عەلی کەریمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی کەریمی
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٠–١٩٩١ نەفتی تاران[١][٢]
١٩٩١–١٩٩٤ سایپا[٣]
١٩٩٤–١٩٩٦ فەتحی تاران
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٦–١٩٩٨ فەتحی تاران
١٩٩٨–٢٠٠١ پێرسپۆلیس ٤٢ (١١)
٢٠٠١–٢٠٠٥ شەباب ئەلئەھلی ٦٩ (٤٥)
٢٠٠٥–٢٠٠٧ بایەرن میونشن ٣٣ (٣)
٢٠٠٧–٢٠٠٨ قەتەر ٢٦ (٥)
٢٠٠٨–٢٠٠٩ پێرسپۆلیس ٢١ (٥)
٢٠٠٩–٢٠١١ ستیل ئازین ٤٠ (١٤)
٢٠١١ شاڵکە ٠٤ ١ (٠)
٢٠١١–٢٠١٣ پێرسپۆلیس ٤٠ (١٣)
٢٠١٣–٢٠١٤ تراکتۆر ٢٦ (٥)
سەرجەم ٢٩٨ (١٠١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٩ ئومێدی ئێران ٣[٤] (٢)
١٩٩٨–٢٠١٢ ئێران ١٢٧ (٣٨)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١٤ ئێران (یاریدەر)[٥]
٢٠١٧ نەفتی تاران
٢٠١٨ سێپیدروود
٢٠١٨–٢٠١٩ سێپیدروود
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

محەممەد عەلی کەریمی پاشاکی (بە فارسی: محمدعلی کریمی‎؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە کەرەج)، ناسراو بە عەلی کەریمی (بە فارسی: علی کریمی)، ڕاھێنەر و یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی ئێرانییە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەرانەی تۆپی پێیدا، لە یارییەکانی خولی نایابی ئێران، خولی نایابی ئیمارات، خولی ئەستێرەکانی قەتەر و بۆندسلیگا یاریی کردووە. کەریمی لە ١٢٧ یاریدا، ٣٨ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران تۆمار کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٤، وەکوو باشترین گۆڵکەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندرا و لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی یاریزانی تۆپی پێی ساڵی ئاسیای وەرگرت. لە کۆتاییی وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ وازھێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند و لە ١١ی نیسانی ٢٠١٤دا کۆتایاریی ١٨ ساڵەی ژیانی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا.[٨]

ئەو بێجگە لە تۆپی پێ لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا چالاک بووە. لە مانگەکانی کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٢ لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، کەریمی کە لە دوبەی نیشتەجێ بوو، بووە یەکێک لە سەرەکیترین کەسایەتییەکانی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران کە پاڵپشتی لەو خۆپیشاندانانە دەکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکی بەڕێوە دەبرد.[٩][١٠] لەلایەن حکوومەتی ئێران بە «ھاندانی ئاژاوەگێڕی» تۆمەتبار کرا[١١] و لەلایەن حکوومەتەوە دەستی بەسەر خانووەکەی لە لەواساندا گیرا.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tamashagar Vol. 23 pp 46–47" (PDF). hamshahrimags.com. Archived from the original (PDF) on 9 March 2012.
  2. ^ يک بازي بزرگ حداقل شايستگي سربازان فوتبال ايران (بە فارسی). Mardomsalari Newspaper. Archived from the original on 21 March 2012. Retrieved 26 February 2012. ٢١ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Ali Karimi's official website". Archived from the original on 11 December 2011. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Bobrowsky, Josef (15 December 1999). "Dunhill Cup 1999 (Ho Chi Minh City, Vietnam)". RSSSF. Retrieved 18 January 2018.
  5. ^ "Karimi to Assist Queiroz". Financial Tribune. 27 September 2014. Retrieved 18 January 2018.
  6. ^ "2006 FIFA World Cup Germany: List of Players: Iran" (PDF). FIFA. 21 March 2014. p. 14. Archived from the original (PDF) on 10 June 2019.
  7. ^ "2006 FIFA World Cup Germany". FIFA. Archived from the original on 10 April 2012. Retrieved 26 February 2012. ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Esteghlal TEH 1 – 3 Traktor TBZ". iplstats.com. 11 April 2014. Archived from the original on 27 July 2014. Retrieved 23 July 2014. ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  9. ^ "Protests shadow Iran's World Cup push". France 24. 28 September 2022. Retrieved 16 October 2022.
  10. ^ ئ ا Smith, Rory; Panja, Tariq (30 September 2022). "Arrests and Warnings as Iranian Soccer Stars Take Side in Protests". The New York Times. Retrieved 16 October 2022.
  11. ^ Berger, Miriam (15 October 2022). "Iranian celebrities face arrest, travel bans for supporting protests". The Washington Post. Retrieved 16 October 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]