بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەتر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەتر، بۆن یان گوڵاو تێکەڵەیەکە لە ڕۆنی بنەڕەتیی بۆنخۆش یان ئاوێتەی بۆنخۆش، چەسپێنەر و تواوەکان، کە زۆربەی کات لە شێوەی شلەیە و بۆ بۆنخۆشکردنی لەشی مرۆڤ، گیانلەبەر، خواردن، شتومەک و شوێنی ژیان بەکاردێت.[١] عەتر دەکرێت وەک ماددەیەک کە بۆنێکی خۆش و دڵگیری ھەیە و بڵاوی دەکاتەوە پێناسە بکرێت. عەترەکان لە تێکەڵەی دەستکردی کیمیایی بۆنخۆش و ڕۆنی بنەڕەتی پێکھاتوون. براوەی خەڵاتی نۆبێلی کیمیا لە ساڵی ١٩٣٩، لیۆپۆڵد ڕۆژیچکا لە ساڵی ١٩٤٥ گوتی کە "لە ڕۆژەکانی سەرەتای کیمیای زانستییەوە تا ئێستا، عەتر بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی کیمیای ئەندامی لە ڕووی میتۆد، پۆلێنکردنی سیستەماتیک و تیۆرییەوە."[٢]


دەقە کۆنەکان و ھەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکان بەکارھێنانی عەترەکان لە ھەندێک لە شارستانییەتە سەرەتاییەکانی مرۆڤدا نیشان دەدەن. عەترسازیی مۆدێرن لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بە دروستکردنی بازرگانیی ئاوێتەکانی عەتر وەک ڤانیلین یان کومارین دەستی پێ کرد، کە ڕێگەی دا بە پێکھاتنی عەترەکان بەو بۆنانەی کە پێشتر تەنیا لە بۆنخۆشە سروشتییەکانەوە بەدەست دەھێنران.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Perfume – Definition and More from Dictionary». Merriam-Webster. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ↑ Shyndriayeva، Galina (٢٠١٥). «Perfume at the Forefront of Macrocyclic Compound Research: From Switzerland to Du Pont» (PDF). International Workshop on the History of Chemistry. Tokyo. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.