بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەمار کوڕی یاسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەمار کوڕی یاسر
بە عەرەبی: عمار بن ياسر
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٥٧٠
مەککە، عەرەبستانی سعوودی
مردن٢٢ی تەممووزی ٦٥٧(٦٥٧-٠٧-٢٢) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
Siffin، سووریا
بەشێکە لەھاوەڵان
کوژراوە بە دەستیAbu al-Ghadiyah al-Juhani
شوێنی ناشتنUwais al-Qarni Mosque
باوکیاسر کوڕی عامر
دایکسومەیە
خوشک و براAbd Allah ibn Yasir
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەسەرکردەیەکی سەربازی، والی، شاعیر
شوێنی کارکووفە
Social classificationjourneyman
ئایینئیسلام
پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکانکوژراو لە شەڕدا
پۆتانی شوێن٣٥°٥٦′٣٢″N ٣٩°١′٤٦″E
Map

عەمماری کوڕی یاسر ناوی عەمماری کوڕی یاسری کوڕی عەنەسییە، کونیەکەی ئەبولیەقەزانە لە مەککە لە دایکبووە. دوای ئەوەی پێغەمبەر پەیامی خوای بۆ ھات، عەممار ھاودەم بە دایک و باوکی و عەبدوڵڵای براشی موسڵمان بوو لە یەکەمین موسڵمان بووەکان بوون. سومەیییەی دایکی ژنێکی بەتەمەنی لاواز بوو، کاتێک سومەیییە موسڵمان بوو، ئەبوو جەھل لەسەر موسڵمانبوونەکەی زۆر ئازاری دەدا لەبەر گەرمای مەککەدا سزای دەدا، دواجاریش کوشتی. عەمماری کوڕی یاسر یەکێک بوو لەو حەوت کەسە یەکەمەی کە لە مەککە ئیمانی خۆیان ئاشکراکرد، ئەوانیش بریتی بوون لە پێغەمبەر و ئەبووبەکر و بیلال و سوھەیب و میقداد و عەممار و سومەیییەی دایکی عەمار. عەمار دواتر کۆچی کرد بۆ مەدینەو لە ھەریەک لە شەڕەکانی بەدر و ئوحود و خەندەق و بەیعەتی ڕیزوانیشدا بەشداری کرد.

گێڕانەوەکان

[دەستکاری]

لە جەنگى بەدردا کە ئەبووجەهل کوژرا، پێغەمبەر بە عەممارى فەرموو (خوا بکوژەکەى دایکتى کوشت).

کاتێک عەممار و دایک و باوکى سزا دەدران، پێغەمبەر دەیفەرموو (خۆڕاگر بن ئەى خێزانى یاسر، وادەتان بەهەشتە).

بێباوەڕان هێندە سزاى عەمماریان دا تا ناچاریان کرد قسە بە پێغەمبەر بڵێت، ئینجا وازیان لێهێنا، دواتر کە عەممار چوو بۆ لاى پێغەمبەر، وتى: ئەی پێغەمبەر وازم لێنەهێنرا تا قسەم بە تۆ وت و بە چاکە باسی خواوەندەکانى ئەوانم کرد، پێغەمبەر فەرمووى (دڵت چۆن بوو؟) وتى: تەواو دڵنیایە بەئیمان، فەرمووى (ئەگەر ناچاریان کردیت، وا بکەرەوە)

لە کاتى هەڵکەندنى خەندەقدا، پێغەمبەر (صلى الله عليە وسلم) سەری عەممارى دەتەکاند و دەیفەرموو (دەستەیەکی یاخیبوو دەتکوژن).

هەروەها پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليە وسلم) دەیفەرموو (هەرکەس دژایەتى عەممار بکات خوا دژایەتى دەکات). 

عەلى کوڕی ئەبووطالیب دەڵێت جارێک لە خزمەت پێغەمبەر دانیشتبووین کە عەممار هات و داواى مۆڵەتى کرد، پێغەمبەر فەرمووى (مۆڵەتى بدەن، مەرحەبا لە پاکى پاکى پێبەخشراو).

عائیشەی دایکی باوەڕداران دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليە وسلم) دەیفەرموو (عەممار هەر کات دوو پرسی بۆ بخرێتە روو، ئەوە دروستترینیان هەڵدەبژێرێت).

لە سەردەمى خیلافەتى عەلى کوڕی ئەبووطالیبدا عەممار بەیعەتی بە عەلی دا و بووە شوێنکەوتووی عەلى و تا کوژرانی دەستبەردار نەبوو لێی و پشتیوانى بوو.

لە ساڵی سی و حەوتى کۆچیدا بوو، لە جلەکانى خۆیدا کفن کرا، کاتێک عەممار کوژرا، تەمەنى لە نەوەد ساڵ زیاتر دەبوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]