بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی خامنەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەلی خامەنەییەوە ڕەوانە کراوە)
ئایەتوڵڵا
سەید
عەلی خامنەیی
علی خامنه‌ای
خامنەیی لە ساڵی ٢٠٢٣
دووەمین ڕێبەری ئێران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
کاتی: ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ – ٦ی ئابی ١٩٨٩[١]
سەرۆک کۆمار
پێشینە ڕووحوڵڵا خومەینی
سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران
لە پۆستدا بووە
٩ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١ – ١٦ی ئابی ١٩٨٩[٢]
سەرۆک وەزیران میرحوسێن مووسەوی
ڕێبەر ڕووحوڵڵا خومەینی
خۆی
پێشینە محەممەدعەلی ڕەجایی
پاشینە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی
یەکەمین سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم
لە پۆستدا بووە
٧ی شوباتی ١٩٨٨ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشینە پۆستەکە دامەزراوە
پاشینە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی
ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری
لە پۆستدا بووە
١٥ی ئابی ١٩٨٣ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
ناوچەی بەربژێری پارێزگای تاران[٣]
زۆرینە ٢،٨٠٠،٣٥٣ (٨٧٫٨٪)[٤]
ئەندامی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئایاری ١٩٨٠ – ١٣ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١
ناوچەی بەربژێری تاران، ڕەی و شەمیرانات
زۆرینە ١،٤٠٥،٩٧٦ (٦٥٫٨٪)[٥]
پێشنوێژی ھەینیی تاران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشنوێژە کاتییەکان
پێشینە حوسێنعەلی مونتەزیری
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەید عەلی حوسێنی خامنە[٦]
(١٩٣٩-٠٧-١٦) ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ)[٧] (ڕێکەوتی ناسنامە)[٦]
(١٩٣٩-٠٤-١٩) ١٩ی نیسانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٥ ساڵ) (ڕێکەوتی ڕاستەقینە)[٨]
مەشھەد، پارێزگای خۆراسان، شانشینی ئێران
پارتی سیاسی سەربەخۆ (لە ١٩٨٩ەوە)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوسەر(ەکان) مەنسوورە خوجەستە باقرزادە (ھاوسەرگیری ١٩٦٤)
منداڵ(ەکان)
نیشتەجێ بەیتی ڕێبەری
خوێندن لە ناوچەی زانستیی قوم
ماڵپەڕ farsi.khamenei.ir

سەید عەلی حوسێنی خامنەیی (بە فارسی: سید علی حسینی خامنه‌ای‎؛ لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٣٩)[١١][١٢] مەرجەعێکی شیعەی دوازدە ئیمام و دووەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە ئەو پۆستەی پێیە و جێگەی ڕووحوڵڵا خومەینی گرتووەتەوە.[١٣][١٤] ئەو پێشدا سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩. خامنەیی بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران، باڵاترین دەسەڵاتدار و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە. ئەو لە ئێستادا درێژترین ماوەی دەسەڵاتداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا و لەدوای محەممەدڕەزا پەھلەوی دووەم درێژترین ماوەی ڕێبەرایەتی لە ئێراندا پێیە.[١٥]

بەوتەی خۆی لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا چەند جاران دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵان دوور خرایەوە.[١٦] دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران و ڕووخانی شانشینی پەھلەوی، لە حوزەیرانی ١٩٨١دا ھەوڵی تیرۆرکردنی خامنەیی درا کە بووە ھۆی لەکارکەوتنی دەستی ڕاستی.[١٧][١٨] خامنەیی یەکێک لە سەرکردەکانی ئێران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە دەیەی ١٩٨٠دا بووە و پەیوەندیییەکی نزیکی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەبووە کە ئێستا سپای بەڕێوە دەبات و فەرماندەکانی سپا لەلایەن خامەنییەوە دادەنرێن و لادەبرێن. ھەروەھا سپای پاسداران ھەوڵی سەرکوتکردنی دژبەرانی خامنەیی دەدات.[١٩] خامنەیی لە ساڵی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩، وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران کاری کرد و یەکێک لە نزیکەکانی ڕووحوڵڵا خومەینی، یەکەمین ڕێبەری باڵای شۆڕش بوو. خومەینی ھەندێک پێش مردنی لەگەڵ ئەو جێگرەوەی کە ھەڵیبژاردبوو، حوسێنعەلی مونتەزیری ناکۆکیی ھەبوو، ھەربۆیە کاتی مردنی خومەینی کەس نەبوو کە جێگەی بگرێتەوە. لەلایەن ئەجومەنی شارەزایانەوە لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩، خامنەیی کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بوو وەکوو ڕێبەری نوێ ھەڵبژێردرا. بەوتەی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، خامنەیی کەسێک بوو کە خومەینی پێش مردنی وەکوو جێگرەوەی خۆی ھەڵیبژاردبوو. خامنەیی لە ١٤ی ئایاری ١٩٧٩ەوە، بەڕێوبەرایەتیی خزمەتکارانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی پێیە.[٢٠]

