عەمر دیاب
| عەمر دیاب | |
|---|---|
| بە عەرەبی: عمرو دياب | |
| لەدایکبوون | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١ Port Said Governorate، میسر |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | عمرو عبد الباسط عبد العزيز دياب |
| ناسناو | الهضبة |
| ھاوسەر | Shereen Reda، Dina El Sherbiny |
| منداڵ | Jana Diab |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
| پەروەردە | Higher Institute of Arabic Music |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٣ |
| ئایین | ئیسلام |
| ئامێری مۆسیقا | دەنگ، پیانۆ، عوود |
| خشتەی تۆمارەکان | Amr Diab discography |
| خەڵاتەکان | World Music Awards، World Music Awards، World Music Awards، World Music Awards |
| وێبگە | https://amrdiab.net/ |
عەمر عەبدول باسیت عەبدولعەزیز دیاب (لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١)، بە ناوی شانۆیی عەمروو دیاب و نازناوی ئەلھەزەبە ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ئەکتەری میسرییە. بە یەکێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی جیھانی عەرەبی دادەنرێت، بەو پێیەی ئەلبوومەکانی فرۆشێکی زۆریان بەدەستھێناوە، ھەروەھا زۆرێک لە گۆرانییەکانی وەرگێڕدراون بۆ چەند زمانێک، گرنگترینیان بریتین لە: ئینگلیزی، ڕووسی، کرواتی، بولگاری، تورکی، ئەلبانی، ھیندی، یۆنانی، و فەرەنسی. عەمر دیاب بە ناساندنی ئامێری نوێ بە مۆسیقای خۆی و دروستکردنی جۆرە جیاوازەکانی گۆرانی بە درێژایی ژیانی ھونەری ناسراوە.[١] [٢] [٣] [٤] [٥]
بە درێژایی ژیانی ھونەری چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە، لەوانە خەڵاتی جیھانیی مۆسیقا ٧ جار بۆ زۆرترین فرۆشراو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی: ١٩٩٨، ٢٠٠٢، ٢٠٠٧، ٢٠١٤. کاری ھونەری زیاتر لە ٣٧ ساڵ دەخایەنێت، لە بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی یا تەریق لە ساڵی ١٩٨٣ تا ئەلبوومی سەھران لە ساڵی ٢٠٢٠.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «عمرو دياب - MusicBrainz». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Error 403». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «عمرو دياب (Amr Diyab)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Cooper، David؛ Kevin Dawe (٢٠٠٥). The Mediterranean in music: Critical perspectives, common concerns, cultural differences. Scarecrow Press. لاپەڕە ١١٧. ژپنک ٠-٨١٠٨-٥٤٠٧-٤.
- ↑ «Amr Diab - Biography». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.