بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی لاریجانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی لاریجانی
بە فارسی: علی لاریجانی
لەدایکبوون٣ی حوزەیرانی ١٩٥٨
نەجەف، عێراق
مردن١٧ی ئازاری ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٣-١٧) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
شوێنی ناشتنFatima Masumeh Shrine
باوکHashim Larijani
خوشک و براSadegh Larijani، Mohammad-Javad Larijani
خزمەکانAbdollah Javadi Amoli، مورتەزا موتەھەری، Ali Motahari
زمانی زگماکیزمانی فارسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
زمانی نووسینزمانی فارسی
پیشەسیاسەتوان، فەیلەسووف
شوێنی کارکردنزانکۆی تاران
پەروەردەزانکۆی پیشەسازیی شەریف، زانکۆی تاران
ڕاوێژکاری دکتۆراGholam-Ali Haddad-Adel
قوتابییKarim Mojtahedi
پێشگرێکی شەرەفمەندانەsardar
ئەندامی حیزبیIslamic Coalition Party
ئایینئیسلام
باری تەندرووستینەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
ناکۆکیشەڕی ئێران و عێراق، شەڕی ئێران ٢٠٢٦
لقی سەربازیسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
کارتێکراوە لەلایەنئیمانوێل کانت، Saul Kripke، David Lewis
ڕووداوە بەرچاوەکانتیرۆرکردنی عەلی لاریجانی
وێبگە

عەلی لاریجانی (بە فارسی: علی لاریجانی؛ ٣ی حوزەیرانی ١٩٥٨ – ١٧ی ئازاری ٢٠٢٦)، لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢٠ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە.[١] پێشتر سەرۆکی دانوستانکاری ئێران بووە لە پرسەکانی ئاسایشی نیشتمانی وەک بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی تێگەیشتنی مەسلەحەی ڕژێمە.

لە زانکۆی تاران خوێندوویەتی و بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە فەلسەفەی ڕۆژاوا بەدەستھێناوە. ھەروەھا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە بە پلەی یەکەم لە بیرکاری و ڕاگەیاندن لە زانکۆی تەکنەلۆجی شەریف. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤ سەرۆکایەتی ڕێکخراوی پەخش و تەلەڤیزیۆنی ئێرانی کردووە دوای ئەوەی لەلایەن ڕێبەری مەزنی ئێرانەوە کاندید کراوە. ساڵی ٢٠٠٥ خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کاندید کرد و بە ٥٫٩٤٪ی دەنگەکان پلەی شەشەمی بەدەستھێنا. لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٥ بووەتە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و دواتر لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە. لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیدا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی سەر بە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی لە شاری قوم دامەزراند.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. احسان (١٦ی ئایاری ٢٠٢١). «من هو علي لاريجاني وكيف يمكنه خلط أوراق المحافظين في الانتخابات الرئاسية؟». ميدل ايست نيوز بالعربي (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «نظرة خاطفة إلى مركز الدراسات الإسلامية التابع لمجلس الشورى الاسلامي». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.