عەلی شەفیق ئۆزدەمیر
عەلی شەفیق ئۆزدەمیر |
---|
عەلی شەفیق ئۆزدەمیر (١٨٨٥، قاهیرە - ١٧ی ئایاری ١٩٥١ ئەنقەرە)، سیاسەتمەداری تورکیایی بە ڕەگەز چەرکەسە .
دەرچووی ئەزهەر لقی (دار الفنون) بۆ ئەدەبی ئیسلامی لە قاهیرە . بازرگان و بەڵیندەر، کشتوکاڵناس، دامەزرێنەری رێکخراوى (شام)ی عەرەبی تورکی . بۆ ماوەی ١٥ خول وەک ئەندامی پەرلەمان وەک بەربژێرى سێرت و غازی عەنتاب لە پەرلەمانى تورکیا بووە . خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە. [١]
لە بنەماڵەی ئۆزدەمیرە و بەرەچەڵەک لە گەلى ئەدیغە کە لە قەفقازەوە کۆچیان کردووە بۆ میسر. لە رووداوەکانى هاتای (ئەنتاکیە) و رەواندز و سوریا رۆڵی گێڕاوە و لایەنگرێکى دڵسۆزى مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو . لە کاتی شەڕی دیلۆک (عەنتاب) چووە شارەکە تا زانیاری لەسەر سوریا بدات بە مستەفا کەمال پاشا، کاتێک فەرەنسییەکان بە گوێرەى رێککەوتنى سایکس پیکۆ سوریایان داگیرکرد، بەرگریکردن لە عەنتاب دەستنیشانکرا و سەرکردایەتى شەڕەکەى کرد تا کۆتایی.[ژێدەر پێویستە][ وەرگێڕان پێویستە ]
لە ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد و بەپێی وەسیەتنامەکەی تەرمی هێنرایە دیلۆک (غازی عەنتاب) و لە گۆڕستانی ئەسری بە خاک سپێردرا، لە گۆڕی ژمارە ١٨٧٨١.
ئۆزدەمیر لە رەواندز
[دەستکاری]رەفیق حیلمی لە یاداشتەکانی دا لەلاپەڕە 151 دا دەڵێت: کەمالیەکان بۆ هەڵگێڕانەوەی عەشیرەتە کوردەکانی باکوری عێراق لە ئینگلیز لە ژێر ناوی «عەلی شەفیق» ناو «میرئاڵایەک»ی میلیس واتە «کۆلۆنەلی ئەهلی»دا کە لە رەگەزی چەرکەسەکانی میسر بوو، تاقمێک عەسکەریان ناردە رواندز «حوزەیران 1922» ئەم تاقمە نەک لە مەفرەزەیەکی عەسکەری، بەڵکو زۆرتر لە چەتەیەک ئەچو. لە چوار پێنج زابت و چەند نەفەرێکی تورک بەولاوە ئەوانی تری ئەم چەتەیە هەموو کورد بون، لە خەڵکی کەرکوک و هەولێریش هەندێکیان لەوانە لەگەڵ بو کە بە تورکی قسەیان ئەکرد و نەیان ئەزانی کوردن یان وایان بە جوان ئەزانی کە ببن بە تورک.
هەر لەمبارەیەوە رەمزی قەزاز، لە کتێبی کورد لە کۆتایی چەرخی نۆزدەهەمەوە تا ناوەڕاستی چەرخی بیست،لە لاپەڕە 146و 147دا دەڵێت:
لەم کاتەدا بوو حکومەتی فەرەنسە لەگەڵ تورکیا « ئۆزدەمیر» کە لەوێ شەڕی دەکرد لەگەڵ فەرەنسیەکانا لە وێوە بە خۆیی و هێزەکەیەوە ناردیان بۆ رەواندز بەم جۆرە هێزی رەواندز بەهێز کرا.
هەر لەمبارەیەوە کریس کۆچێرا لە کتێبی کورد لەسەدەی 19 و 20 لە لاپەڕە 126 دەڵێت:
لە 18ی مانگی مارس دا فەرماندەی هێزی هەوائی ئینگلیز سێرجان سالموند، تەسمیمی گرت کە شاری رەواندز بۆمبارانکا و بەو جۆرە تورکەکان کۆتایی پێ بێنێ. ئەویش مەبەست بەوە بوو کە شێخ مەحمود و سەرۆکی تورکەکان هەردوکیان دەیانەویست دژی ئینگلیز دەس بەکار بن. ستونێک لە سەربازەکانی «کوئی کول» کە تەنیا ئینگلیزی بوون، هێرشیان بردە سەر شاری موسڵ. هەولێر و کۆی سەنجاق، وە مەبەست لەو هێرشە بڕینی هات و چۆ لەبەینی تورکەکان و شێخ مەحمود بوو. ستوونی دووەم «فڕۆن تێڕکول» کە بریتی لە پۆلیس و چریک بوون، یەک ڕاست چوونەسەر ڕێگای سپیلک و شاری رەواندز. کولونیل شەفیق سەرداری تورک کە ئەو هێرشە گەورەی بیست و لە پاشان چاوی پێ کەوت، شەڕی نەکرد، وە لە 22ی ئاپریلی1923 دا رواندزی بەجێ هێشت. ئەو هوروژم وهێرشانە هاوکات لەگەڵ وەختێک بوو کە دووهەمین کونفراسی لۆزان کراوە، دەستی بە ئیش و کار کرد. «
ئینگلێزەکان دەیان زانی کە ئۆزدەمیر بۆتە کێشەو سەری بەشێک لە خۆرکەی حکومەتەکەی باشووری کوردستان و شێخ مەحمود، بەڵام بارودۆخی ئینگلز لە خراپیدا بوو لە وڵاتی خۆیدا ئابوریەکەی و کێشەکانی جەنگ وای کردبوو کە لە حاڵێکی تاڕادەیەک لاوازدا بێت، کە ئەمانە هۆکارێک بوون بۆ لاشل کردنی ئۆزدەمیر و چۆڵی ناوچەکە لە سیاسەت و پشت گوێخستنی لەلایەن ئینگلێزەکانەوە.

سەرچاوە
[دەستکاری]ڕەفیق حیلمی یاداشت چ3،سلێمانی 2023
2 -ڕەمزی قەزاز:بزوتنەوەی سیاسی و ڕۆشنبیری کورد لە کۆتایی چەرخی نۆزدەهەمەوە تا ناوەڕاستی چەرخی بیست، چاپخانەی ژین، ساڵی1917
3 -ئەحمەد تەقی:یاداشت، چاپخانەی سلمان الاعظمي- بغداد، 1970
4 -کریس کۆچێرا: کورد لە سەدەی 19-20 وەرگێڕانی محمد بازیانی،بەهاری 1349 تاران.
5 -عەلائەددین سەججادی: شۆڕشەکانی کورد و کۆماری عیراق، سنندج، کوردستان، 1395
- ^ . ٣١ی Ekimی ٢٠١٢ https://web.archive.org/web/20150310123447/http://www.tbmm.gov.tr/TBMM_Album/Cilt1/index.html. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 Aralık 2012 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)