خامنەیی وەکوو ڕێبەر، بەھێزترین کاربەدەستی سیاسی لە کۆماری ئیسلامییە.[٢١][٢٢] ئەو سەرۆکی دەوڵەتی ئێران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە و دەتوانێت لە زۆرێک لە بوارە ئابوورییەکان، ئایینییەکان، سیاسەتە ناوخۆیییەکان و دەرەکییەکان و ژینگە سروشتییەکاندا دەستێوەردان و ڕۆڵی سەرەکیی ھەبێت.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] خامنەیی وەکوو ڕێبەر، توانای بەڕێوەبەرایەتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەسەر دەزگاکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادگەری و ھەروەھا ھێزە چەکدارەکان و میدیاکاندا ھەیە.[١٥] تەواوی کاندیداکانی ئەنجومەنی شارەزایان، سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند دەکرێن، کە ئەندامەکانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە دادەنرێن.[٢٩] ھەروەھا ھەندێک کات بووە کە ئەنجومەنی پارێزەران دوای فەرمانی خامنەیی، ڕەتکردنەوەکانی بۆ ژمارەیەکی تایبەت ھەڵوەشاندووەتەوە.[٣٠]

خامنەیی لە سەردەمی دەسەڵاتداریدا بینەری ژمارەیەکی بەرچاو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورە بووە، لەوانەش خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٤ی قەزوین،[٣١]خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٩ی خوێندکارانی تاران، خۆپیشاندانەکانی دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ی سەرۆکایەتیی،[٣٢][٣٣][٣٤] خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١–٢٠١٢، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨، خۆپیشاندانەکان و مانگرتنەکانی گشتیی ٢٠١٨–٢٠١٩، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩–٢٠٢٠، خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١، سەرھەڵدانی ٢٠٢٢. ھەروەھا زۆربەی ڕۆژنامەنووس و ئەو کەسانەی کە ڕەخنەیان لە خانتەیی گرتووە بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان دەستبەسەر کراون و بە بەندیخانە و قامچلێدان سزا دراون، کە ھەندێک جار گیانیان لەدەستداوە.[٣٥][٣٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Entekhab.ir, پایگاه خبری تحلیلی انتخاب. "توضیحات مجلس خبرگان درباره جلسه انتخاب آیت‌الله خامنه‌ای به عنوان رهبر در سال 68/ آیت‌الله گلپایگانی فقط 14 رای داشت". پایگاه خبری تحلیلی انتخاب – Entekhab.ir.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "letter to Hashemi Rafsanjani and resignation from presidency" (بە فارسی). Khamenei.ir. 16 August 1989. Retrieved 17 July 2018.
  3. ^ "1982 Assembly of Experts Election", The Iran Social Science Data Portal, Princeton University, archived from the original on 19 October 2015, retrieved 10 August 2015
  4. ^ "چه کسی در نخستین انتخابات خبرگان اول شد؟ +جدول". 7 January 2014. Archived from the original on 10 October 2017.
  5. ^ "Parliament members" (بە فارسی). Iranian Majlis. Archived from the original on 7 July 2014. Retrieved 28 October 2014. ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا "A photo of Identity document of Ayatollah Khamenei" (بە فارسی). Khamenei.ir. 1 February 2010. Archived from the original on 14 August 2017. Retrieved 14 January 2018.
  7. ^ "تصویری از شناسنامه حضرت آیت‌الله خامنه‌ای".
  8. ^ "روایتی از تاریخ دقیق تولد رهبر انقلاب از زبان معظم‌له+عکس". مشرق نیوز. 16 April 2016.
  9. ^ "جامعه روحانيت مبارز جوان مي‌شود" [Combatant Clergy Association gets younger] (بە فارسی). Fararu. 8 July 2012. 118101. Archived from the original on 2 September 2016. Retrieved 25 June 2016.
