بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبد حەسەن مەجید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبد حەسەن مەجید
لەدایکبوون (١٩٤٩-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
ھۆی مەرگھەڵواسین
خوشک و براعەلی حەسەن مەجید، ھاشم حەسەن مەجید
پیشەبەرپرس، ئەفسەری سەربازی
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق

عەبد حەسن مجید (١٩٤٩–٢٠١٤) ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی سالار، وەک یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دیاریکرا لە ساڵی ١٩٩٣ دواتر لە ساڵی ١٩٩٥ لە کارەکەی دوورخرایەوە. بەھۆی ئەوەی دەوترێت ئاشکرابوونی چەندین تیرۆری ناوخۆیی و دەرەکی بووە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەزگای ھەواڵگری لەو ماوەیەدا، کاریگەرترین کەس بووە لە دەزگای ھەواڵگریدا، ھەروەھا بووەتە بەرپرسێکی کاریگەر لە ئاسایشی گشتیدا، دواتر کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق، و کاتێک حوسێن کامیل پەنای بۆ ئوردن برد و دژایەتی خۆی بۆ سەددام حوسێن ڕاگەیاند، عەبد حەسەن مەجید ٤ جار سەردانی ئوردنی کردووە بۆ دڵنیاکردنەوەی خوشکەزای حوسێن کامیل و ڕازیکردنی بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق. عەبد حەسەن ھاوسەرگیری لەگەڵ نەوە کچەکەی ئەحمەد حەسەن بەکر کردووە کە برا بچووکەکەی عەلی حەسەن مەجیدە و ئامۆزای سەددام حوسێنە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ ئەنجومەنی حووکمڕانی لیستێکی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە سەروەت و سامانیان لە کەسوکاری سەددام حوسێن دەستی بەسەردا گیراوە و ناوی عەبد حەسەن مەجیدیش تێیدا ھاتووە. لە ٢١ی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٢، سزای لەسێدارەدان بەسەر عەبد حەسەن ڕاگەیەندرا، بە تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی و کوشتنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن تالیب سوھەیل. ئەو سزایە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کراوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]