عەلی بن عیسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

یەکێ لە بەناوبانگترین پزیشکی چاوی ئیسلام شەرەفەددین عەلی بن عیسا بن عەلی، لە ساڵی ٤٣٠ کۆچی لە بەغداد لە دایکبووە، ساڵی مردنی بە تەواوی نەزانراوە.

کارەکان[دەستکاری]

ئەو ناسراو بوو بە شارەزایی لە پزیشکیی چاو لە سەردەمەکەیدا، کتێبێکی نووسیوە لەژێر ناونیشانی (تذكرة الكحالين)کە کتێبێکی گرنگە، کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە بەشی یەکەم سەبارەت بە توێکاری چاو، دووەمیان سەبارەت نەخۆشیە باوەکانی چاو، بەشی سێیەمیش سەبارەت بە نەخۆشیە ناوەکیەکان، هەڵبەت ئەم کتێبە ناوبانگێکی گەورەی بەدەست هێنا لە ڕۆژئاوا وەرگێردراوە بۆ لاتینی و عیبری.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی