بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبسانی گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبسانی گەورە
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای خان یوونس
پۆتانی شوێن٣١°١٩′٢٤″N ٣٤°٢٠′٤٩″E
دانیشتووان٢٦٬٧٦٧
بەرزی لە ئاستی دەریا٧٧ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانAl-Awda School massacre
وێبگەhttp://abasan.ps/website/?lang=en
‎PCBS locality code703445
Map

عەبسانی گەورە (بە عەرەبی: عبسان الکبیرة) شارێکی فەلەستینە و دەکەوێتە پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە. بە شەقامێکی ناوخۆیی بە شاری خان یونسەوە بەستراوەتەوە کە گوندەکانی دیکەی وەک بەنی سوھەیلا و خوزاعە دەبڕێت. عەبسانی گەورەو گوندی نزیک عەباسان بچووک، لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ یەکتر دروستکراون بەجۆرێک کە ناوچەیەکی شارستانی گەورەتر لە دەوروبەری خان یونس پێکبھێنن.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن نووسینگەی ناوەندی ئاماری فەلەستین ئەنجامدراوە، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢٦٧٦٧ کەس بووە. شارەکە بە پلەی یەکەم پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت بۆ داھات. جگە لەوەش پیشەسازی بچووک بەشدارە لە بەرھەمھێنانی پێداویستی بیناسازی وەک خشت و ئامێری کشتوکاڵی، لەکاتێکدا ھەندێک لە دانیشتووان لە بواری بازرگانیدا کاردەکەن. کۆمەڵگا بە توندی لەژێر کاریگەری پێکھاتەی خێڵەکیدایە بۆیە، خێزانە فراوانەکان زۆرن وەک قودەیح لە (بە عەرەبی: قدیح) (ئەشرەفی خاکی پیرۆز)، شەواف، داغمە، معسابیح، ئەبو یوسف، ئەبو مستەفا، ئەبو تایر، ئەبو داگا، ئەبو تەباش، ئەبو درەز، ئەبو موتڵەق، ئەبو حەمەد، ئەبو سوبھا و ئەبو عامر، ئەبو توعەیمە. خێزانەکان بەگشتی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان ڕوو لە داب و نەریت دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

کتێبنامە

[دەستکاری]
  • Barron, J.B.، ed. (١٩٢٣). Palestine: Report and General Abstracts of the Census of 1922. Government of Palestine.
  • Government of Palestine, Department of Statistics (١٩٤٥). Village Statistics, April, 1945.
  • Hadawi، S. (١٩٧٠). Village Statistics of 1945: A Classification of Land and Area ownership in Palestine. Palestine Liberation Organization Research Center. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  • Hütteroth، W. -D.؛ Abdulfattah، K. (١٩٧٧). Historical Geography of Palestine, Transjordan and Southern Syria in the Late 16th Century. Erlanger Geographische Arbeiten, Sonderband 5. Erlangen, Germany: Vorstand der Fränkischen Geographischen Gesellschaft. ژپنک ٣-٩٢٠٤٠٥-٤١-٢. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |بەستەری نووسەر2= و |بەستەری نووسەر= دیاری کراوە (یارمەتی)
  • Mills, E.، ed. (١٩٣٢). Census of Palestine 1931. Population of Villages, Towns and Administrative Areas. Jerusalem: Government of Palestine.
  • Schumacher, G. (١٨٨٦). «Researches in Southern Palestine». Quarterly Statement - Palestine Exploration Fund. ١٨ (4): ١٧١–١٩٤. doi:١٠.١١٧٩/peq.١٨٨٦.١٨.٤.١٧١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]