بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەشتەرووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەشتەرووت
ناو بە زمانی فەرمی𒀾𒁯𒋫، 𒀭𒀸𒁯𒊏𒀜، 𒅖𒁯𒋫، 𐎓𐎘𐎚𐎗𐎚، 𐤏𐤔𐤕𐤓𐤕‎
ھاوسەرBaal
منداڵMelqart
دەپەرسترا لەلایەنئایینە کەنعانییەکان، Phoenician religion، ئایینی سۆمەری، Ugaritic religion، Punic religion
Domain of saint or deityfertility، sexuality، شەڕ
کاری وەرگیراوAstarte

عەشتەرووت [١] یان عەشتارە خوداوەندی بەپیتی و خۆشەویستی و شەڕە لە نێوان فینیقی و کەنعانییەکان.[٢] [٣] [٤] بابلییەکان پێی دەڵێن «عەشتار» و کارتاجییەکان و نومیدییەکان «تانیت» و یۆنانیەکان بە «ئەفرۆدیت» و «ھیرا» و «سیبێل» ناوی دەبەن.

عەشتەرووت لە سەردەمی بڕۆنزەوە تا سەردەمی کلاسیک دەپەرسترا، ناوەکەی بە تایبەتی بە پەرستنی لە ناوچەی شامی کۆن لە نێوان کەنعانییەکان و فینیقییەکاندا دەبەسترێتەوە، ھەرچەندە لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە شارە ئەمۆرییەکانەوە ھەبوو وەک ئۆگاریت و ئیمار، ھەروەھا ماری و ئیبلا. لە میسریشدا پیرۆز ڕادەگیرا، بەتایبەتی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ڕامسیسەکاندا، ئەمەش دوای گواستنەوەی پەرستشە بیانییەکان بۆ ناو ئەو وڵاتە. فینیقییەکان پەرستنی ئەم خوداوەندەیان لە داگیرگەکانی خۆیان لە نیمچە دوورگەی ئیبیریا بڵاوکردەوە.[٥]

شێوەی پرۆتۆ-سامیی ناوی ئەم خوداوەندە «عەستارت» بووە. لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە کۆنەکان پێشنیازی ئەوەیان دەکرد کە ناوی «عەستارت» بە زیادکردنی پاشگری مێینەی ئەفرۆ-ئاسیایی (-t) بۆ سەر ناوی خوداوەندی «عەستار» دروست بووە، بەڵام دیدگا نوێیەکان ھەردوو ناوی «عەستار» و «عەستارت» وەک دوو ناوی پەیوەندیدار لە ڕووی ڕەگ و ڕیشەی زمانەوە دەبینن، لە کاتێکدا پەیوەندییە وردەکەی نێوانیان بە نادیار دەمێنێتەوە. واتای ناوەکانی «عەستار» و «عەستارت» خۆیشیان ھێشتا ڕوون نین.[٦][٧]

دەربارەی گۆکردنی ناوی «عەشتەرووت» لە دەقی ماسۆریتیدا مشتومڕ ھەیە: زۆربەی زانایان وای دەبینن کە ئەمە تێکەڵکردنێکی دەستکردی بزوێنەکانی وشەی عیبریی «بۆشێت-בֹּ֫שֶׁת» (بە واتای «شەرمەزاری») بێت لەگەڵ پیتە بێدەنگەکانی ناوی بنەڕەتییەکەدا؛ ھەندێکی تر پێیان وایە ئەنجامی گۆڕانی کەنعانییە لە دەنگی /ā/ بۆ /ō/ (سەرەڕای ڕوودانی چاوەڕواننەکراوی ئەم گۆڕانە لەم شوێنەدا)، یان بە گریمانەکردنی شێوەیەکی کۆنی وەک «عەشتاریت»، وەک ڕووداوێکی ئاسایی گۆڕانی -ā(r)i- بۆ -ō(r)ē- دادەنرێت.[٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Khalīl, Nūr al-Dīn (٢٠٠٨). English / Arabic Dictionary of the Three Great Religions: اليهودية والمسيحية والإسلامية (بە ar، و ئینگلیزی). ئەسکەندەریە: Horus International Institution for Publishing and Distribution. ژپنک ٩٧٨-٩٧٧-٣٦٨-٠٨٧-٩. OCLC ١٦٦٥٦٠٤٢٦. OL ٤٥٠٦٨٤٥٥M. Wikidata Q125055340. {{cite book}}: نرخی |ol= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. Mark S. Smith, "The early history of God", p.129. Books.google.com.au. ٣ی ئابی ٢٠٠٢. ژپنک ٩٧٨٠٨٠٢٨٣٩٧٢٥. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. John Day, "Yahweh and the gods and goddesses of Canaan", p.128. Books.google.com.au. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢. ژپنک ٩٧٨٠٨٢٦٤٦٨٣٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. Dictionary of Deities and Demons in the Bible, p. 109-10. Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  5. Smith 2014, pp. 33–34, 36.
  6. Cooper 1990, p. 98.
  7. Smith 2014, pp. 33–38.
  8. Encyclopaedia Biblica. Vol. sextus (ʿEBED Ad ZARETHAN). Institutum Bialik. 1971. p. 407.
  9. van der Toorn, Becking & van der Horst 1999, pp. 112–113.
  10. van der Toorn, Becking & van der Horst 1999, p. 113.