  10. ^ Kazemzadeh, Masoud (n.d.). "Ayatollah Khamenei's Foreign Policy Orientation". Comparative Strategy. 32 (5): 443–458. doi:10.1080/01495933.2013.840208. eISSN 1521-0448. ISSN 0149-5933. S2CID 153558136.
  11. ^ "Ali Khamenei". CGIE (fa).
  12. ^ "taking look at the biography of Ali Khamenei". khamenei (fa). 21 March 2014. Retrieved 21 March 2014.
  13. ^ "Iran". State. 23 July 2010. Retrieved 21 August 2010. The government monitored meetings, movements, and communications of its citizens and often charged persons with crimes against national security and insulting the regime based on letters, e-mails, and other public and private communications.
  14. ^ "Profile: Ayatollah Seyed Ali Khamenei". BBC News. 17 June 2009. Archived from the original on 26 March 2009. Retrieved 28 July 2009.
  15. ^ ئ ا "The Supreme Leader – The Iran Primer". 2 October 2010. Archived from the original on 30 June 2016. Retrieved 1 July 2016.
  16. ^ "Khamenei.ir". Archived from the original on 12 November 2013.
  17. ^ Khamenei has kept a low profile[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] Agence France Presse, 20 June 2009. Retrieved 24 September 2009.[بەستەری مردوو]
  18. ^ Maziar Bahari (6 April 2007). "How Khamenei Keeps Control". Newsweek. Archived from the original on 25 October 2010. Retrieved 29 September 2010.
  19. ^ "Khamenei Will Be Iran's Last Supreme Leader". Newsweek. 17 November 2009. Archived from the original on 16 September 2017. referring to the enormous power Khamenei has given Iran's Islamic Revolutionary Guards Corps, which, under Khamenei's direct control, has brutally repressed demonstrators, human rights activists, and opposition journalists.
  20. ^ "انتصاب آیت‌الله خامنه‌ای به عنوان رئیس خدمه‌ی آستان قدس رضوی". farsi.khamenei.ir. khamenei.ir. 14 April 1979. Archived from the original on 19 August 2017. Retrieved 19 August 2017.
  21. ^ "Profile: Iran's 'unremarkable' supreme leader Khamenei". BBC News. 4 August 2011. Archived from the original on 18 February 2012.
  22. ^ Ganji, Akbar, "The Latter-Day Sultan: Power and Politics in Iran", Foreign Affairs, November December 2008
  23. ^ "Iran's Khamenei hits out at Rafsanjani in rare public rebuke". Middle East Eye. Archived from the original on 4 April 2016.
  24. ^ "Khamenei says Iran must go green – Al-Monitor: the Pulse of the Middle East". Al-Monitor. Archived from the original on 22 December 2015. Retrieved 31 March 2016.
  25. ^ Louis Charbonneau and Parisa Hafezi (16 May 2014). "Exclusive: Iran pursues ballistic missile work, complicating nuclear talks". Reuters. Archived from the original on 31 July 2017.
  26. ^ "IranWire – Asking for a Miracle: Khamenei's Economic Plan". Archived from the original on 7 March 2016.
  27. ^ "Khamenei outlines 14-point plan to increase population". 22 May 2014. Archived from the original on 1 August 2017. Retrieved 21 May 2017.
  28. ^ "Iran: Executive, legislative branch officials endorse privatization plan". Archived from the original on 5 January 2017. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Rafsanjani breaks taboo over selection of Iran's next supreme leader". The Guardian. 14 December 2015. Archived from the original on 18 December 2016.
  30. ^ "Iran reverses ban on reformist candidates". The Guardian. 24 May 2005. Archived from the original on 21 December 2016.
  31. ^ "The Basij Mostazafan – A culture of martyrdom and death". Al Arabiya. 6 December 2016. Archived from the original on 7 December 2016.
  32. ^ "Khamenei was the victim of an attempted assassination". LinkDay. Archived from the original on 11 October 2016. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ "Police Are Said to Have Killed 10 in Iran Protests". The New York Times. 28 December 2009. Archived from the original on 5 February 2010.
  34. ^ "Several killed, 300 arrested in Tehran protests". CNN. Archived from the original on 31 December 2009.
  35. ^ "IRAN 2015 HUMAN RIGHTS REPORT" (PDF). United States State Department. During the year the government arrested students, journalists, lawyers, political activists, women's activists, artists, and members of religious minorities; charged many with crimes such as "propaganda against the system" and "insulting the supreme leader;" and treated such cases as national security trials (see sections 1.a. through 1.e.; section 6, Women; and section 7.a.).
  36. ^ "IRAN 2016 HUMAN RIGHTS REPORT" (PDF). United States State Department.