بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی شادمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی شادمانی
بە فارسی: علی شادمانی
لەدایکبوون٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٢
ھەمەدان، ئێران
مردن١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥(٢٠٢٥-٠٦-١٧) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
دڵسۆزیئێران
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
پیشەسەرکردەیەکی سەربازی
پێشگرێکی شەرەفمەندانەسەردار
ئایینشیعە
پلەی سەربازیBrigadier General
ناکۆکیشەڕی ئێران و عێراق، شەڕی ئێران و ئیسرائیل
لقی سەربازیسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

عەلی شادمانی (٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٢ لە ھەمەدان – ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە تاران)[١] ئەفسەرێکی سەربازیی ئێرانی بە پلەی سالاری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە دوای تیرۆرکردنی غوڵامعەلی ڕەشید لە ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا، وەک فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا دەستنیشان کرا و ھەتا ١٧ی حوزەیران پۆستەکەی پێبوو.[٢]

شادمانی لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانەوە کرد و لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە و لە ساڵی ١٩٨٦ ھەتا ١٩٨٨ فەرماندەی فیرقەی ٣٢ی ئەنسارولحوسێن بوو.[٣]

لە ساڵی ١٩٨٨ ھەتا ١٩٩٨ جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزی وشکانیی سوپای پاسداران بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ ھەتا ٢٠٠٠ وەک فەرماندەی فیرقەی ٣ی ھێزە تایبەتەکانی حەمزە کاری کرد، لە ساڵی ٢٠٠٠ ھەتا ٢٠٠٣ فەرماندەی بارەگای نەجەف بوو و لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠١٢ وەک بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە بارەگای گشتیی ھێزە چەکدارەکان کاری کرد. ئەو لە ساڵی ٢٠١٢ ھەتا ٢٠١٦ جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای گشتیی ھێزە چەکدارەکان بوو.[٤][٥]

کوژران

[دەستکاری]
تەرمی عەلی شادمانی پێش ناشتنی لە تاران (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥)

سوپای ئیسرائیل لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا ڕای گەیاند کە شادمانی کوشتووە.[٦][٧] بەوتەی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان «بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی سەربازی و ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل» و بەپێی زانیاریی ورد و «ھەلێکی لەناکاو»، ناوەندێکی فەرماندەییی چالاکیان لە تاران کردە ئامانج و لە ئەنجامدا شادمانی کوژرا.[٨] بەپێی وێبگەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران ھۆکاری مردنی شادمانی «برینە زۆرەکان بەھۆی بۆردومان» لە ڕێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.skynewsarabia.com/world/1803592-%D8%A7%D9%95%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%8A%D9%94%D9%8A%D9%84-%D8%AA%D8%BA%D8%AA%D8%A7%D9%84-%D8%B1%D9%8A%D9%94%D9%8A%D8%B3-%D9%87%D9%8A%D9%8A%D9%94%D8%A9-%D8%A7%D9%94%D8%B1%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%95%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A
  2. http://www.farsnews.ir/newstext.php?nn=13940131000740
  3. http://www.hegmataneh-news.ir/Newspaper/PrintNews/11533
  4. https://www.irna.ir/news/5573685/%D9%81%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%87-%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1%DA%AF%D8%A7%D9%87-%D9%86%D8%AC%D9%81-%D8%AF%D8%B4%D9%85%D9%86-%D8%AF%D8%B1-%D8%AA%D9%84%D8%A7%D8%B4-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%81%D8%B1%D9%88%D9%BE%D8%A7%D8%B4%DB%8C-%D9%86%D8%B8%D8%A7%D9%85-%D8%A7%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%A7%D8%B3%D8%AA
  5. https://www.irna.ir/news/6349248/%DB%8C%DA%A9-%D9%85%D9%82%D8%A7%D9%85-%D9%86%D8%B8%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%A8%D8%B3%DB%8C%D8%AC-%D8%AF%D9%86%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D8%A7%D9%85%D8%B1%D9%88%D8%B2-%D8%B1%D8%A7-%D8%AA%D8%AD%D8%AA-%D8%AA%D8%A7%D8%AB%DB%8C%D8%B1-%D8%AE%D9%88%D8%AF-%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D9%87-%D8%A7%D8%B3%D8%AA
  6. «ارتش اسرائیل از کشتن فرمانده جدید قرارگاه خاتم‌الانبیا چهار روز پس از انتصابش خبر داد» (بە فارسی). www.iranintl.com. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب وب
  8. «خبر کشته شدن فرمانده قرارگاه خاتم‌الانبیاء تأیید شد». بی‌بی‌سی فارسی. ۲۵ ژوئن ۲۰۲۵. لە ۲۶ ژوئن ۲۰۲۵ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  9. «سردار شادمانی به شهادت رسید». ایسنا. ۴ تیر ۱۴۰۴. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)