە خێڵی یوسف میرزای موزەفەرخان بوون؛ کە ئێستا بە ناوی یوسف گدۆنی لە شاری سنە نیشتەجێن.[ژێدەر پێویستە]
حوکمڕانانی گێڵان
[دەستکاری]دانیشتووانی جیرندە و میانکوشک و ھەوارگەی دەماش لە نەوەی سەرکردەکانی خێڵی ئامارلو و، لە تیرەی (بیشانلو) ن. مێژووناسانی سەردەمی قاجار و زەندیان و ئەفشاری و سەفەوی بە ڕوونی باس لە حوکمڕانانی کوردی بەرەبابی بیشانلوی سەر بە ھۆزی عەمەرلو دەکەن لە ھەردوو دیوی ڕووباری سفید.
زۆرینەی ئەو گوندانەی کە بە زمانی کوردی-کرمانجی قسە دەکەن دەکەونە ناحیەی خورگام کە بریتین لە بەرارود، سەرمێل، چەرە، چڵکەسەر، شیرکەدە، دوساڵدە، تالەکۆ، بەشێکی لە لیاوێلی ژوروو، گردویشە و بەشێک لە بەرە سەر، پشتە کلاو، سیبن، چیھیش، پاس تاڵەکۆ , چەمەل، لیاولی ژێروو، ماشمیان، گۆفڵ, و حاجیدە، بەڵام زۆر لە کوردانی عەمەرلو بە زمانی گیلەکیش قسە دەکەن، شارۆچکەی جیرندە و گوندی داماش و بیوەرزن و ناوچەکانی دەوروبەری ئەوانیش کرمانجی دەزانن یان ھێشتا بە تەواوی بە زمانی کوردی قسە دەکەن ھەندێک لە گوندەکانی قەزای جیرندە، وەک سەنگرود و گوندی پپیرکۆی دیلمان (شارستانی سیاکەل) ھەر بە کرمانجی دەدوێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «"بره سر عمارلو" تابلوی زیبا و بی نظیری از طبیعت» (بە فارسی). خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency. ٢٢ی ئازاری ٢٠١١.